هۆزی "به‌نی سكین"ی پارێزگاری به‌سڕه
كارگه سه‌ربازییه تایبه‌تییه‌كه‌ی دوای پێنج ساڵ له كاركردن داخست، كه له‌و
ڕێگه‌یه‌وه سه‌دان تۆپ و تانك و چه‌كی قورسی سوپا و حه‌شدی شه‌عبی دووباره نۆژه‌ن
كرده‌وه، جیا له‌وه‌یش هه‌زاران پارچه چه‌كی مام ناوه‌ند و سووكی خسته‌وه كار
تا له شه‌ڕی داعش به‌كاربهێنرێن.
له كاتی شه‌ڕی داعش تیمه‌كانی ئه‌و كارگه‌یه
ده‌چوونه سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ و دووباره چه‌كه له كاركهوتووهكانی سوپا و
میلیشیاكانیان ده‌خسته‌وه كار، بۆیه جێی په‌نجه‌یان دیاربووه و له به‌سڕه
ناوبانگێكی زۆریان هه‌یه.
ئه‌بو محه‌مه‌د سكینی یه‌كێك له كرێكارانیكارگه سه‌ربازییه‌كه‌ی هۆزی به‌نی سكین گوتی، هۆزه‌كه‌مان حه‌وت تانكی چاككردووه‌ته‌وه،
دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا هاتنه به‌سڕه‌وه له 2003ه‌وه
بۆردمانیان كردن، هه‌ر حه‌وت تانكه‌كه دووباره نۆژه‌نمان كردنه‌وه و خرانه‌وه
خزمه‌تی سوپا بێ ئه‌وه‌ی هیچ كێشه‌یه‌كیان هه‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا، به‌شێكی تایبه‌تمان هه‌یه
بۆ دووباره خستنهوهكاری هاوه‌ن به جۆره جیاوازه‌كانییه‌وه، هه‌روه‌ها چه‌كی
ئاساییش بۆ دۆشكه ده‌گۆڕین، كادر و كارزانانی كارگه‌كه خۆبه‌خشانه له دوای ده‌ستپێكردنی
شه‌ڕی داعشه‌وه به تایبه‌تی له كارگه‌كه كار ده‌كه‌ن و ئامانجیان ئه‌وه بوو
خزمه‌تێكی سوپا و هێزه‌كان بكه‌ن له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش.