ساڵی 2018 به ساڵی دیپلۆماسی و جه‌نگی به وه‌كاله‌تی وڵاتانی زلهێزی دنیا و ئاڵۆزییه‌كانی تره‌مپ بوو كه ڕووبه‌ڕووی وڵاتانی دنیای كرده‌وه، به كشانه‌وه له په‌یماننامه و ڕێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كان له سووریا و یه‌كتر بینین له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆریای باكور، به‌ڵام ئاخۆ سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا له 2019 چی ده‌بێ، به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان و سه‌رجه‌م ئاماژه‌كان، ئه‌مه‌ریكا و حكوومه‌تی تره‌مپ له پێنج وڵاتی دنیا ساڵی نوێ جه‌نگ به‌رپا ده‌كه‌ن.
حكوومه‌تی تره‌مپ دوای شكستی له هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كان و فشاره‌كان له ساڵی 2018 بۆ ساڵی نوێ جه‌نگ تاقی ده‌كاته‌وه، تا قازانجی زۆرتر بكات و سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا به كه‌شتی پڕ له دۆلار بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كه‌یان، گرنگترین ئه‌و شوێنانه‌یش كه پێشبینی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كرێ، ئه‌مه‌ریكا جه‌نگی لێ به‌رپا بكات، بریتین له‌م وڵاتانه‌ی خواره‌وه.
یه‌كه‌م: سووریا
ههرهیك له ڕووسیا و ئێران خواستی گه‌وره‌یان له سووریا هه‌یه و ده‌یانه‌وێ هاوكێشه‌كانی وڵاته‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و ئابووری خۆیان هه‌ڵبگێڕنه‌وه و حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتێكی نوێ له سووریا به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌سه‌د بێننه‌وه سه‌ر حوكم و سه‌رجه‌م به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له سووریا پارێزراو بێ، هه‌ر ئه‌مه‌یش وایكرد مۆسكۆ له 2015 ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازی بكات و هاوشێوه‌ی ساڵانی هه‌شتا به سوپا و هێز بگه‌ڕێته‌وه گۆڕه‌پانه‌كه، سووریا هاوپه‌یمانێكی كۆنی سه‌رده‌می جه‌نگی ساردی سۆڤیه‌ت بووه كه هاوسنوور بوو له‌گه‌ڵ ئیسرائیلی هاوپه‌یمانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی
ئه‌مه‌ریكا، كه‌ناراوێكی فره‌وانی هه‌یه و به‌سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست ده‌ڕوانێت.
بۆ ئێرانیش مانه‌وه‌ی خانه‌واده‌ی ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات زۆر گرنگ و پێویسته، چونكه ئه‌وان شیعه‌ن و هه‌میشه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌پارێزن و له ماوه‌ی 40 ساڵی ڕابردوویش پێوه‌ندی پته‌و له نێوان خانه‌واده‌ی ئه‌سه‌د و كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌بووه، بۆیه دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات شكستێكی گه‌وره‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌بێت و هیچ كات ئه‌و شكسته‌ی بۆ پڕ ناكرێته‌وه. به‌ڵام تره‌مپ و ئه‌مه‌ریكا هیچ كات ناتوانن ده‌سبه‌رداری سووریا بن و كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانیش تاكتیكه و تره‌مپ دوای ناوه‌ڕاستی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ر هه‌وڵده‌دات به خێرایی هێزه‌كان بكشێننه‌وه، به‌ڵام دواتر پێشبینی ده‌كرێ به هێزی زۆره‌وه یان بۆردمانی ئاسمانی به‌هێزتر بگه‌ڕێته‌وه ناو هاوكێشه‌كانی سووریا.
دووه‌م: كۆریا
ئێسته گفتوگۆ و دانوستاندن له نێوان هه‌ردوو كۆریاكه هه‌یه و باس له داماڵیكی كۆریای باكور له چه‌كی ئه‌تۆمی و هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی بۆمب و مینه چێنراوه‌كانی سنووری هه‌ردوو وڵات ده‌كرێت، كیم جۆنگ ئۆن له سه‌ره‌تای ساڵی نوێوه سه‌ردانی سیئۆل ده‌كات، به‌ڵام دیپلۆماسییه‌تی كۆریا و ئه‌مه‌ریكا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ئه‌سته‌مه بگاته ئامانج، بۆیه ڕۆژانی پڕ له ئاگر و تووڕه‌یی چاوه‌ڕوانی پێوه‌ندییه‌كانی كۆریای باكور و ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن، هه‌موو ئاماژه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه گفتوگۆكانی ئه‌مه‌ریكا و كۆریای باكور له 2019 شكست ده‌هێنێت و ئه‌مه‌ریكا گورزی سه‌ربازی له پیۆنگیانگ ده‌وه‌شێنێت.
سێیه‌م: یه‌مه‌ن
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ڕه‌زامه‌ندی داوه له‌سه‌ر پێدانی سوته‌مه‌نی به فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سعوودیه بۆ بۆردمانكردنی حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن، پێشبینی ده‌كرێ پێوه‌ندییه سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی واشنتن و ڕیاز زۆر پێشڤه‌چوون به‌خۆیه‌وه ببینێت و ئه‌مه‌ریكا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سعوودیه و حكوومه‌تی شه‌رعی یه‌مه‌ن ده‌ستوه‌ردان له وڵاته‌كه بكات و ڕووبه‌ڕووی حووسییه‌كان ببێته‌وه، چونكه پێویسته ئه‌مه‌ریكا حووسییه‌كان له كۆڵ سعوودیه بكاته‌وه و به ئێرانه‌وه خه‌ریكی بكات.
چواره‌م: تایوان
سیاسه‌تی چینی یه‌كگرتوو تا ئێسته له‌سه‌ر به‌یاننامه واژووكراوه‌كانی نێوان واشنتن و په‌كین له 1972 و 1982 بوونیان ماوه، به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌مه‌ریكا هه‌میشه تایوان وه‌ك كارتێكی فشار به‌رانبه‌ر چین به‌كار ده‌هێنێت، جیا له‌وه‌یش تایبییهكان دڵی به‌رپرسانی واشنتن ڕۆژ دوای ڕۆژ زیاتر بۆخۆیان كێش ده‌كه‌ن، تا واشنتن ناچار بكه‌ن به فه‌رمی و بێ سڵه‌مینه‌وه پشتیوانی له سه‌ربه‌خۆیی تایوان بكات، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌یش نه‌بێ، تایوان ده‌یه‌وێ ئه‌مه‌ریكا توانای به‌رگری ئاسمانی و ده‌ریایی به‌هێز بكات و چه‌كی پێشكه‌وتووی پێ بدات.
هه‌رچه‌نده له 2018 تره‌مپ به‌شێك له چه‌كی به‌رگری به تایوان فرۆشت، ئه‌مه‌یش به ته‌واوی توڕه‌یی په‌كینی لێ كه‌وته‌وه، هه‌رچه‌نده چین ده‌توانێ له ئۆپراسیۆنێكی هاوشێوه‌ی هێرشی ڕووسیا بۆ سه‌ر دوورگه‌ی كریمای ئۆكرانیا ناوچه‌كه بخاته‌وه ژێر ڕكێفی خۆی، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا له 1979ه‌وه ڕێككه‌وتنی ستراتیجی له‌گه‌ڵ تایوانییه‌كان هه‌یه و ئه‌مه كارێكی مه‌ترسیدار ده‌بێ بۆ چین، زۆربه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان له ئه‌گه‌رێكی له‌وشێوه‌یه پشتیوانی به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی دژی كۆماری چینی میلی له تایوان ده‌كه‌ن.
پێنجه‌م: ئه‌فغانستان
ئه‌م وڵاته بووه به ناونیشانی درێژترین جه‌نگی ئه‌مه‌ریكا و دوای 17 ساڵ تا ئێسته هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان ئه‌و ناوچه‌یان جێ نه‌هێشتووه و تیرۆریستان به‌رده‌وام خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و پێگه‌ن و كرده‌ی تیرۆریستی له‌ناوچه‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ن. تاڵیبان دانوستاندن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی كابۆل ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و به به‌كرێگیراوی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ڕۆژئاوا ناوی ده‌بات، ئه‌مه‌یش هیچ چاره‌یه‌ك بۆ واشنتن ناهێڵێته‌وه، تا له ئه‌گه‌ری ڕه‌تكردنه‌وه‌ی دانوستاندنه‌كان جارێكی تر به‌هێزی زۆره‌وه ناوچه شاخاوییه‌كان له تاڵیبان كێوماڵ بكات و شه‌ڕ له وڵاته‌كه گه‌رم بكاته‌وه.