یانه‌ی ئه‌سپسواریی هه‌ولێر به پله‌ی سێیه‌م یانه‌ی ئه‌سپسواری داده‌نرێت له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، له‌ڕووی شوێن و جۆری ئه‌سپ و ئاستی پاڵه‌وانیه‌تیی ئه‌سپسواران و ئاستی به‌شداركردنیان له پاڵه‌وانێتییه‌كان، له‌و یانه‌یه‌دا 150 ئه‌سپی جیاواز كه له وڵاتی جیاواز و جۆری جیاواز هێنراون، راهێنان به به‌سه‌دان فێرخواز له منداڵ و گه‌نج و گه‌وره‌دا ده‌كه‌ن، تا ئێسته سێ پاڵه‌وانێتی جیهانیی له‌ناو یانه‌كه‌دا ئه‌نجام دراون، چه‌ندان به‌شداری كوردیش پله‌ی یه‌كه‌میان به‌ده‌ست هێناوه.
كه‌ڤێ ئارام یه‌كێكه له‌و به‌شدارانه‌ی كه ته‌مه‌نی 22 ساڵه و قوتابیی زانكۆیه، ئه‌و یه‌كێكه له پاڵه‌وانه‌كان و سێ ساڵه ئه‌سپسواره. كه‌ڤێ له نزیكه‌ی 24 پێشبڕكێ به‌شداری كردووه، ئه‌و كچه كورده پاڵه‌وانی نێوده‌وڵه‌تییه له بازدانی یه‌ك مه‌تریدا. ئه‌و ده‌ڵێت خۆشترین كاته‌كانی له‌و یانه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌سپه‌كان به‌ڕێ ده‌خات، پێوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ ئه‌سپ به زۆر جیاواز داده‌نێت و ده‌ڵێت، دنیایه‌كی تایبه‌ت و جیاوازه، ئه‌سپ جۆرێك له مامه‌ڵه‌ی تایبه‌تی هه‌یه و تا نه‌بیت به هاوڕێی، ناتوانی هیچ هاوئاهه‌نگییه‌كی له‌گه‌ڵدا بكه‌یت.
كه‌ڤێ باسی ڕاهێنه‌ره‌كانی ده‌كات و ده‌ڵێت، هه‌رچه‌نده ڕاهێنه‌ره‌كان كورد نین، به‌ڵام توانیویانه باشترین جۆری ڕاهێنانیان پێ بكه‌ن، به‌شێوازێك گه‌یاندوویانن به ئاستێك كه له‌گه‌ڵ ئه‌سپسواره جیهانییه‌كاندا پێشبڕكێیان پێ ده‌كه‌ن. به‌بۆچوونی كه‌ڤی، یانه‌ی ئه‌سپسواریی هه‌ولێر باشترین یانه‌یه له چاو زۆربه‌ی وڵاتانی دنیا و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، له ڕێی ئه‌و یانه‌یه‌وه خه‌ونی ئه‌وه‌ی هه‌یه بگات به یه‌كه‌م كچی پاڵه‌وانی ئه‌سپسواری.
كه‌ڤێ یه‌كێكه له‌و ئهسپسوارانهی كه ئه‌سپی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و ماوه‌ی سێ ساڵه له‌سه‌ر ته‌نیا ئه‌سپێك ڕاهێنان ده‌كات، له پاڵه‌وانیه‌تی و پێشبڕكێكانیشدا هه‌ر به‌و ئه‌سپه به‌شدار ده‌بێت، به‌ڵام له‌به‌ر زۆریی ژماره‌ی به‌شداران، ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان بۆ ناڕه‌خسێ كه هه‌ریه‌كه‌یان ئه‌سپێكی تایبه‌تیان هه‌بێت، بۆیه چه‌ند بهشدارێك زۆرجار ئه‌سپی جیاواز به‌كار ده‌هێنن، به‌ڵام ڕاهێنه‌ره‌كان ده‌ڵێن گۆڕینی ئه‌سپه‌كان و ڕاهێنان له‌سه‌ر زیاتر له ئه‌سپێك له به‌رژه‌وه‌ندی ئهسپسوارهكهیه.
حوسێن ڕۆسته‌م یه‌كێكه له باشترین ڕاهێنه‌ره‌كانی یانه‌ی ئه‌سپسواریی هه‌ولێر، خه‌ڵكی میسڕه و ماوه‌ی زیاتر له 15 ساڵه ڕاهێنه‌ری ئه‌سپه، ئه‌و باسی یانه‌كه ده‌كات و به یه‌كێك له باشترین یانه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌ژماره‌ی ده‌كات. هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك كراوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌سپسوارێكی پڕۆفیشناڵ ئاماده بكرێت. ئامانج ئه‌وه‌یه ئه‌سپسواری تایبه‌ت و ئه‌سپی تایبه‌ت پێ بگه‌یه‌نن.
ئه‌و هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، "لێره فێرخوازان له یه‌كه‌م هه‌نگاوه‌وه فێری ئه‌سپسواری ده‌كه‌ین، هه‌نگاو به‌هه‌نگاو له‌گه‌ڵی ده‌ڕۆین، پێش هه‌موو شتێك ده‌ست به‌وه ده‌كه‌ین كه پێوه‌ندییه‌كی زۆر دروست بكه‌ین له نێوان ئه‌سپ و ئهسپسوارهكه، هه‌روه‌ها وا بكه‌ین ئه‌سپسوار چۆن ئه‌سپه‌كه‌ی خۆش بوێت و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات، پێش ئه‌وه‌ی فێری چۆنیه‌تیی ئه‌سپسواری بكه‌ین، فێری ده‌كه‌ین چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌سپه‌كه بكات، خۆشی بوێت نه‌ك به‌ڕقه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات، دوای ئه‌وه ده‌چینه قۆناغێكی جیاواز، من وه‌ك ڕاهێنه‌ر ده‌بینم ئه‌و منداڵانه‌ی ئێسته لێره هه‌ن، داهاتوویان زۆر گه‌شه و ده‌توانم بڵێم پاڵه‌وانی زۆرباشیان لێ ده‌رده‌چێت، به‌تایبه‌ت كه هه‌موو جووڵه و ڕاهینانێكیان له‌سه‌ر ئه‌سپێكی دیاریكراو نابێت، ئه‌مه‌یش باشترین ئاماژه‌یه بۆ ئه‌سپسوار تا له داهاتوودا ده‌رفه‌تی باشتری له‌گه‌ڵ ئه‌سپی جیاواز له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كان هه‌بێت."
هه‌موو جۆره ئه‌سپێك له‌ناو یانه‌كه‌دا هه‌یه كه له وڵاتانی دنیا هێنراون، وه‌ك ئه‌سپی بازدان "جهمپینگ" ئه‌سپی خێرا "ڕایسین"، ئه‌سپی جوانی و ئه‌سپی ماراسۆنیش هه‌یه. ئه‌سپه‌كانی خێرا له ئه‌ڵمانیا و هه‌نگاریا و هۆڵه‌نداوه هێنراون، هه‌روه‌ها ئه‌سپی عه‌ره‌بی و لۆكاڵی بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی له سه‌ره‌تاوه فێر ده‌كرێن، له باشترین جۆری ئه‌سپه‌كانی دنیان.
له‌میا ڕه‌شید به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی یانه‌ی ئه‌سپسواریی هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی كه ماوه‌ی 20 ساڵه ڕاهێنه‌ره و كچ و كوڕه‌كه‌شی پاڵه‌وانی ئه‌سپسواریی جیهانین، باسی له جۆری ئه‌سپ و چۆنیه‌تیی وه‌رگرتنی فێرخوازان و به‌شداركردنیان له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كان كرد و گوتی، له یانه‌كه‌دا پێوه‌ر بۆ وه‌رگرتنی فێرخوازان دانه‌نراوه، له چوار ساڵییه‌وه وه‌رده‌گیرێن تا ته‌مه‌نی گه‌وره، به‌شێوه‌یه‌كی پڕۆفیشناڵ فێری ئه‌سپسواری ده‌كرێن و هه‌موو مه‌رجێكی سه‌لامه‌تییان بۆ دابین كراوه.
له‌باره‌ی به‌شداركردنیان له پاڵهوانهتییهكاندا له‌میا ڕه‌شید گوتی، تا ئێسته له یانه‌ی ئه‌سپسواریی هه‌ولێر سێ پاڵه‌وانیه‌تیی ئه‌سپسواری نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه چووه، پاڵه‌وانیه‌تیی بازدانی ئه‌سپ كه به "fei" ناسراوه، له دنیادا پاڵه‌وانیه‌تییه‌كی فه‌رمیه، پاڵه‌وانیه‌تییه‌كان به ناوبژیوانی ئه‌مه‌ریكی و ئه‌وروپی به‌ڕێوه ده‌چن، له زۆربه‌ی وڵاتانه‌وه ئه‌سپسوار هێنراون و به ئه‌سپی جیاواز پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌یان ئه‌نجام داوه، هه‌موو پاڵه‌وانیه‌تییه‌كان به ئاستێكی زۆرباش سه‌ركه‌وتوو بوون كه ئاستی سه‌ركه‌وتنیان هیچ جیاوازی نییه له‌گه‌ڵ پاڵه‌وانیه‌تییه‌كان كه له هه‌ر وڵاتێكی تردا ده‌كرێن.
له‌باره‌ی نرخ و چۆنیه‌تیی به‌شداركردنی فێرخوازان، سیسته‌می ئه‌سپسواری بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خولیای ئه‌وه‌یان هه‌یه به ڕۆژانه سه‌ردان بكه‌ن، بۆ هه‌ر نیو سه‌عاتێك 40 دۆلاره، بۆ منداڵانیش بۆ 20 خولهك 20 دۆلاره، به‌ڵام بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌شداریی مانگانه‌یان هه‌یه جیاوازه، به مانگانه بۆ هه‌ر فێرخوازێكی گه‌وره 800 دۆلار و منداڵانیش 400 دۆلاریان لێ ده‌ستێنرێت، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ده‌بن به ئه‌ندام جیاوازه و ساڵانه هه‌زار دۆلار ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌یان بۆ ساڵی یه‌كه‌مه و ساڵانی دواتر ده‌بێته 600 دۆلار.
به‌پێی ئاماری یانه‌ی ئه‌سپسواریی هه‌ولێر بێت، ژماره‌ی فێرخوازان له ئاستێكی به‌رزدایه له هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی نێر و مێ و ڕۆژ له‌دوای ڕۆژیش ژماره‌یان زیاتر ده‌بێت، ئه‌وانه‌ی خولیای فێربوونی ئه‌سپسواریش ده‌كه‌ن، گله‌ییان له نرخه‌كان هه‌یه و ده‌ڵێن هه‌موو كه‌س ناتوانێ ئه‌و نرخه بدات.
سۆزان عه‌لی یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی كه ئاره‌زوویه‌كی زۆری بۆ فێربوونی ئه‌سپسواری هه‌یه، ئه‌و ده‌ڵێت چه‌ند جارێك سه‌ردانی یانه‌كه‌ی كردووه و ته‌نیا بۆ نیو سه‌عات توانیویه‌تی بمێنێته‌وه، ئه‌و ده‌ڵێت هه‌موو شتێك زۆر نایابه و تا زیاتر سه‌ردانی بكه‌ی، ئاره‌زووی به‌شداریت زیاتر ده‌بێت. به‌ڵام وه‌ك خۆی ده‌ڵێ به‌هۆی زۆریی نرخی به‌شدارییه‌وه، ناتوانێ ببێت به ئه‌ندام یان مانگانه به‌شداری بكات، نرخه‌كان بۆ زیبهی خه‌ڵك زۆرن، به‌ڵام خه‌ڵكانیكی زۆریش به‌شداری ده‌كه‌ن و بۆیان گونجاوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی یانه‌كه ده‌ڵێت، "تا ئێسته نه‌گه‌یشتوون به‌و ئامانجه‌ی هه‌یانه و ده‌ڵێت، دنیای ئه‌سپسواری دنیایه‌كی فراوانه و ناتوانن بڵێن گه‌یشتوون به‌و ئامانجه‌ی هه‌یانه، ئێمه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا سێیهمینین له‌ڕووی به‌ڕێوه‌چوون و خزمه‌تگوزارییه‌كان و شوێنی ئه‌سپه‌كان و شوێنی ماراسۆنهكان، هه‌موو شتێكمان به‌شێوه‌یه‌كی پرۆفیشناڵه، له دوای یانه‌ی ئه‌سپسواریی دوبه‌ی دێین له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه، ڕه‌نگه نرخه‌كانمان تا ئاستێك بۆ به‌شێك له فێرخوازان گران بێت، به‌ڵام له ئاست ئه‌و خزمه‌ته‌ی پێشكه‌شی ده‌كه‌ین، كه‌مه."
وشه/ ئیڤان عه‌بدولڕه‌حمان