جەمال حسێن له پێگهى تایبهتى خۆى له تۆڕى كۆمهڵایهتى فهیسبووك ئاشكراى كردووه كه چوار ساڵی ڕابردوو سەرقاڵی نوسین بووە و لەو ماوەیەدا چوار بەرگی کتێبێکی نوسیووە و یەکەم کتێبیش کە ناوی "فەلسەفەی ئیسلامی دەرکەوتن تا کەوتن"ە بەم نزیکانە بڵاوى دەکاتهوه.
جەمال حسێن نووسەر و لێکۆڵەری هزری ئیسلامیی لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاشكراى كردووه، كه بەم نزیکانە کتێبە نوێیهکەی بڵاو دهكاتهوه كه بە ناونیشانی "فەلسەفەی ئیسلامی دەرکەوتن تا کەوتن"ە.
کتێبەکە زیاترە لە 500 لاپەڕە و ئێسته لە چاپخانەدایە و بەم نزیکانە بڵاو دەبێتەوەن، سێ کتێبەکەی تریش لە بواری عیرفان و تەسەوفی ئیسلامیە و بەناونیشانی ( ئاینی خۆشەویستی) کە بەرگی یەکەمی تایبەتە بەچەمک و زاراوە عیرفانییەکان و پێوەندی تەسەوف و فەلسەفەو زمان و شەتەح و زانستی کەشف و دەرکەوتنی تەسەوف زۆر پرسی تری عیرفانی"، ئهوانیش دواى بهرههمه نوێیهكهى بڵاو دهكاتهوه.
ھەرچی بەرگی دووەمە تایبەتە بەشیکردنەوەی ژیاننامە و دنیابینی و گەشەکردنی فکری تەسەوف لای رابیعەی عەدەویی و بایەزیدی بەستامی و حەلاج و نفەری و عەینی قوزاتی ھەمەدانی، ھەرچی بەرگی سێیەمیشە کە گەورەترینیانە لەڕووی قەبارەوە تایبەتە بە ئیبن عەرەبی و مەولانا.
جەمال حسێن نووسەر و ڕۆشنبیرێکی دیاری کوردە و چەندان کتێب و لێکۆڵینەوە و نووسینی لە بواری هزری ئیسلامییدا بڵاو کردووەتەو، نووسینەکانی زیاتر لە بواری هزری ئیسلامیی و ئیسلامیی تەسەوفی و ئیسلامیی سیاسیدان و لێکۆڵێنەوەیە لەو چەند بوارەدا، چەند ساڵێک وەک بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و وەرزش و لاوانی هەرێم کاری کردووە.