ماوه‌یه‌كه گرووپێكی ده‌مامكداری چه‌كدار له شارۆكه‌ی خانه‌قینی ناسراو به‌ناوچه‌ی كوردستانی داگیر كرا‌و، به‌شێوه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی ته‌قه ده‌كه‌ن، له سه‌نته‌رى شار ته‌قه‌یان له خه‌ڵكى كردووه و شه‌وی پێشووش به‌هۆی گولـله‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌وه دوو گه‌نج بریندار بوون.
سه‌لاح عاسی وه‌ك شایه‌تحاڵێك، له گه‌ڕه‌كی تۆلهفڕۆشی خانه‌قین، بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، "دره‌نگانێكی شه‌وی ڕابردوو چه‌ند چه‌كدارێك له گه‌ڕه‌كی تۆلهفرۆش ته‌قه‌یان له دووگه‌نج كردووه له نزیك ماڵه‌وه‌ی خۆیان برینداریان كردوون".
زیاتر گوتى، ئه‌وه‌جاری دووه‌مه ئه‌و چه‌كدارانه ده‌بینرێن و سێ شه‌و پێش ئێسته‌یش له گه‌ڕه‌كی ئیمام عه‌باس ته‌قه‌یانكردووه و بینراون.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 12ی كانونی دووه‌م، سه‌رچاوه‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه‌ی گشتی شارۆكه‌ی خانه‌قین، بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، تا ئێسته ئه‌و گه‌نجانه له ژێر چاودێری پزیشكیدان و برینه‌كانیان زۆر سه‌خته.
جه‌لیل ئیبراهیم، به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی خانه‌قینی پارتی دیموكراتی كوردستان، له باره‌ی خراپی ڕه‌وشی ته‌ناهی خانه‌قین، بۆ "وشه" ئاماژه‌یدا، نه‌بوونی پێشمه‌رگه له‌ناوچه‌كه و بوونی فره هێزی هۆكاری خراپی دۆخی ته‌ناهی شارۆكه‌كه‌یه.
عه‌لی حه‌یده‌ر، ئه‌فسه‌ری هه‌واڵگری له پۆلیسی پارێزگای دیاله كه دۆسیه‌ی ته‌ناهی شارۆكه‌ی خانه‌قین به زۆری به پۆلیسی دیاله سپێردراوه بۆ "وشه" گوتی، لیكۆلینه‌وه ده‌ستی پێ كرده‌وه و ئه‌و بۆشایه ته‌ناهیه دێته چاره‌كردن.
بوونی ئه‌و گرووپه ده‌مامكداره له كاتێكدایه كه‌به‌ر له خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری بالێكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، سه‌نته‌ری شارۆكه‌ی خانه‌قین و گوونده‌كانی هیچ ڕووداوێكی نه‌خوازراوی ته‌ناهی له‌و جۆره‌ی تێدا تۆمار نه ده‌كرا.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی