به‌ڕێوه‌به‌ری سایلۆی سلێمانی ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، گه‌نمی ته‌واو به‌سه‌ر ئاشه‌كان دابه‌شكراوه بۆ ئه‌وه‌ی بكرێت به ئارد و دابه‌ش بكرێت به‌سه‌ر هاووڵاتییان وه‌ك به‌شه ئاردی مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 18ی كانوونی دووه‌م، محه‌مه‌د حسێن، به‌ڕێوه‌به‌ری سایلۆی سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند,،له لایه‌ن وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق ڕێنمایمان بۆ هاتووه بۆ شێوازی دابه‌شكردنی به‌شه ئاردی مانگانه‌ی هاووڵاتییان و به‌پێی ڕێنمایه‌كان 45 رۆژ جارێك ئارد ده‌درێت به هاووڵاتییان.
ئه‌وه‌یشی گوت، گه‌نمی ته‌واو دابه‌شكراوه به‌سه‌ر ئاشه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بیكه‌ن به ئارد و ئاماده‌بێت بۆ دابه‌شكردن به‌سه‌ر هاووڵاتییان چونكه نزیكه‌ی دوو مانگ ده‌بێت ئارد دابه‌ش نه‌كراوه به‌سه‌ر هاووڵاتییان به‌هۆی ئه‌وه‌ی دابه‌شكردنی ساڵی 2018 كۆتایی پێ هاتبوو.
زیاتر گوتى، بۆ كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ، به‌پێی ڕێنمایه‌كانی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق به‌رده‌وام ده‌بین له دابه‌شكردنی ئارد.
سنوری پارێزگای سلێمانی خاوه‌نی 500 هه‌زار خێزانه و بۆ یه‌ك مانگ بڕی زیاتر له 22 هه‌زار تۆن گه‌نم ده‌كرێت به ئارد بۆ دابه‌شكردن به‌سه‌ر هاووڵاتییان.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی