له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی مووشه‌كبارانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی سووریا، به‌ڵام زمانی ته‌لئه‌بیب به‌رانبه‌ر عێراق به پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌تی ئه‌و وڵاته‌یه به‌رانبه‌ر به سووریا، ته‌نیا داواكردنه بۆ ڕێگرتنی عێراق له به‌كارهێنانی وڵاته‌كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه وه‌ك سه‌كۆیه‌ك بۆ هه‌ڵدانی مووشه‌ك دژی ئیسرائیل، له‌م دواییه‌یش ئاشكرابوو ژماره‌یه‌ك شاندی عێراق سه‌ردانی ئیسرائیلیان كردووه، كه‌واته پلانی ئیسرائیل بۆ نزیكبوونه‌وه له عێراق چییه و چۆن جێبه‌جێ ده‌كرێت؟
جلعاد ئردان وه‌زیری ئاسایشی ناوخۆی ئیسرائیل دووپاتی كرده‌وه، كه هیچ كات ناتوانن ئه‌وه قبووڵ بكه‌ن، عێراق ببێته بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی و له‌سه‌ر خاكی ئه‌و وڵاته مووشه‌ك ئاراته‌سی ئیسرائیل بكرێن، بۆیه پێویسته ئاماده‌كاری بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی له چه‌ندان به‌ره‌وه ڕووبه‌ڕووی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه بینه‌وه كه ده‌كرێنه سه‌ر وڵاته‌كه‌مان، هاوكات جه‌نه‌رال تامیر هایمان سه‌رۆكی هه‌واڵگری سه‌ربازی ئیسرائیل گوتی، عێراق هه‌موونی زۆری ئێرانی به‌سه‌ره‌وه‌یه، ده‌یانه‌وێ عێراق به ده‌ردی سووریا ببه‌ن و بیكه‌ن به سه‌كۆیه‌ك كه مووشه‌كی تێدا ئاراسته‌ی ئیسرائیل بكه‌ن، ئه‌مه‌یش به‌لای ئێمه‌وه هه‌رگیز قبووڵكراو نییه.
له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌رپرسانی ئیسرائیل به قبووڵنه‌كردن و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئێران له ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی خاكی عێراق بۆ مووشه‌كبارانكردنی وڵاته‌كه، هێزی نه‌رمی ئیسرائیل به وردی له گۆڕه‌پان كار ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی عێراقییه‌كان بگه‌یه‌نێته سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه پێویسته ئاشتی و خۆشه‌ویستی له نێوان جوو و گه‌لی عێراق دروست ببێ، بۆیه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویان كرده‌وه، كه ژماره‌یه‌ك شاندی عێراق له 2018 سه‌ردانی وڵاته‌كه‌یان كردووه.
دوای جه‌نگی ئه‌مه‌ریكا و له‌ناوبردنی ڕژێمی سه‌دام له 2003 ئیسرائیلییه‌كان ڕایان گه‌یاند كه به‌ره‌یه‌كی تری شه‌ڕیان له عێراق له دژ ده‌كرێته‌وه، چونكه دۆخی عێراق له‌بار نییه و دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كانیش له 2011 به ته‌واوی ئه‌و به‌ره دروستبوو، به‌ڵام ئه‌وان له‌و بڕوایه‌دا نه‌بوون ئه‌و به‌ره عێراقییه نوێیه وه‌كو ڕژێمی سه‌دام به‌هێز بێ، كه له سه‌رده‌می حوكمی ئه‌ودا چه‌ندان مووشه‌كی ئاراسته‌ی ئیسرائیل كرد.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌موو ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه ئاماژه به كاریگه‌ری پێگه‌ی ئێران له‌سه‌ر عێراق ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئیسرائیل گۆڕه‌پانه‌كه‌ی بۆ ئێران چۆڵ نه‌كردووه، به‌ڵكوو له ڕێی هه‌ڵبژاردنی ئایار /مایۆی ڕابردوو ده‌رچه‌یه‌ك بۆ ئیسرائیل بووه‌ته‌وه، تا پشتیوانی سیاسه‌تی ئه‌و عه‌ره‌به شیعیانه بكات كه دژی كۆماری ئیسلامی ئێران و پێگه‌ی ئه‌و وڵاته‌ن له‌سه‌ر عێراقه‌وه.
یه‌كێك له هه‌نگاوه‌كانی تری ئیسرائیل دروستكردنی چه‌ندان په‌ڕه‌یه له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌ناوی ئیسرائیل و عێراق و دۆستایه‌تی عێراق و ئیسرائیل كه به زمانی عه‌ره‌بی په‌خش ده‌كه‌ن و باس له پێوه‌ندی و برایه‌تی عێراقی و جووه‌كان ده‌كات له سه‌رده‌می زوودا، ئه‌مه‌یش به باڵوێزخانه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی ئیسرائیل هه‌ژمار ده‌كرێ، بۆ ڕاكێشانی سۆز و هه‌ستی عێراقییه‌كان.
په‌ڕه‌ی ئیسرائیل به شێوه‌زاری عێراق له 2018 كرایه‌وه و به ته‌واوی كاریگه‌ری له‌سه‌ر عه‌ره‌به‌كانی عێراق دروست كردووه، له‌گه‌ڵ هه‌ر ته‌قینه‌وه و ناخۆشییه‌ك كه ڕوو له عێراق بكات، ئه‌و په‌ڕه‌یه په‌یام ئاراسته‌ی عێراقییه‌كان ده‌كات و سه‌ركۆنه‌ی تیرۆر ده‌كات و داوای ژیانێكی شایسته و شه‌ره‌فمه‌ند بۆ عێراقییه‌كان ده‌خوازێت و هیوا ده‌رده‌بڕێ كه پێوه‌ندی نێوان هه‌ردوو گه‌ل ئاسایی و بێ كێشه بێت.
زۆرێك له ئیسرائیلی و عێراقییه دۆسته‌كان له ڕێی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه یه‌كتر ده‌ناسن و به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش پرۆژه‌یه‌كی ئیسرائیل هه‌یه، له نه‌رویج عێراق و جووه‌كان به‌یه‌كه‌وه كۆنگره و سیمینار له‌باره‌ی داهاتووی پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات و گرنگی ئاشتی و ئاسایی پێوه‌ندییه‌كان تاوتوێ ده‌كرێن.
جیا له‌و هه‌وڵانه، ئیسرائیل بازرگان‌یش وه‌ك ئامرازێكی هێزی نه‌رم به‌كار ده‌هێنێت، له هه‌شتی كانوونی دووه‌م /یه‌نایه‌ری ئه‌مساڵ وه‌زیری دارایی ئیسرائیل موشیه كحلون ئاشكرای كرد، كه عێراق له ڕیزی ده‌وڵه‌تانی دوژمنی ئیسرائیل ده‌رهێنراوه، به فه‌رمانێكی وه‌زاری ئه‌و بڕیاره نوێیه‌ی حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند، كه تێیدا هاتووه، به گوێره‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانمان به پشت به‌ستن به ماده‌ی سێی فه‌رمانی بازرگانی ژماره یه‌ك، ڕه‌زامه‌ندی ئیسرائیل بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی له نێوان عێراق و ئیسرائیل ئاسایی ده‌كه‌ین تا كۆتایی مانگی ئادار / مارسی 2019.
پێوه‌ندییه‌كانی عێراق و
ئیسرائیل بۆ 2012 ده‌گه‌ڕێنه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له به‌ڵگه‌نامه‌كانی ویكیلیكس هاتبوو، كه عێراقییه‌كان ده‌یانه‌وێ به‌نده‌ری حه‌یفای ئیسرائیل به‌كاربهێنن، بۆ هاورده‌كردن و هه‌نارده‌كردن، به‌ڵگه‌كان دووپات له‌وه‌یش ده‌كه‌نه‌وه كه ئیسرائیل سه‌رمایه‌داران و هه‌نارده‌كاری هانداوه تا مامه‌ڵه‌ی بازرگانی و وه‌به‌رهێنان به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا بكه‌ن و حه‌یفا بكه‌ن به ده‌روازه‌ی گه‌یاندنی كاڵاكانی ئه‌وروپا بۆ عێراق و ناردنی هاورده‌ی عێراق بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا به تایبه‌ت له وزه و سوته‌مه‌نییه‌وه.