هیوا و گۆڕانكاری، ئه‌مه‌ریكییه‌كان زۆر گوێیان له‌و دوو وشه‌یه بوو له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی باراك ئۆباما له 2008، خه‌ڵكی هاوڕابوون له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رنامه‌یه و چاوه‌ڕێی گۆڕانی گه‌وره بوون و هیوایان لا دروست بوو، به‌ڵام ئه‌و دوو چه‌مكه ته‌نیا بوونه هۆی كوشتنی ئوسامه بن لادن و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و ئه‌فغانستان جیا له‌وه سوودێكی تری به خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا نه‌گه‌یاند.
دیموكراته‌كان پشتیوانی فه‌رمانه‌كانی سه‌رۆك بۆشیان كرد به‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هێز دژی عێراق به‌كار بهێنێت، به‌ڵام كاتێك ده‌سه‌ڵات كه‌وته ده‌ست ئۆباما كه كاندیدی دیموكراته‌كان بوو، هه‌ر یه‌ك له عێراق و ئه‌فغانستان بوون به وێرانه، بۆیه بۆشی كوڕ سیاسه‌تێكی ته‌واو داته‌پیوی به‌سه‌ر شانی سه‌رۆك ئۆباما هێشته‌وه، له كاتێكدا زۆربه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان چاوه‌ڕێی سیاسه‌تێكی نوێی ناوخۆ و ده‌ره‌كی و ستراتیجی تازه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییان له حكوومه‌تی یه‌كه‌می ئۆباما ده‌كرد، بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانكاری له سه‌رجه‌م بواره‌كان بێنێته‌دی، به‌ڵام ئۆباما به سیاسه‌تێكی كۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرده‌وه و به‌هه‌مانشێوه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ لیبیا و میسڕ و سووریا و یه‌مه‌ن كرد.
دۆخی ئێسته‌ی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فغانستان زۆر خراپتره له 2009 كه چاره‌سه‌ری سه‌ربازی له عێراق و ئه‌فغانستان شكستی هێنابوو و لۆمه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌كرا، به‌ڵام ئێسته لیبیا و سووریا و یه‌مه‌ن بوونه‌ته گۆڕه‌پانی شه‌ڕ و خۆڵه‌مێشی جه‌نگ و ڕووسیا به هێزی زۆره‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و شانشینی عه‌ره‌بی سعوودیه‌یش بووه‌ته نوێنه‌ری كاره‌كانمان له یه‌مه‌ن و سووریا، توركیایش خۆی بۆ هێرش بۆ سه‌ر كوردستانی هاوپه‌یمانمان ئاماده ده‌كات، كوردستان هه‌ڕه‌شه‌ی جیابوونه‌وه له عێراق ده‌كات و تاڵیبیانیش ئاماده‌ن دووباره ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌فغانستان بگرنه‌وه.
له‌و ئاڵۆزییه فره‌وانه‌ی كه ناوچه‌كه پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێ، پێویسته فه‌رمانده باڵاكانی سوپا له ناوچه‌كه بوونیان هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له هه‌ر ئه‌گه‌رێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو بتوانن فه‌رمان ده‌ربكه‌ن، چونكه ڕاپۆرته نهێنییه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ڕێكخراوی تاڵیبان به ته‌واوی نزیكبووه‌ته‌وه له كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵات له ئه‌فغانستان و ته‌نیا وه‌ك مه‌سه‌له‌ی كات ماوه و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌فغانستان له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه‌ته‌وه.
به ڕامان له ده‌ستوه‌ردانه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هۆكاری ده‌ستوه‌ردانه‌كان بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه، كه ئه‌مه‌ریكا له ئامانجه‌كانی خۆی پاشه‌كشه‌ی كردووه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه پێویسته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پێداچوونه‌وه‌یه‌كی ته‌واو به هه‌ڵوێست و ئامانجه سه‌ربازییه‌كانی له ناوچه‌كه بكات، هیلاری كلینتن وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به ڕوونی له‌م ستراتیج و كه‌لێنه‌ی وڵاته‌كه‌مان تێگه‌یشت و ئه‌و كات گوتی، پێویسته ئێمه ڕاستگۆ بن له‌باره‌ی قورسی ئه‌ركه‌كانمان، هه‌موومان مافی ئه‌وه‌مان هه‌یه كه بیر بكه‌ینه‌وه و بپرسین ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه‌ی چاو به ستراتیجی خۆی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌خشێنێته‌وه و نابێته هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی دووباره سته‌م و دیكتاتۆر له ناوچه‌كه سه‌رهه‌ڵ بده‌نه‌وه.
ته‌نیا به هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌نگاوه سه‌ربازییه‌كانمان بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه كه پێویسته هه‌نگاوی ڕوون و خێرا و پێویست بگیرینه‌به‌ر تا ته‌واوی سه‌ربازنمان له ناوچه‌كه بپارێزین، چونكه نه‌بوونمان ده‌بێته هۆی بوونی شه‌ڕ و ململانێی زۆر گه‌وره‌تر و قورس‌تر له نوچه‌كه، بۆیه ده‌بێ هاوكاری خه‌ڵكی ناوچه‌كه بكه‌ین و هه‌ر هیچ نه‌بێ ڕێیان لێ بگرین شه‌ڕی قوڕسی لێ ڕوو نه‌دات.
له‌لایه‌كی تره‌وه كشانه‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌نگاوێكی ستراتیجییه و ڕه‌نگه كاریگه‌ری ئه‌رێنی درێذ مه‌ودا له‌سه‌ر ناوچه‌كه دابنێت. بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه به ته‌واوی بته‌قێته‌وه و دواتر ئه‌مه‌ریكا وه‌ك ڕزگاركه‌ر بگه‌ڕێته‌وه بۆ ناوچه‌كه و سه‌رپه‌رشتی ڕێكهخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌و وڵاتانه بێ به‌و جۆره‌ی خۆی ده‌یخوزێت.
بۆ دووباره داڕشتنه‌وه و گۆڕانكاری له ستراتیجی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا پێویسته به ته‌واوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌جێ بهێڵین، ته‌نیا مه‌شق به هێزه‌كانی عێراق و وڵاتانی تری هاوپه‌یمانمان بكه‌ین و وه‌ك دوو سوپای جیاواز مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سوپای پێشمه‌رگه و سوپای عێراق ده‌كه‌ین.
گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانمان بۆ ماڵه‌كانی خۆیان وا ده‌كات خه‌ڵكی
ئه‌مه‌ریكا دڵخۆش ببن و چیتر چاوه‌ڕوانی منداڵه‌كانیان نه‌كه‌ن له شه‌ڕێكی قورسی ناوچه‌كه گیان ببه‌خشن، جیا له‌وه‌یش پێویسته له ناوچه كوردییه‌كان بمێنینه‌وه، چونكه گڕگرتنی فتیلی كێشه‌ی نێوان كورد و وڵاتانی ناوچه‌كه، به ته‌واوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌خاته ناو شه‌ڕێكی خوێناوییه‌وه كه كۆتایی نایه‌ت.
تیرۆن سیمز جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازانی پێشوو و خانه‌واده‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا و فه‌رمانده‌ی پێشووی سوپای ئه‌مه‌ریكا له جه‌نگی عێراق و توێژه‌ر له پرۆژه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ترومان بۆ ئاسایشی نیشتمانی له پێگه‌ی ( THE HILL ) نووسیویه‌تی.