جێنیفه‌ر لۆپێز ئه‌ستێره و سه‌ماكاری ناوداری ئه‌مه‌ریكی، وێنه‌یه‌كی نوێی خۆی بڵاو كرده‌وه و تیایدا به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز ده‌رده‌كه‌وێت، هۆكاری ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه هیچ مه‌كیاجێكی نه‌كردووه.
له ڕێی هه‌ژماره تایبه‌تییه‌كه‌ی خۆیه‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، جێنیفه‌ر لۆپێز وێنه‌یه‌كی به بێ مه‌كیاج بڵاو كرده‌وه، كه له ماوه‌یه‌كی كورتدا ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری دروست كرد، زیاتر له دوو ملیۆن و 180 هه‌زار جار لایك كرا، سه‌تان جاریش بڵاو كرایه‌وه.
شایانی باسه له دوایین كاری‌دا جێنیفه‌ر به‌شداری له فیلمێكی ڕۆمانسی و كۆمیدی كردووه، تێیدا ڕۆڵی ژنێك ده‌بینێت كه كارمه‌ندێكی گه‌وره‌ی كۆمپانیایه‌كی ناوداره، فیلمه‌كه‌ش به ناوی second act بوو كه ساڵی پار بڵاو كرایه‌وه.
جێنیفه‌ر لۆپێزی ته‌مه‌ن 48 ساڵ هونه‌رمه‌ند و سه‌ماكارێكی به‌توانا و ناوداری ئه‌مه‌ریكییه، خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك خه‌ڵاتی جیهانیی دیاره، له‌وانه خه‌ڵاتی لێجند و خه‌ڵاتی گینز، ده‌یان كلیپی گۆرانی هه‌یه كه ناوبانگی به دنیادا ڕۆیشتووه.