ماڵپه‌ڕێكى ئابوورى جیهانى، له ڤیدیۆیه‌كى كورتدا ئه‌و خه‌سڵه‌تانه ده‌خاته‌ڕوو كه ده‌وڵه‌مه‌ند بۆ پاره‌یان هه‌یه، كه گرینگ‌ترینیان ئه‌وه‌یه ئه‌وان هه‌رگیز بیر له ترس ناكه‌نه‌وه.
ماڵپه‌ڕى "
CNBC" له ڤیدیۆیه‌كى كورتدا باس له‌و خه‌سڵه‌ت و تێڕوانینانه ده‌كات كه ده‌وڵه‌مه‌ندان بۆ پاره هه‌یانه، ئه‌و ماڵپه‌ڕه ماڵپه‌ڕێكه به‌شێوه‌یه‌كى زانستى كار له‌سه‌ر بابه‌ته ئابوورییه‌كان ده‌كات و له‌م بواره‌شدا ناوبانگێكى زۆرى هه‌یه.
تێڕوانینى ده‌وڵه‌مه‌ند بۆ پاره به‌مشێوه‌یه‌ى خواره‌وه‌یه:
1- باوه‌ڕ به خۆیان ده‌هێنن كه كه‌موكوڕییان له پاره‌دا نییه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌موكوڕیشیان هه‌بێت.
2- ئه‌گه‌ر گه‌یشتنه ئه‌و باوه‌ڕه‌ى كه ناتوانن پڕۆژه‌كانیان پاره‌دار بكه‌ن، ئه‌وا ده‌ست ده‌كه‌ن به به‌كارهێنانى پاره‌ى كه‌سانى تر.
3-وه‌ك یارییه‌ك بیر له په‌یداكردنى پاره ده‌كه‌نه‌وه.
4-ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان هه‌موو رۆژێك ده‌چنه سه‌ر كار بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ركه‌وتنى داهاتوویان به‌ده‌ست بهێنن.
5- هه‌میشه ئاستى پێشبینییه‌كانیان به‌رز ده‌كه‌نه‌وه.
6-هه‌رچه‌نده چینى مامناوه‌ند ئاستێكى نزم بۆ تواناى دارایى خۆى داده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ى تووشى نائومێدى نه‌بێت، به‌ڵام كه‌سانى ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌مه ره‌چاو ناكه‌ن.
7- هه‌ندێك سیفه‌تى مرۆیى به پاره ده‌ده‌ن و وه‌ك هاوڕێیه‌ك سه‌یرى پاره ده‌كه‌ن.
8-ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان پاره به مه‌زنترین و به‌هێزترین هاوپه‌یمانى خۆیان ده‌زانن.
9-رێ ناده‌ن ترس بچێته ناو ژیانیان.
10- ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان به ئاستێكى هۆشیارى ئه‌وتۆ كار ده‌كه‌ن كه هیچ ترسێك له ئارادا نییه، له‌و ئاسته‌شدا هه‌موو شتێك به‌لایانه‌وه ئه‌گه‌رى هاتنه‌دى هه‌یه.
11- خۆیان به‌و قه‌ناعه‌ته ده‌گه‌یه‌نن كه ده‌بێت ده‌وڵه‌مه‌ند بن.
12- ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان وا بیر ناكه‌نه‌وه كه ده‌وڵه‌مه‌ندبوون شتێكى سروشتییه، به‌ڵكو باوه‌ڕیان وایه كه كارێكى هه‌قه.