له ناوه‌ندێكی بازرگانی ده‌وروبه‌ری شاری شیكاگۆی ویلایه‌تی ئه‌لینۆی ئه‌مه‌ریكا توندوتیژی و ته‌قه له خه‌ڵكی ناو باڵه‌خانه‌كه كرا، به‌وهۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك كوژراو و برینداری لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
پۆلیسی ناوچه‌كه ئاشكرای كرد، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه كه‌سێك كوژراوه، له ئه‌نجامی ئه‌و ته‌قه‌كردنه‌ی كه له ناو ناوه‌ندێكی بازرگانی له ده‌وروبه‌ری شاری شیكاگۆی ویلایه‌تی ئه‌لینۆی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ سێشه‌م ڕووی دا.
میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا بڵاویان كرده‌وه، پیاوێك له ناوه‌ندی بازرگانی "
ئۆرلاندۆ پارك" ده‌ستی به ته‌قه‌كردن كردووه، پێگه‌ی "مه‌یامی هیرالد" دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه ته‌قه‌كه‌ره‌كه ته‌مه‌نی 19 ساڵه و تا ئێسته نازانرێ هۆكاری ئه‌و كاره‌ی چییه.
سه‌رچاوه‌كانی پۆلیس هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه بكوژه‌كه به گولـله‌یه‌ك بریداركراوه و توانیویه‌تی له باڵه‌خانه‌كه ڕا بكات، به‌ڵام له ده‌ره‌وه‌ی ناوه‌نده بازرگانییه‌كه كه تایبه‌ته به فرۆشتنی جلوبه‌رگ كه‌وتووه، له ئه‌نجامی ته‌قه‌كردنه‌كانیش ئاماره سه‌ره‌تایییه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه كه‌سێك دوای گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه گیانی له ده‌ست داوه و برینداریش هه‌ن.
جۆزێف میتشل جێگری فه‌رمانده‌ی پۆلیسی ناوچه‌كه گوتی، ته‌قه‌كه‌ره‌كه له پێیه‌كی پێكراوه و برینداربووه، ته‌قه‌كردنه‌كه‌یشی به هۆكارێكی ده‌روونی گه‌ڕانده‌وه.
له كامێرای چاودێری ناوه‌نده بازرگانییه‌كه ده‌ركه‌وتووه، كه پیاوه‌كه هه‌وڵی ڕاكردن ده‌دا، به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی بچێته ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی یه‌كێك له قاچه‌كانی ده‌پێكرێ و بریندار ده‌بێت و نازانرێ گولـله‌ی به‌ر قاچی كه‌وتووه، یان تووشی پێیاكێشان بووه، له په‌له‌كردنی بۆ ڕاكردن له شوێنه‌كه.