كۆڵه‌پشتى شاخه‌وانى بازاڕى خۆشه و خواست له‌سه‌ری زۆر بووه
ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه چه‌ندان گرووپى شاخه‌وانی له هه‌رێمى كوردستان دروست بوون و ئه‌و وه‌رزشه په‌ره ده‌سێنێ. به‌و پێیه‌ی رۆژانه ئه‌ندامی تازه پێوه‌ندی به گرووپه‌كانه‌وه ده‌كه‌ن. سه‌رۆكى گرووپێك ده‌ڵێت، ئێسته له هه‌رێمى كوردستان زیاتر له 100 گرووپى شاخه‌وانی هه‌ن و كاریان باشتركردنى ته‌ندروستیی هاووڵاتییانه.
هه‌رێم ستار سه‌رۆكى یه‌كێك له گرووپه شاخه‌وانییه‌كانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر، ئاماژه به‌وه ده‌دات كه ئێسته گرووپه‌كه‌یان له 180 ئه‌ندام پێك دێت و 50یان ژنن. به‌گوته‌ی خۆی "هه‌فتانه چالاكى ئه‌نجام ده‌ده‌ن و سه‌رجه‌م شوێنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه".
هه‌رێم بۆ "وشه" گوتى، "ڕۆژانه گرووپی نوێ دروست ده‌بن، ئێسته زیاتر له 100 گرووپ هه‌ن و پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵیان خۆشه و هه‌مووان وه‌رزشی شاخه‌وانی و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى شوێنه مێژووییه‌كان و شوێنه دووره‌ده‌سته‌كانى ناوچه شاخاوییه‌كان ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌یش بۆ ته‌ندروستى گرنگه و زانیارى پێویستیش وه‌رده‌گرن له‌باره‌ی جیۆگرافیای كوردستان".
"شاخه‌وانیی ته‌نیا ڕۆیشتن بۆ سه‌ر شاخێك و هاتنه خواره‌وه نییه، به‌ڵكو وانه‌ى پێویست بۆ ئه‌ندامانی گه‌شته‌كه ده‌گوترێته‌وه، وه‌ك زانیاری له‌سه‌ر ڕووه‌كه سروشتییه‌كان و سووده‌كانى و شێوازى ڕۆیشتن له شاخ و ئاسته‌نگه‌كان، هه‌روه‌ها فریاكه‌وتنى سه‌ره‌تایى و ئاگركردنه‌وه به كه‌لوپه‌لى سه‌ره‌تایى و خۆپاراستن له گیانداره دڕنده‌كان". هه‌رێم ستار وای گوت.
له‌باره‌ی شێوازی ئه‌ندامیه‌تی له‌ناو گرووپه‌كان ڕوون كرایه‌وه كه هه‌موو هاووڵاتییه‌ك ده‌توانێ ببێت به ئه‌ندام به چه‌ند مه‌رجێك، له‌وانه ته‌مه‌نى له سه‌رووى 18 ساڵ و بوونی كۆڵه‌پشتییه‌ك، هاوكات بوونى جلوبه‌رگى تایبه‌ت به شاخڕه‌وى و پابه‌ندبوون به كات و شوێن و ڕێنوێنییه‌كان.
هه‌رچى فه‌رمانگه‌ى ڕێكخراوه ناحكوومییه‌كانه ئاشكراى ده‌كات كه چه‌ند ڕێكخراوێك بۆ یه‌كه‌مین جار خۆیان تۆمار كردووه كه تایبه‌تن به شاخڕه‌وى، ئه‌ویش هه‌نگاوێكى باشه بۆ كارى نوێى ڕێكخراوه‌یى له هه‌رێمى كوردستان.
ئه‌كره‌م جه‌مۆ سه‌رۆكى فه‌رمانگه‌ى ڕێكخراوه ناحكوومییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، بۆ "وشه" گوتى، "بۆ یه‌كه‌مین جار له هه‌رێمى كوردستان چه‌ند ڕێكخراوێك خۆیان تۆمار كردووه تایبه‌ت به شاخه‌وانی و چالاكى ئه‌نجام ده‌ده‌ن".
زیاتر گوتی، "ئه‌و ڕێكخراوانه به‌رنامه و پێڕه‌وى ناوخۆیان تایبه‌ت به شاخه‌وانی پێشكه‌ش كردووه و مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه، به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى له چه‌ند ڕۆژى ڕابردوو له سنوورى ڕۆژهه‌ڵاتى هه‌ولێر به‌دیاریكراوى شارۆكه‌ى كۆیه له پارێزگاری هه‌ولێر و شارۆكه‌ی ئامێدى له پارێزگاى دهۆك چالاكییان ئه‌نجام داوه".
"بوونى ڕێكخراوى له‌و شێوه‌یه نوێكارییه له كارى ڕێكخراوه‌یى، ئه‌وه‌یش جێى دڵخۆشییه كه كه‌سانێك گرنگى به‌و بواره ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها كاریگه‌رییان ده‌بێت له داهاتوو له‌سه‌ر كه‌رته‌كانى تر و ژیانى هاووڵاتییان وه‌ك هاندانێك". سه‌رۆكى فه‌رمانگه‌ى ڕێكخراوه ناحكوومییه‌كان واى گوت.
ئه‌نه‌س سه‌عدوڵا مامۆستاى زانكۆ و پسپۆڕى بوارى جیۆگرافیا، گوتی، "به‌شێك له ڕێكخراو و گرووپه‌كان له سه‌رانسه‌رى دنیا كاریان بریتییه له ناساندن و تۆماركردنه‌وه‌ى شوێنه مێژووییه‌كان، ئه‌وه‌یش له هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن چه‌ند گرووپێك كراوه.
ئه‌و مامۆستایه‌ى زانكۆ بۆ "وشه" گوتى، "شاخه‌وانی كارێكى نوێ نییه، به‌ڵام بۆ هه‌رێمى كوردستان نوێیه، كارى وێنه‌گرتن و ناساندنى شوێنه‌كان پێویسته، به‌تایبه‌ت ناوچه شوێنه‌وارییه‌كان و قه‌ڵا و قووله‌ى سه‌ر چیاكان، هه‌روه‌ها سه‌ركێشیشی تێدایه".
زیاتر روونی كرده‌وه، ئێسته سنووره‌كانى كوردستان وه‌ك پێویست دیار نین، به‌ڵام ئه‌و گرووپانه ده‌توانن ڕۆڵ ببینن له نه‌خشاندنه‌وه‌ى سنووره‌كان به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان، چونكه چه‌ند جارێك ئه‌و كێشه‌یه دووباره بووه‌ته‌وه و پاسدارانى سنوور هه‌ندێك شوێن به موڵكى كۆمارى ئیسلامى ده‌زانن كه هیچ مافێكیان به‌و شوێنه‌وه نییه.
نه‌به‌ز محێدین خاوه‌ن پێشانگه‌یه‌كى تایبه‌ت به فرۆشتنى جلوبه‌رگى وه‌رزشى و شاخه‌وانییه له شارى هه‌ولێر، ئه‌و ده‌ڵێ خواست له‌سه‌ر جلوبه‌رگى شاخه‌وانى هه‌یه و كۆڵه‌پشتى ئه‌سڵى نرخه‌كه‌ى تا 200 دۆلار ده‌ڕوات و هی ئاساییش هه‌یه نرخه‌كه‌ى 80 دۆلاره.
ئه‌و خاوه‌ن پێشانگه‌یه بۆ "وشه" گوتى، "پێڵاوى شاخڕه‌وى گرنگییه‌كى زۆرى هه‌یه لاى شاخه‌وانان و ڕۆژانه دێن بۆ كڕینى، كۆڵه‌پشتیش ئه‌گه‌ر كێشى له هه‌شت كیلۆ كه‌متر بێت، كڕیاری خۆی هه‌یه".
زیاتر گوتی، خواست زۆر بووه له‌سه‌ر كڕینى كه‌لوپه‌لی شاخڕۆیی و كۆڵه‌پشت، ئه‌وه‌یش به‌هۆى زۆربوونى گرووپه شاخه‌وانییه‌كان له دوو ساڵى ڕابردوودا.