جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیتاڵیا راى گه‌یاند فڕه‌نسا به‌هۆى به‌رژوه‌ندییه‌كانى له بوارى وزه نایه‌وێ بارودۆخى لیبیا سه‌قامگیر بێت.
چه‌ند رۆژێكه جه‌نگى راگه‌یاندن له نێوان به‌رپرسانى ئیتاڵیا و فڕه‌نسا به‌رده‌وامه و دوایین جاریش ماتیۆ سالڤینى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیتاڵیا هێرش ده‌كاته سه‌ر فڕه‌نسا و به تێكدانى بارودۆخى لیبیا تۆمه‌تبارى ده‌كات.
سالڤینى ده‌ڵێ "له لیبیا فڕه‌نسا نایه‌وێ بارودۆخه‌كه سه‌قامگیر بێت، چونكه به سه‌قامگیربوونى بارودۆخى لیبیا به‌رژوه‌ندى نه‌وتى فڕه‌نسا به‌ر به‌رژوه‌ندییه‌كانى ئیتاڵیا ده‌كه‌وێت".
ئه‌مه یه‌كه‌م لێدوانى به‌رپرسانى ئیتاڵیا نییه له دژى فڕه‌نسا، رۆژى دووشه‌مى رابردوو وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى فڕه‌نسا په‌یامى ناڕه‌زایى به باڵوێزى ئیتاڵیا له پاریس دا، چونكه جێگرێكى تر‌ى سه‌رۆك وه‌زیران گوتبووى پاریس هه‌ژاریى به وڵاتانى ئه‌فریقیا بڵاو ده‌كاته‌وه و ئه‌مه‌ش هۆكاره له‌وه‌ى ژماره‌یه‌كى زۆرى كۆچبه‌ران ڕوو بكه‌نه ئه‌وروپا.
لیبیایش هاوشێوه‌ى سووریا، چه‌ندان هێزى نێوده‌وڵه‌تى و هه‌رێمى ده‌ست له كاروبارى وه‌رده‌دات له‌وانه‌یش فڕه‌نسا و ئیتاڵیا و ته‌نانه‌ت هه‌فته‌ى رابردوو توركیایش به چه‌كداركردنى گرووپه توندڕه‌وه‌كانى لیبیا تۆمه‌تبار كرا.
سه‌رچاوه /
رۆیته‌رز