كۆمساى ورووژێنه‌ر ده‌رده‌كه‌وێته‌وه‌

گۆرانیبێژی ناوداری كورد "كۆمسای"، له‌ واڵی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینیستاگرام دوو وێنه‌ی سه‌رنجڕاكێشی نوێی بڵاو كرده‌وه‌ و هه‌وادارانی سه‌رسام كرد.

كۆمسای له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ى بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌ نووسیویه‌تی: "قۆڵایی خۆشەویستی ھیچ کات پێناسە ناکرێ، بەس لە کاتی دووری!!!".

كۆمساى به‌ وێنه‌ تازه‌كه‌ى توانوویه‌تی ناوه‌نده‌ هونه‌رییه‌كان بته‌نێته‌وه‌ و ببێته‌ بابه‌تی سه‌ره‌كی هه‌واڵی ئه‌ستێره‌كان، به‌شێك له‌ هه‌وادارانی بۆیان نووسیوه‌ كه‌ كۆمسای به‌ وێنه‌ ورووژێنه‌ره‌كانی حه‌ز ده‌كات ته‌واوی جه‌سته‌ی به‌ده‌ر بخات.

كۆمسای خه‌ڵكی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵاته‌ و یه‌كێك بوو له‌ به‌شدارانی به‌رنامه‌ی "خۆشترین ده‌نگ"ی كه‌ناڵی "ئێن ئار تی دوو" و یه‌كێك بوو له‌ ئه‌ندامانی گرووپی دیاری قه‌ره‌داغی، ستایلی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه‌، دوای ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ش بووه‌ته‌ خاوه‌نی دوو ئه‌لبووم و دوایین كاریشی بڵاوكردنه‌وه‌ ئه‌لبوومی "زرمه‌" بوو.

پێشتر كۆمسای به‌رهه‌مێكی هونه‌ری بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌ویش گۆرانییه‌كه‌ به‌ ناوی "خڕه‌ی مێخه‌ك". ئه‌م گۆرانییه‌ی كۆمسای ئاواز و تێكسته‌كه‌ی فۆلكلۆره‌ و ئاوازێكی شادی هه‌یه‌ و كاری ئاماده‌كردنی له‌لایه‌ن "یوونس شوكریه‌"وه‌ بۆ ئه‌نجام درا، ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری دروست كرد له‌ ناوه‌نده‌ هونه‌رییه‌كان.


وشە - محەمەد میران


AM:09:52:15/02/2019




ئه‌م بابه‌ته 5599 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌