له دواى جه‌نگى دووه‌مى جیهان، دراوى دۆلارى ئه‌مه‌ریكى وه‌ك دراوێكى سه‌ره‌كى دنیا ده‌ركه‌وتووه، ته‌نانه‌ت زۆربه‌ى دراوه‌كانى دنیا به شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى به‌هایان له به‌رانبه‌ر دۆلار دیار ده‌كرێت. له‌كاتێكدا ئابوورى دنیا گه‌شه ده‌كات و مرۆڤى ئه‌م سه‌رده‌مه چاوى بڕیوه‌ته خۆشگوزه‌رانى، هه‌مووان هه‌ڵپه‌ى په‌یداكردنى دۆلار ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تى ئه‌و كه‌سانه‌ى له بوارى بازرگانى و بازاڕى گۆڕینه‌وه‌ى دراو ده‌كه‌ن زۆر گرنگه مێژووه‌كه‌ى بزانن.
هه‌ر وڵاتێك دراوى تایبه‌ت به خۆى هه‌یه، بۆیه به‌قه‌د ژماره‌ى وڵاتانى دنیا دراوى جۆراوجۆر هه‌ن، هه‌ندێكیان ئه‌گه‌رچى به‌هایان له‌یه‌كتر جیایه، به‌ڵام ناویان وه‌ك یه‌كه، بۆ نموونه ریاڵ ناوێكى دراوێكه له چه‌ندان شوێن هه‌یه، به هه‌مانشێوه‌یش لیره. به‌ڵام یه‌كێك له گرنگترین دراوه‌كان دۆلارى ئه‌مه‌ریكییه.
ناوه‌كه‌ى له چى هاتووه؟
به‌پێى چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى مێژووى بنه‌چه‌ى وشه‌ى دۆلار" dollar" بۆ زمانى ئه‌ڵمانى ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌وانه ماڵپه‌ڕى "
businessechoe" له باره‌ى مێژووى دۆلار نووسیویه‌تى دۆڵێك هه‌یه له ئه‌ڵمانیا كانگه‌ى زیوى لێیه له‌وێ دراوى زیوی دروست ده‌كرا، ئه‌و دراوه‌یش به "خواكیم ته‌لار" ناسرا، دواتریش بۆ كورتكردنه‌وه كرا به "ته‌لار" و دواتریش وشه‌كه له‌سه‌ر "دۆلار" جێگیر بوو.
هه‌ر ئه‌و ماڵپه‌ڕه نووسیویه‌تى چه‌ند وڵاتێك هه‌یه دراویان به ناوى دۆلار هه‌یه، ئه‌وانیش بریتین له : ئه‌مه‌ریكا و ئوسترالیا و كه‌نه‌دا و نیوزله‌ندا و سه‌نگاپوور. زۆر بۆچوونى جیاواز له‌باره‌ى سه‌ره‌تاى ده‌ركه‌وتنى دۆلار هه‌یه، به‌ڵام زۆربه‌ى سه‌رچاوه‌كان ده‌ركه‌وتنى دۆلار بۆ كۆتایى سه‌ده‌ى 18 ده‌گێڕنه‌وه، هه‌رچه‌نده له ساڵه‌كان ناكۆكن. بۆ نموونه هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن دۆلار له‌ساڵى 1786 وه‌ك دراوێكى فه‌رمى ده‌ركه‌وتووه، هه‌ندێكى تریش ده‌نووسن 1792 دۆلار وه‌ك دراوێك ده‌ركه‌وتووه.
هێماكه‌ى " $" بۆچى ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
زۆر بۆچوونى جیاواز له‌سه‌ر هێماكه‌ى دۆلار هه‌ن كه له شێوه‌ى پیتى ئێسى ئینگلیزییه و خه‌تێكى به ناوه‌ڕاست هاتووه، گشت سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌م هێمایه له پیتى Ps ئیسپانى وه‌رگیراوه، كه ئه‌ویش كورتكراوه‌ى "پیزو بووه كه دراوى ئیسپانى بووه و دواتر وه‌ك هێمایه‌كى سه‌ره‌كى دۆلار له شێوه‌ى "$" جێگیر كراوه
وێنه‌كانى سه‌ر دۆلار كێن؟
حه‌وت وێنه‌ى جیاواز له‌سه‌ر پاره‌ى دۆلار هه‌یه، دانانى هه‌ر وێنه‌یه‌كیش له‌سه‌ر دۆلار به‌سه‌رهات و مێژووى خۆى هه‌یه، له‌وانه وێنه‌ى جۆرج واشنتن كه به مه‌زترین سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا داده‌نرێت، له‌سه‌ر تاك دۆلارى دانراوه واته "یه‌ك دۆلار" سه‌رچاوه مێژووییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌مه له‌سه‌ر خواستى خۆى بووه، چونكه زانیویه‌تى یه‌ك دۆلارى به ئاسانى ده‌چێته گیرفانى هه‌ژارانه‌وه، بۆیه داواى كردووه وێنه‌كه‌ى له‌سه‌ر تاك دۆلارى دابنرێت.
دانانى وێنه‌كانى دۆلار به‌مشێوه‌یه‌یه
وێنه‌ى سه‌ر یه‌ك دۆلارى هى جۆرج واشنتنه، دوو دۆلارى تۆماس جیفرسۆن، پێنج دۆلارى ئیبراهام لینكۆڵن، 10 دۆلارى ئه‌لیكسانده‌ر هاملتۆن، 20 دۆلارى ئه‌ندرۆ جاكسۆن، 50 دۆلارى یولسیس گرانت، 100 دۆلارى بنجامین فرانكلین.
دۆلار چۆن وه‌ك دراوێكى جیهانى ده‌رده‌كه‌وێت؟
ئه‌گه‌ر جه‌نگى دووه‌مى جیهان نه‌بووایه، ئه‌وا دوور نه‌بوو دراوى دۆلار وه‌ك هه‌ر دۆلارێكى تر‌ى دنیا بێت، به‌ڵام رۆڵى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له جه‌نگه‌كه و سه‌ركه‌وتنى له‌سه‌ر وڵاتانى هاوپه‌یمانى ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر وڵاتانى میحوه‌ر وایكرد، ئه‌مه‌ریكا له هه‌موو بواره‌كاندا خاوه‌ن قسه و بڕیارى كۆتایى بێت، بۆیه له سه‌روبه‌ندى كۆتایى جه‌نگ ئابوورى وڵاتانى ئه‌وروپا و ئاسیا به ته‌واوه‌تى وێران بوو، كه‌چى ئابوورى ئه‌مه‌ریكا ئاستى خۆى پاراست بوو، بۆیه ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ 44 وڵاتى هاوپه‌یمانى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجام دا بۆ ئه‌وه‌ى دراوێكى سه‌ره‌كى له‌سه‌ر ئاستى دنیا دیار بكرێت، له ئه‌نجامى ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه رێككه‌وتنى
"برتن وۆدز" ئه‌نجام درا، بڕگه‌یه‌كى سه‌ره‌كى ئه‌م رێككه‌وتنه ئه‌وه‌یه دۆلار وه‌ك دراوێكى سه‌ره‌كى داناسرێت و وڵاتان ده‌توانن یه‌ده‌گى خۆیان به‌رانبه‌ر دۆلار دیار بكه‌ن.
هه‌رچه‌نده له ساڵى دواتر دۆلار نه‌یتوانی پارێزگارى له‌و پێگه‌یه‌ى خۆى بكات و له‌گه‌ڵ بووژانه‌وه‌ى ئابوورى ئه‌وروپا و ده‌ركه‌وتنى ئابوورى به‌هێز له چه‌ند ناوچه‌یه‌كى تر‌ى دنیا، مامه‌ڵه‌ى وڵاتان له‌گه‌ڵ دۆلار گۆڕا، به‌ڵام هێشتا ئه‌م دراوه نه‌ك له‌سه‌ر ئاستى خاوه‌نكار و بزنسمانه‌كان ناسراوه، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستى میلیش ناسراوترین دراوه.