بۆیه‌كه‌مجار ڕێكخراوێكی نا حكوومی بیانی به‌هره‌ی منداڵانی بێ سه‌رپه‌رشتی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان، له ڕێگه‌ی وێنه و توانانی ده‌ست ڕه‌نگینی منداڵان ده‌خاته ڕوو.
ژیان عه‌دنان، ئه‌ندامی ڕێكخراوی فریاكه‌وتنی میللی پاو، تایبه‌ت بۆ "وشه"ڕای گه‌یاند، "ئێمه وه‌ك ڕێكخراوی فریاكه‌وتانی میللی پاو پڕۆژه‌یه‌كمان هه‌یه بۆ ده‌رخستنی تواناكانی منداڵانی بێ سه‌رپه‌رشت".
زیاتر گوتى، "پرۆژه‌كه خۆی له وه‌دا ده‌بینێته‌وه، منداڵانی بێ سه‌رپه‌رشت له ڕێگه‌ی وێنه‌وه گوزارشت له‌به‌هره و خۆزگه‌كانیانی خۆیان بكه‌ن، تا بزانین چه‌ند به‌هره‌مه‌ند و تا چه‌ند ده‌ست ڕه‌نگینن، بۆ ئه‌وه‌یش توانای ده‌ست ڕه‌نگینی 100 مندڵی بێ سه‌رپه‌رشتمان خستووه‌ته‌ڕوو".
ئاشكرایشى كرد، كه له پلانیاندایه پاش ئه‌وه‌ی له كه‌لار توانا خۆزگه‌ی بێ سه‌رپه‌رشتان خرایه‌ڕوو هه‌مان كار ببه‌ینه زۆر ناوچه‌ی تر، به ئامانجی ئه‌وه‌ی ئاوڕی جددی له‌م منداڵانه‌بدرێته‌وه.
له‌باره‌ی چۆنێتی دۆزینه‌ه‌ی ئه‌و منداڵانه‌وه ڕای گه‌یاند، له نێوه‌ندی كه‌مپه‌كانی تایبه‌ت به ئاواره‌كان و له ڕێگه‌ی رێكخراوه‌كانه‌وه له نێوه‌ندی قووتابخانه‌كان و له‌كاتی كاركردنی منداڵانی بێ سه‌رپه‌رشت ئه‌و 100 منداڵه بێ سه‌ر په‌رشته دۆزراونه‌ته‌وه.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی