سه‌یرانگا و ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان جمیان دێ له گه‌شیاران و سه‌یراننكه‌ران، بۆ ئه‌وه‌یش تیمێكی فڕۆكه‌وانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی چاودێری سه‌یرانگاو شوێنه گه‌شتیارییه‌كان ده‌كه‌ن، هاوكات گه‌نجانی خۆبه‌خشی ناوچه‌یكه‌ش به پێدانی كیسه بۆ پاشه‌ڕۆ و پاككردنه‌وه‌ی ناوچه گه‌شتیارییه‌كان خزمه‌ت به گه‌شتیاران ده‌كه‌ن.
نه‌قیب كارزان مه‌جید، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندن و پێوه‌ندیه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆی ئیداره‌ی گه‌رمیان، به "وشه" ی راگه‌یاند، بۆ ئاگاداربوون له ڕه‌وشی ڕێگاو بانه‌كان و چاودێری كردنی گه‌شتیاران و سه‌یرانكه‌ران، تیمێكی فڕۆكه‌وانی به‌رێه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی ماوه‌ی دوو ڕۆژه له گه‌رمیانه بۆ چاودێری كردنی گه‌شتیاران و سه‌یرانكه‌ران، نه‌وه‌ك ڕووداوی نه‌خواستراو ڕووبدات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌جێ له شوێنی ڕووداوه‌كان ئاماده‌بێ.
هاوكات گرووپێكی خۆبه‌خشی گه‌نجانی گه‌رمیان، سه‌رقاڵی پاككردنه‌وه‌ی ناوچه گه‌شتیاره‌كانن و كیسه‌ی خۆڵ به‌و گه‌شتیارانه ده‌ده‌ن كه دێنه سه‌یرانگا و ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی گه‌رمیانه‌وه.
چالاك نه‌جم باوه‌نوری، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی گه‌رمیان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی بۆ "وشه" ئاماژه‌یدا، پاك ڕاگرتنی ناوچه گه‌شتیارییه‌كان له ڕووی پاك و خاوێنییه‌وه ده‌بێته هۆكاری ڕاكێشانی زیاتری گه‌شتیاران، بۆیه وه‌ك ژینگه‌ی گه‌رمیان هه‌ڵمه‌تی پاككردنه‌وه‌یان له سه‌یرانگاكان ئه‌نجامدا.
له‌لایه‌كی تره‌وه، كۆمه‌ڵێ گه‌نجی خۆبه‌خش له خزمه‌تكردنی گه‌شتیاران و ناوچه گه‌شتیاریه‌كان به‌رده‌وامن.
به‌رزان محه‌مه‌د وه‌ك یه‌كێ له‌و گه‌نجانه بۆ "وشه" باسی له‌وه كرد له ئێواره‌ی یه‌كه‌م ڕۆى جه‌ژنى نه‌ورۆزه‌وه ده‌ستمان كردووه به دابه‌شكردنی كیسه‌ی خۆڵ و پاككردنه‌وه‌ی ناوچه گه‌شتیارییه‌كان.
زیاتر گوتى، به‌م كاره‌مان خزمه‌ت به ناوچه‌كه‌مان ده‌كه‌ین و سه‌رنجی گه‌شتیاران ڕاده‌كێشێین.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی