سه‌رچاوه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه فه‌رمانی دوورخستنه‌وه‌ی پارێزگاری ئێسته‌ی مووسڵ ده‌ركراوه و قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتكردنیشی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت، سه‌رۆك وه‌زیران ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ناردنی داواكارییه‌كان به ئامانجی متمانه وه‌رگرتنه‌وه له نه‌وفل عاكوبی پارێزگاری نه‌ینه‌وا.
میدیاكانی
عێراق بڵاویان كرده‌وه، كه عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كردووه و تێیدا هاتووه، به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می و بێباكی ڕوونی له جێبه‌جێكردنی ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تییه‌كانی و بوونی به‌ڵگه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی به هه‌ده‌ردانی پاره‌ی گشتی و به‌كارهێنانی پۆسته‌كه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی، بۆیه به پشت به‌ستن به ماده‌ی حه‌وت و بڕگه‌ی هه‌شته‌م و ماده‌ی دووه‌می یاسای پارێزگاكانی ژماره 21ی ساڵی 2008 كه تێیدا هاتووه، "ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌توانێ متمانه له پارێزگار به زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی وه‌ربگرێته‌وه، له‌سه‌ر ڕاسپارده و پێشنیازی سه‌رۆك وه‌زیران"، بۆیه داوا و پێشنیاز ده‌كه‌ین كه متمانه له پارێزگار و جێگری پارێزگاری مووسڵ وه‌ربگرنه‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه شه‌وی ڕابردوو عادل عه‌بدولمه‌هدی فه‌رمانێكی دیوانی ده‌ركرد و لیژنه‌ی ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ته‌نگژه‌ی له پارێزگای نه‌ینه‌وا به سه‌رۆكایه‌تی خودی خۆی دروست كرد، ئه‌و لیژنه جیا له دوورخستنه‌وه‌ی پارێزگار، هه‌وڵی خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی شاره‌كه و جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی ستراتیجی ده‌دات.
به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی به‌له‌مێكی بچووكی گه‌شتیاری كه خه‌ڵكی به ناو ڕووباری دیجله بۆ دوورگه‌یه‌كی گه‌شتیاری ده‌گواسته‌وه، تا ئێسته زیاتر له 100 كه‌سی خنكاو ته‌رمه‌كانیان دۆزراوه‌ته‌وه، تا ئێسته‌یش گه‌ڕان و پشكنین به‌رده‌وامی هه‌یه، هاوكات سه‌رۆك وه‌زیران سه‌ردانی مووسڵی كرد و دواتر به‌رهه‌م ساڵح چووه شاره‌كه، به‌ڵام خه‌ڵكی ڕق و توڕه‌ییان ده‌ربڕی و په‌لاماری كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی ساڵح و پارێزگاری مووسڵ‌یان دا و لیژنه‌یان بۆ به‌رده‌وامی خۆپێشاندانه‌كان پێكهێنا.