روانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ئاشكراى ده‌كات، سه‌ركرده‌كانى رێكخراوى تیرۆریستى داعش له تونێله‌كانى باغووز خۆیان حه‌شار داوه.
به‌ڕێوه‌به‌رى روانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ئه‌مڕۆ شه‌موو 23ى ئادار له لێدوانێكى بۆ
كه‌ناڵى عه‌ره‌بییه ده‌ڵێ، "داعش له رۆژهه‌ڵاتى فوڕات كۆتایى نه‌هاتووه، به پێى ئه‌و زانیاره هه‌واڵگرییانه‌ى هه‌ن، سه‌ركرده‌كانى رێكخراوه‌كه له تونێله‌كانى باغووزن".
به‌ر له ده‌ستپێكردنى ئۆپراسیۆنى باغووز، هه‌واڵگرى وڵاتانى ناوچه‌كه بۆ رۆژنامه‌ى گاردیانى به‌ریتانى باسیان له‌وه كردبوو، ئه‌بوبه‌كرى به‌غدادى له مانگى كانوونى دووه‌م له باغووز و ده‌وروبه‌رى بووه، به‌ڵام ئێسته وێڕاى ئه‌وه‌ى هه‌سه‌ده سه‌ركه‌وتنى ئۆپراسیۆنه‌كه‌ى له باغووز راگه‌یاندووه، كه‌چى هیچ زانیارییه‌ك له باره‌ى گرتنى سه‌ركرده‌كانى داعشه‌وه نییه.
باغووز شاره‌دێكه ده‌كه‌وێته سه‌ر رووبار‌ى فوڕات و له نزیك سنوورى عێراقه، له ڕووى كارگێڕییه‌وه سه‌ر به پارێزگاى دێرزووره له رۆژهه‌ڵاتى سووریا.
ماوه‌ى دوو مانگه ئۆپراسیۆنێك بۆ سه‌ر ئه‌م شاره‌دێیه ده‌ستى پێ كردووه، وه‌ك دوایین پێگه‌ى رێكخراوى تیرۆریستى داعش. ئه‌مڕۆیش مسته‌فا بالى به‌رپرسى راگه‌یاندنى هه‌سه‌ده سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر داعش راگه‌یاند.