یەكێتی مامۆستایان لەسەر دەوامی مامۆستایان ڕوونكردنەوە دەدات

:: PM:07:59:23/03/2019 ‌

سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، ئەوەی پێشوو بۆ مامۆستایان كراوە كە ڕۆژێك لە هەفتەدا دەوام نەكەن بۆ هاوكاری بووە و لەبەرچاوگرتنی دۆخی دارایی بووە، بەڵام بەپێی یاسا پێویستە مامۆستایان شەش ڕۆژ لە هەفتەیەكدا دەوام بكەن.

ئەمڕۆ شەموو 23ی ئادار، عەبدولواحید محەمەد سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بە "وشە"ی ڕاگەیاند، بەپێی یاسا پێویستە مامۆستایان لە هەفتەیەدا شەش ڕۆژ دەوامی ئاسایی بكەن، بەڵام ئەوەی پێشتر وەك هاوكاری بۆ مامۆستایان دیار كرابوو هەفتەی ڕۆژێك مامۆستایان بۆیان هەبوو دەوام نەكەن.

سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان داوای كرد مامۆستایان پابەندی دەوامی ئاسایی بكەن و لەهەر حاڵەتێكیشدا یەكێتی مامۆستایان هاوكاری مامۆستایان دەبێت.

هەروەك ڕوونی كردەوە، بواری پەروەردە لە سەرجەم فەرمانگەكانی تر جیاوازترە و پێویستە حكوومەتی هەرێم لە داهاتوودا سەرجەم هەوڵەكان بخاتە گەڕ بۆ ئاسایی كردنەوەی دۆخەكە و قەرەبوو كردنەوەی ئەو زیانانەی لە رابردوو بەر كەرتی پەروەردە كەوتووە.




وشە - سه‌رخێڵ هاشم