دوو گه‌نجی كورد وێنه‌ی سێ ره‌هه‌ندی جیاواز ده‌كه‌ن و به‌هۆی ئه‌م كاره هونه‌رییه‌وه سه‌رنجی هه‌موو لایه‌كیان بۆ خۆیان راكێشاوه. به‌ڵام نیگه‌رانن له‌وه‌ی هونه‌ر له كوردستان هاوشێوه‌ی وڵاتانی پێشكه‌وتوو نه‌بووه‌ته كولتوور و سه‌رچاوه‌ی داهات بۆ هونه‌رمه‌ندان.
یاسین و عه‌بدوڵا دوو برای دانیشتووی شارۆكه‌ی رانیه له ئیداره‌ی راپه‌ڕین، به‌ڵام به‌هۆی كاره هونه‌رییه‌كانیانه‌وه له سه‌رانسه‌ری كوردستان خۆیان ناساندووه و توانیویانه پله‌ی دووه‌م به ده‌ست بێنن بۆ خه‌ڵاتی روانگه له 2018.
وێنه‌ی سێ ره‌هه‌ندی بریتییه له كێشانی وێنه‌یه‌ك كه له گۆشه‌یه‌كی دیاریكراوه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌قینه ده‌ربكه‌وێت, به‌شێوه‌یه‌ك سێ گۆشه‌ی كاره‌كه ده‌ربكه‌وێت كه مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی كاره‌كه‌یه و پێویسته ئه‌نجام بدرێت.
عه‌بدوڵا بۆ "وشه" ده‌ڵێن "ئامانجی ئێمه نیشاندانی سیمایه‌كی جوانه به شاره‌كانی كوردستان، له پاڵ ئه‌وه‌دا ده‌توانین چه‌ندان ئامانج بپێكین و له‌سه‌ر ئه‌و بارودۆخانه‌ی دێنه پێشه‌وه كار بكه‌ین, هه‌روه‌ها دیواره‌كانی ئێمه نووسینی ناشیرین و بێ مۆڵه‌تی پێوه‌یه، ده‌مانه‌وێت بیگۆڕین بۆ دیمه‌نی جوانتر و به‌سوود و سه‌رنجڕاكێش".
یاسین باس له‌وه ده‌كات كه زیاتر له 10 كاریان كردووه و له‌گه‌ڵ براكه‌ی بنچینه‌ی پڕۆژه‌كانیان به‌یه‌كه‌وه داناوه. به‌گوته‌ی خۆی "كارئاسانی باشیان بۆ یه‌كتر كردووه و توانیویانه پله‌ی دووه‌م به ده‌ست بهێنین له (خه‌ڵاته‌كانی روانگه) له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان كه رێوڕه‌سمه‌كه ساڵی رابردوو له هه‌ولێر ئه‌نجام درا.
ئه‌وان له‌باره‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی بۆ كاره‌كانیان هه‌ڵیده‌بژێرن باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌ڵبژاردنی شوێن زۆر گرنگه، چونكه سێ ڕه‌هه‌ندی نه‌ك له‌سه‌ر یه‌ك گۆشه، به‌ڵكو له‌سه‌ر چه‌ندان گۆشه ئه‌نجام ده‌درێت، دوو دیوار یان دیوار و زه‌وی یاخۆ دیوار و سه‌قف یاخۆ ته‌نیا زه‌وی و هتد.
بۆیه هه‌وڵ ده‌ده‌ین پڕ بینه‌رترین و قه‌ره‌باڵغترین شوێن هه‌ڵبژێرین و بۆ شوێنی گشتی كارێك بێت په‌یامێكی ئاشتی هه‌ڵبگرێت.
"به‌گشتیی ده‌مانه‌وێ فێرگه‌یه‌ك یان زانكۆ په‌یامی زانست هه‌ڵبگرێت، واته هه‌ر داوده‌زگایه‌ك په‌یامی تایبه‌ت به خۆی هه‌ڵبگرێت" دوو براكه وا ده‌ڵێن.
ئه‌و دوو هونه‌رمه‌نده ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه هه‌ر كارێك ئاره‌زوو و خولیای زۆرت بۆی نه‌بێت، ناتوانی تێیدا سه‌ركه‌وتوو بیت.
دووپاتیشی ده‌كه‌نه‌وه "شێوازی كاركردن به سێ ڕه‌هه‌ندی زۆر جیاوازه له هه‌ر كارێكی تری وێنه‌كێشان، له‌به‌رئه‌وه‌ی كاری سێ ڕه‌هه‌ندی هه‌مووی ئه‌ندازه‌ییه و پێویسته وه‌ك ئه‌ندازیار كار بكه‌یت، ئێمه به خۆڕسكی و ئه‌زموون فێری بووین له ئه‌نجامی سه‌رنجدانی كاری تر و دواتر ئیشكردنی زیاتری خۆمان توانیومانه بگه‌ینه ئه‌م ئاسته‌مان".
ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌م كاره‌یان ره‌خنه و گله‌ییشیان هه‌یه و رای ده‌گه‌یه‌نن كه هونه‌ر له كوردستان ناتوانێت ببێت به سه‌رچاوه‌ی داهات بۆ هونه‌رمه‌ند، هه‌روه‌ها هاوشێوه‌ی وڵاتانی تری دنیا گرنگی پێ نادرێت. به‌گوته‌ی خۆیان "پڕۆژه‌ی زۆریان هه‌یه، به‌ڵام هیچ كه‌س و لایه‌نێك هاوكاری نه‌كردوون و زۆربه‌ی كاره‌كانیشیان له‌سه‌ر گیرفانی خۆیان كردووه".
ئه‌و دوو گه‌نجه له داهاتوودا پڕۆژه‌ی گه‌وره‌تریان هه‌یه، به‌ڵام له‌به‌ر هه‌ر هۆكارێك بێت كه نه‌ڕه‌خساوه و ده‌كرێت له ماوه‌یه‌كی نزیك یا دوور بكرێت، بیرۆكه‌ی زۆریان پێیه. ئه‌وان له ئاشكراكردنی بیرۆكه‌كه‌یان په‌له ناكه‌ن و ده‌ڵێن، "كه كات ره‌خسا پڕۆژه‌كانمان ده‌خه‌ینه روو".
وشه/ رانیه- شادان به‌كر