تۆوی درەختی كاژ تەندروستی چاو و دڵ دەپارێزێت

:: PM:05:43:27/05/2019 ‌
تۆوی درەختی كاژ یان سنەوبەر برێكی زۆر پێكهاتەی خۆراكی تێدایە لەگەڵ ناوەۆكی چەوری بەهەمان شێوەیی باویە، زۆر ڤیتامین و كانزایی تێدایە كە رۆڵێكی گرنگ دەبینن لە تەندروستی لەشدا. تۆوی سنەوبەر چەندان ناوی تری هەیە وەكو تۆوی  پینیۆن و داری پێنوس و ئەروز بەشێوەیەكی گشتی لە پاكستان و هەندستان و ئەفغانستان بەكاردەهێنرێت.

یەكەم: دژەۆكسیدێكی باشە، برێكی باش دژئۆكسیدی تێدایە لەگەڵ لوتەین و ڤیتامین ئەی، بی و سی، دی و ئی. دژەئۆكسید زۆر گرنگە بۆ لەش توانایی كەم كردنەوەی كاریگەری رەگە ئازادەكانی هەیە، دژەئۆكسید رێگایی سروشتییە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو زیانانەی كە تووشی ئۆكسجین دەبن لەش بەشێوەیەكی سروشتی پێكهاتەی خۆراكی جۆراوجۆر دەگوازێتەوە.

دووەم: وزەی لەش زیاد دەكات، تۆوی سنەوبەر پێكهاتەیەكی خۆراكی تێدایە كە یارمەتی بەهێزكردنی وزە دەدات كە پێكدێت لە پرۆتین و چەوری و ئاسن هەروەها سەرچاوەیەكی باشی مەگنیسیۆمە كە كەمی ئەم كانزایە دەبێتە هۆی شەكەتی. دەتوانرێت نیو كوپ لە تۆوی سنەوبەر رۆژانە بەكاربهێنرێت بۆ ئەوەی بری تەواوی مەگنیسیۆم بەلەش بگات.

سێیەم: چارەسەری شەكرە دەكات، زۆر باشە بۆ ئەو كەسانەی كە نەخۆشی شەكرەیان هەیە یارمەتی كۆنترۆڵكردنی گلوكۆز دەدات و ئاستی كۆڵیسترۆڵی خراپ كەم دەكاتەوە.بەمەش تەندروستی دڵ و بۆرییەكانی خوێن باشتر دەكات. هەروەها بۆ توژبوانی شەكرە باشە چونكە هەموو پیكهاتە خۆراكیەكانی تێدایە كە پێویستن بۆ لەش.

چوارەم: تەندروستی چاو، تۆوی سنەوبەر دژەئۆكسید و كارۆتینی بێتایی تێدایە كە زۆر بەسوودن بۆ تەندروستی چاوەكان. لوتەین كە هاوكاری چاوەكان دەكات بۆ ئەوەی تیشكی یوڤی بپالێوێت رێگە لە رزینی ماكۆلار دەگرێت هەروەها رێگە لە كوێربوون دەگرێت بەهۆی تەمەنەوە.

پێنجەم: مەترسی نەخۆشی دڵ كەم دەكاتەوە، تۆوی سنەبەر تێكەڵەیەكی ئاوێتەیی هەیە كە تەندروستی دڵ باشتر دەكات. برێكی باش مەگنیسیۆم و چەوری دروستی تێدایە لەگەڵ ڤیتامین ئی،كەی، مەنگەنیز. بەپێی ئەو توێژینەوانەی كە كراوە پینۆلەنیك جۆرێكە لە ترش لەم تۆوەدا هەیە ئاستی كۆڵیسترۆڵی خراپ لە لەشدا كەم دەكاتەوە و بەم شێوەیەش رێگە لە نەخۆشیەكانی دڵ دەگرێت.    



وشە - ئاوات ئازاد