وێنە...ئۆتۆمبێلی گولەنەبڕی كوردستان لە جەنگی مووسڵ پێشمەرگە دەپارێزێت

:: AM:10:02:16/10/2016 ‌

ئامادەكاری و پێشڕەوییەكان بۆ جەنگی مووسڵ نزیك بوونەتەوە و زۆرێك لە فەرماندەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراقیش، جموجۆڵەكانی دوێنێ بە دەستپێكی شەڕی مووسڵ ناو دەبەن، ئاماژە بەوەش دەكەن كە هێرشی زەمینی هێزەكانیش لە سەعاتی سفردایە.

دوای هاتنی داعش چەندان ئاسنگەر و فیتەر لە شارە جیاجیاكانی كوردستان، بۆ پاراستنی گیانی پێشمەرگە، هەوڵی دروستكردنی كەلوپەل و ئۆتۆمبێلی سەربازیی جیاجیایان دا، لەوانەش لە هەولێر و دهۆك و زاخۆ چەندان ئۆتۆمبێلی گولەنەبڕ بۆ هێزی پێشمەرگە دروست كران و برانە سەنگەرەكان.

لەم دواییەش چەند كەسێك لە دهۆك جۆرە ئۆتۆمبێلێكی تری گولەنەبڕیان دروست كردووە و پێشكەشی پێشمەرگەیان كردووە، تا لە شەڕی مووسڵ هێزی پێشمەرگە لە سەلامەتیدا بهێڵێتەوە و بیانپارێزێت.

بەگوێرەی زانیارییەكان، نزیكەی 50 ئۆتۆمبێلی گولەنەبڕی دروستكراو لە كوردستان لە شەڕی مووسڵ لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگە سوودی لێ دەبینیرێت.

لەوكاتەی تیرۆریستان پەلاماری كوردستانیان دا، بەهۆی ئەوەی چەك و كەلوپەل و ئۆتۆمبێلی سەربازی ئەوان، سەرجەمیان پێشكەوتووترین چەك و كەلوپەلە سەربازییەكانی ئەمەریكی بوون كە سوپای عێراق جێی هێشتبوون لەوكاتەی لە مووسڵ لە حوزەیران/یۆنیۆی 2014 ڕایان كرد، هاوكات پێشمەرگەش تەنیا چەكی ڕووسی ساڵانی پێشوو و ئۆتۆمبێلی ئاسایی پێ بوو، بۆیە لە ڕووی چەك و كەلوپەلی سەربازییەوە توانای پێشمەرگە و تیرۆریستان نابەرامبەر بوو و بگرە تیرۆریستان چەكی زۆر پێشكەوتووتریان لەلا بوو، ئەمەش باری جەنگەكەی ناهاوسەنگ كردبوو، هاووڵاتییان بۆ پشتیوانیكردنی پێشمەرگە، خۆبەخشانە لە چەندان لاوە ئۆتۆمبێلی گولەنەبڕیان بۆ پێشمەرگەكانی كوردستان دروست كرد.

وشە








وشە - باز ئه‌حمه‌د