نه‌وال مسته‌فا به‌رواری كه كچێكی شاری دهۆكه، به‌كردنه‌وه‌ی بازاڕێكی تایبه‌ت به كه‌لوپه‌ل و كاڵای كولتووری و فولكلۆری و كاری ده‌ستی تایبه‌ت به ژیانی كورد، له نزیك گه‌لیی دهۆك بازاڕێكی بۆ خۆی دروست كردووه و بژێوی دابین ده‌كات.
ئه كچه به "وشه"ی راگه‌یاند، نزیكه‌ی دوو مانگه ده‌ستی به‌م كاره كردووه و به كردنه‌وه‌ی بازاڕێكی نوێ و جیاواز له كۆڵانی گه‌لی له سه‌نته‌ری شاری دهۆك، توانیویه‌تی سه‌رنجی خه‌ڵك بۆ كه‌لوپه‌له‌كان رابكێشێت.
بازاڕه‌كه تایبه‌ته به فروشتنی كاری ده‌ستی و كه‌لوپه‌لی فولكلۆری و كولتووری تایبه‌ت به ژیانی كۆن و رابردووی كورد و كوردستان، ئه‌وانه‌ی له سه‌رده‌می باب و باپیران له دێرزه‌مانه‌وه تا ئێسته به‌كار ده‌هێنرێن.
نه‌وال له خێزانیكی هه‌ژاری شاری دهۆكه و خوێندكاری قۆناغی ئاماده‌ییه، هه‌موو رۆژێك تا سه‌عات 11ی شه‌و له بازاڕه‌كه ده‌مێنێته‌وه و زۆر دڵخۆش و ئاسووده‌یه كه به هاوكاری كه‌سێك توانیویه‌تی ببێته خاوه‌ن بازاڕێكی تایبه‌ت. ئه‌و ده‌ڵێت، "له رێی فروشتنی كه‌لوپه‌لی كوردهواری و كولتووری و كاری ده‌ست داهاتێك بو خۆم و خێزانه‌كه‌م په‌یدا ده‌كه‌م، هه‌روه‌ها له بازاڕه‌كه‌م زیاتر له پێنج هه‌زار پارچه‌ی جیاواز له‌و كه‌لوپه‌لانه هه‌ن، ئه‌وانیش كه‌لوپه‌لی ژیانی كوردهواری هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستانن."
به‌پێی قسه‌ی نه‌وال له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بازاڕه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته نزیكی گه‌لی دهۆك و سه‌ر رێی گشتی كه شوێنێكی سراتیجی و گرنگه، رۆژانه ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌شتیار سه‌ردانی ده‌كه‌ن. جگه له‌مه راسته له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌وه رووبه‌ڕووی ره‌خنه بووه‌ته‌وه، به‌ڵام خێزانه‌كه‌ی زۆر هاوكاری ده‌كه‌ن، بۆیه دڵنیایه له‌وه‌ی به پشتیوانی خوا و خێزانه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت و گوێ به قسه‌ڵۆكی خه‌ڵك نادات.
نه‌وال مسته‌فا بۆ فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌كانی خۆی سوودێكی باشی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وه‌رگرتووه به‌تایبه‌تی ئینستاگرام و فه‌یسبووك. ئه‌و گوتی بێجگه له گه‌شتیاری كورد، هاوكات گه‌شتیاری عێراق و وڵاتانی تریش سه‌ردانی ده‌كه‌ن، به‌شێك ده‌كڕن و به‌شێكی تر وێنه ده‌گرن، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه ده‌توانێ ناسنامه‌ی كورد و كوردستان به گه‌شتیاران بناسێنێت و گه‌شتیارانیش زۆر دڵخۆشن و سه‌رسامن به كولتووری كوردی.
نه‌وال ته‌مه‌نی 21 ساڵه و له شاری دهۆك ده‌ژیت، تا ئێسته سێنگله و حه‌زی له كاری بزنس و كاری ده‌ستی و شێوه‌كارییه.
وشه/ دهۆك- نه‌وزاد هلوری