ئه‌گه‌ر شه‌ڕ له نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و ئێران له ئاوى كه‌نداو هه‌ڵبگیرسێت، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت مینى ده‌ریایى و چه‌كى تۆڕپید ئه‌و دوو چه‌كه بن له پێكدادانى ده‌ریا به‌كار بهێنرێن، به‌ڵام ئایا مێژووى ئه‌م چه‌كانه چین و بۆچى رۆڵى سه‌ره‌كیان له شه‌ڕه‌كه ده‌بێ؟
له مانگى رابردوو له به‌نده‌رى فوجه‌یره‌ى ئیمارات هێرش كرایه سه‌ر چوار كه‌شتى بازرگانى، هه‌رچه‌نده نه‌رویج و سعوودیه به‌شیان له خاوه‌ندارێتى ئه‌و كه‌شتییانه هه‌بوو، له‌گه‌ڵ ئیمارات ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه و راپۆرتى ئه‌نجامه‌كیانیشیان به ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى داوه.
به‌ڵام تا ئێسته ئه‌نجامه‌كانى ئاشكرا نه‌كراوه، له هه‌مان كاتدا جۆن بۆڵتنى راوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مه‌ریكا له سه‌ردانێكى بۆ ئیمارات راى گه‌یاند ئه‌مه‌ریكا زانیارى ئه‌وه‌ى هه‌یه، ئه‌و هێرشه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه به "مینى ده‌ریایى" ئه‌نجام دراوه.
رۆژى پێنجشه‌مى رابردوو جارێكى تر له ده‌ریاى عومان و نزیك به به‌نده‌رێكى ئێران، هێرش كرایه سه‌ر دوو كه‌شتى تر، به گوێره‌ى ئه‌و زانیارییه سه‌ره‌تایانه‌ى بڵاو ده‌كرێنه‌وه ئه‌مجاره‌یان هێرشه‌كه به چه‌كى "تۆرپید" ئه‌نجام دراوه.
چه‌ند رۆژنامه‌یه‌كى عه‌ره‌بى له‌وانه "
وه‌ته‌ن" و "به‌یان"ى ئیماراتى له به‌رپرسانى وڵاتانى عه‌ره‌بى زانیارى ئه‌وه‌یان ده‌ست كه‌وتووه، ئه‌و هێرشه‌ى رۆژى پێنجشه‌مى رابردوو به چه‌كى تۆڕپید ئه‌نجام دراوه و ئاسه‌وارى به‌كارهێنانى ئه‌م جۆره چه‌كه به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كانه‌وه دیاره.
وه‌ك تێبینى ده‌كرێت له هه‌ردوو هێرشه‌كه ناوى دوو چه‌ك هاتووه ئه‌وانیش بریتین له "مینى ده‌ریایى" و چه‌كى"تۆڕپید" چاودێرانى سه‌ربازیش ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر شه‌ڕێك له نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانى له ئاوى كه‌نداو روو بدات، ئه‌وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌م دوو چه‌كه زۆر به‌كار بهێنرێن و رۆلى سه‌ره‌كییان له شه‌ڕه‌كه هه‌بێت، هۆكارى یه‌كه‌میش ئه‌وه‌یه ئه‌م دوو چه‌كه تایبه‌تن به شه‌ڕى ده‌ریایى و كردنه ئامانجى كه‌شتییه‌كان.
هه‌ر ئه‌م هۆكاره‌ى سه‌ره‌وه وایكردووه، میدیاكانى دنیا راپۆرت له‌سه‌ر ئه‌م دوو چه‌كه بڵاو بكه‌نه‌وه، له‌وانه ماڵپه‌رى CNN ى راپۆرتێكى له‌سه‌ر چه‌كى تۆڕپید بڵاو كردووه‌ته‌وه و باس مێژووى به‌كارهێنان و تایبمه‌تمه‌ندییه‌كانى ده‌كات.
له ماڵپه‌ڕى
CNN هاتووه چه‌كى تۆڕبید كه ناوه‌كه‌ى ئینگلیزییه "TORPIDO" به یه‌كێك له ره‌گه‌زه گرنگه‌كانى شه‌ڕه‌كان داده‌نرێت به‌تایبه‌تیش بۆ لێدانى كه‌شتى ژێر ئاوى و كه‌شتییه‌كان به‌كار دێت. ئه‌م چه‌كه مووشه‌كێكه كه له ژێر ئاو كار ده‌كات و پاڵنه‌ره‌كه‌ى له‌ناو خۆیدایه. به هۆى كه‌شتى ژێر ئاو و كه‌شتى تر و هه‌ندێك جاریش به‌هۆى فڕۆكه‌وه ده‌هاوێژرێن.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه هه‌ر كاتێك تۆڕپید به كه‌شتییه‌كه بگات یان لێى نزیك بێته‌وه، ئه‌وا ده‌ته‌قێته‌وه. وشه‌ى تۆربیدیش به ماناى بارى ته‌قینه‌وه یان مین دێت. له‌باره‌ی تۆڕبیدى نوێ ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، سیستمى كارپێكردنى ئه‌م چه‌كه له قووڵایى ده‌ریا ئاڵۆزه بۆ ئه‌وه‌ى به ئاراسته‌یه‌كى دیاركراو بڕوات و هه‌ندێك جاریش له سه‌رچاوه‌یه‌كى ده‌ره‌وه ئاماژه‌كانى پێ ده‌درێت، كڵاوه‌ى ئه‌م مووشه‌كه‌یش پڕ له ته‌قینه‌وه ده‌كرێت و كه له ئامانجه‌كه‌ى نزیك ده‌بێته‌وه ئه‌وا ده‌قێته‌وه.
ماڵپه‌رى CNN به كورتى باس له مێژووى ئه‌م چه‌كه ده‌كات و ده‌ڵێ له میانه‌ى جه‌نگه‌كانى ناپلیۆن له‌لایه‌ن رۆبێرت فۆڵتۆن به‌كار هاتووه، سه‌ره‌تا به مینى ده‌ریایى ناو ده‌برا، دواتر به تۆرپید، ئه‌م ناوه‌یش له جۆره ماسییه‌ك وه‌رگیراو كه بۆ دوورخستنه‌وه‌ى نه‌یاره‌كانى ته‌زووى كاره‌با ده‌رده‌دات.
له ساڵى 1864 ئه‌ندازیارێكى به‌ریتانى به‌ناوى رۆبێرت وایتهید له‌سه‌ر داواى هێزى ده‌ریایى نه‌مسا گۆڕانكاریى له تۆرپید كرد و به‌ره‌و پێشى برد. بۆئه‌وه‌ى به مینى ده‌ریایى " Naval mine" ساده نه‌مێنێته‌وه، بۆیه بیرى له‌وه كرده‌وه به‌له‌مێك دروست بكات ئه‌و به‌له‌مه به‌خۆى بڕوات و پڕ بێت له مادده‌ى ته‌قینه‌وه.
دواتر ئه‌م چه‌كه گۆڕانكاریى تێدا كرا و له هه‌ردوو جه‌نگى یه‌كه‌م و دووه‌مى جیهان به شێوه‌یه‌كى بڵاو به‌كار ده‌هات، ئێسته‌یش چه‌ندان جۆر گرنگ و پێشكه‌وتووى هه‌یه. جیاوازى سه‌ره‌كى نێوان مینى ده‌ریایى و تۆڕپید ئه‌وه‌یه مینه‌كان له شوێنێك جێگیر ده‌كرێن، به‌ڵام ئه‌مه‌یان كه به ئاراسته‌یه‌ك ده‌هاوێژرێت خۆى رێ ده‌گرێ و به ئامانجه‌كه‌ى ده‌ته‌قێته‌وه.
رۆژنامه‌ى
ئیندپێندنتى به‌ریتانى له ژماره‌ى ئه‌مڕۆى راپۆرتێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه، له راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه ده‌كات دواى گه‌رووى هورمز ده‌ریاى عومان ده‌بێته ناوه‌ندێك بۆ هه‌ڕه‌شه‌كانى ئێران، له به‌شێكى راپۆرته‌كه‌یشدا باس له‌وه ده‌كات له‌م ناوچه‌یه‌دا ئه‌گه‌رى هه‌یه چه‌كى تۆڕپید و مینى ده‌ریاى هه‌ڕه‌شه له كه‌شتیوانى بازرگانى دنیا بكه‌ن.