وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئۆرۆگوای بڵاوی كرده‌وه، كه سه‌رۆكی گه‌وره‌ترین گرووپی مافیا كه به ڕه‌گه‌ز ئیتاڵییه و له 2017ه‌وه له گرتووخانه‌یه‌می مونتفیدیۆی پایته‌ختی وڵات به‌ندكراوه، شه‌وی ڕابردوو له گرتووخانه هه‌ڵاتووه و نازانرێ به‌ره‌و كوێ چووه.
رۆكۆ مۆرابیتۆی ته‌مه‌ن 52 ساڵ یه‌كێكه له داواكراوه سه‌ره‌كییه‌كانی وڵاتانی ناوچه‌كه و ئه‌و خاوه‌نی گرووپی مافیای ندرانگیتایه كه له شاری كالابریای ئۆرۆگوای كار كردووه و پێشتریش چه‌ندان تاوانی گه‌وره‌یان له ئیتاڵیا ئه‌نجام داوه و هاورده‌كاری سه‌ره‌كی هێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر به گشتی و كۆكایینن به تایبه‌تی له ئیتاڵیا و باشووری ئه‌وروپاوه بۆ هه‌ردوو كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكا.
مۆرابیتۆ دوای گرتنی له‌لایه‌ن دادگاوه ده‌ست به دادگاییكردنی كرا و به‌هۆی تاوانه‌كانی سزای 20 ساڵ گرتنی بۆ ده‌ركرا، به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی ماوه‌كه‌ی ته‌واو ببێ له زیندان ڕایكرد و دووباره ده‌ستی به‌كاری پێشووی كرده‌وه و به‌ره‌و ئۆرۆگوای هه‌ڵات.
دوای گرتنیشی له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه، پاش نزیكه‌ی دوو ساڵ به‌ندكردن بڕیاربوو حوكمه‌كه‌ی بگوێزرێته‌وه بۆ ئیتاڵیا و له‌وێ به‌ند بكرێ، به‌ڵام پێش گواستنه‌وه‌ی توانی جارێكی تر ڕا بكات.
ماتیۆ سالڤینی وه‌زیری ناوخۆی ئیتاڵیا گوتی، كاره‌كه به ته‌واوی جێی نیگه‌ران و سه‌رسماییه، چۆن ده‌كرێ تاوانبارێكی وه‌كو رۆكۆ مۆرابیتۆ دووباره له گرتووخانه ڕا بكاته‌وه.