به پێچه‌وانه‌وه‌ى ئه‌و بۆچوونانه‌ى كه حزبوڵا به كارتێكى به‌هێزى ده‌ست ئێران ده‌زانن كه له دژى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا به‌كارى بهێنێ، رۆژنامه‌ى ئێندپێندنتى به‌ریتانى پێشبینى ئه‌وه ده‌كات ئه‌م میلیشیایه‌ى لبنان دوایین كارت بێ كه ئێران له دژى ئه‌مه‌ریكا به‌كارى بهێنێ.
رۆژنامه‌ى
ئیندپێندنتى به‌ریتانی له راپۆرتێكدا باس له رۆڵى حزبوڵاى لبنانى ده‌كات له‌حاڵێك ئه‌گه‌ر شه‌ڕ له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران رووبدات.
له سه‌ره‌تاى راپۆرته‌كه هاتووه كاتێك حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵاى سكرتێرى گشتى حزبوڵاى لبنانى هه‌ڕه‌شه‌ى كرد و گوتى ئەگەر شه‌ڕ له دژى ئێران بكرێت ئه‌وا ته‌نیا له سنوورى ئه‌م وڵاته نابێت، به‌ڵكو هه‌موو به‌ره‌كان گڕ ده‌گرن، وا قسه‌كانى لێكدرایه‌وه كه حزبوڵا بۆ هه‌موو سیناریۆ چاوه‌ڕوانكراوه‌كانى ناوچه‌كه ئاماده‌یه.
به‌ڵام له چه‌ند رۆژى رابردوودا كاتێك فڕۆكه‌یه‌كى ئه‌مه‌ریكا كه‌وته خواره‌وه و خه‌ریك بوو شه‌ڕه‌كه هه‌ڵده‌گیسرا، ئه‌گه‌ر نه‌رمى نواندنى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا نه‌بووایه، ئه‌م دان به‌خۆداگرتنه‌ى تره‌مپیش به‌هۆى ئه‌وه بوو ده‌یزانى به هێرشكردنه سه‌ر ئێران باجێكى گه‌وره ده‌دات و ژماره‌یه‌كى زۆر خه‌ڵكى ئه‌م وڵاته ده‌بنه قوربانى.
ئیندپێندنتى به‌ریتانى ده‌ڵێ"تره‌مپ دانى به‌خۆداگرت، به‌ڵام پاشكه‌ز نه‌بووه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا هه‌موو زانیارییه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، ناوچه‌كه له‌به‌رده‌م گڕكانێكه و ناتوانرێ پێشبینى بكرێت كه‌ى ده‌ته‌قێته‌وه. به‌ڵام ئایا لبنان له ئامانجى هه‌ر ململانێیه‌كى نێوان واشنتن و تاران دووره؟".
له به‌شێكى تر‌ى راپۆرته‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، له رووى چه‌كدارییه‌وه ئێران كۆمه‌ڵێك كارتى هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ر كاتێك هه‌ستى به هه‌ڕه‌شه‌ى رژد كرد، له دژى ئه‌مه‌ریكا به‌كاریان بهێنێ، له‌وانه حه‌شدى شه‌عبى له عێراق، حه‌ماس له كه‌رتى غه‌زه، حووسییه‌كان له یه‌مه‌ن، چه‌ند گرووپێكى تر‌ى شیعه له سووریا و دواتریش حزبوڵاى لبنانى دێت.
رۆژنامه‌ى به‌ریتانییه‌كه كاتێك هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌و هێزانه ده‌كات له رووى گرنگییه‌كان بۆ ئێران ده‌ڵێ " له لیستى هاوپه‌یمانانى ئێران له‌ناوچه‌كه حزبوڵا به گرنگترین داده‌نرێت، كه‌چى سه‌رچاوه دیپلۆماسییه‌كان دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه ئێران ئاماده نییه بۆ ئه‌وه‌ى حزبوڵا به‌كار بهێنێ، به‌ڵكو داویین كار ده‌بێت بۆ گوشار خستنه سه‌ر ئه‌مه‌ریكا به‌كارى بهێنێ".
له‌باره‌ى هۆكاره‌كه‌یش رۆژنامه‌ى ئیندپێندنت ده‌ڵێ "ئێران چاك ده‌زانێ ئه‌مجاره به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى ئیسرائیل به زه‌بر ده‌بێت و ئیسرائیل نایه‌وێ ئه‌زموونى شه‌ڕى ته‌مووزى 2006 دووباره بكاته‌وه كه حزبوڵا وه‌ك براوه‌یه‌ك ده‌ركه‌وت. جیا له‌مه‌یش ئێران ئاماده نییه كارتێكى گرنگى له‌ده‌ست بچێ كه زیاتر له 30 ساڵه په‌روه‌رده‌ى ده‌كات". رۆژنامه‌كه دووپاتى ده‌كاته‌وه ئێران ئاماده‌یه قوربان به حه‌ماس و حه‌شدى شه‌عبى بدات، كه ژماره‌ى چه‌كدارانیان له حزبوڵا زیاتره، به‌ڵام ئاماده نییه له گێمى یه‌كه‌م گره‌و به به‌هێزترین كارتى خۆى بكات كه حزبوڵایه.
ئاماژه‌یه‌كى ئه‌م لێكدانه‌وه‌ى سه‌ره‌وه گۆڕینى هه‌ڵوێستى حزبولا و بزووتنه‌وه‌ى ئه‌مه‌لى لبنانییه له‌سه‌ر دۆسیه‌ى دیاركردنى سنوورى ئیسرائیل، ئه‌وانه پێشتر ناوبژیوانى ئه‌مه‌ریكایان له‌م دۆسیه‌یه ره‌ت ده‌كرده‌وه و ئاماده‌یش نه‌بوون دانووستاندن له‌گه‌ڵ ئیسرائیل بكه‌ن، كه‌چى ئێسته به هه‌ردوو خاڵ رازیین. به تێگه‌یشتنى رۆژنامه به‌ریتانییه‌كه ئه‌مه‌یش په‌یامێكى ئێرانه بۆ ئیسرائیل، له‌وه‌ى ئێران ده‌یه‌وێ حزبوڵا له هه‌ر زه‌برێكى ئیسرائیل به‌دوور بخات به تایبه‌تى كه ده‌زانێ ته‌لئه‌بیب ئاماده‌یه به‌و په‌ڕى هێزى خۆیه‌وه له حزبوڵا بدات.
حزبوڵا ده‌توانێ چى بكات؟
خاڵى سه‌ره‌كى كه نابێ له‌بیر بكرێت ئه‌وه‌یه ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێ لبنان بكه‌وێته شه‌ڕى نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێرانه‌وه چونكه ده‌زانێ ته‌واوى گه‌لى لبنان له‌گه‌ڵ حزبوڵا نییه، به‌ر له هه‌موو شتێكیش ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێ ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانى لبنان و سوپاكه‌ى بپارێزێ. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا پرسیارێك هه‌یه ئه‌گه‌ر هاتوو ئێران كارتى حزبوڵا دوانه‌خات ،ئه‌م میلیشیایه ده‌توانێ چى بۆ ئێران بكات؟ یه‌كێك له‌و كارانه ئه‌وه‌یه هاوكات له‌گه‌ڵ هێرشكردنه سه‌ر ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، حزبوڵا شه‌ڕ له باشوورى لبنان هه‌ڵده‌گیرسێنێ و ئیسرائیل ده‌خاته شه‌ڕه‌وه.
جگه له‌مه‌یش كۆمه‌ڵێك ئه‌گه‌رى تر هه‌ن، له‌وانه ئه‌م هێزه ده‌توانێ هێرش بكاته سه‌ر باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له لبنان، یانیش په‌نابباتە به‌ر تاوانى تر‌ى وه‌ك رفاندن و هێرشكرنه سه‌ر ئه‌و دامه‌زراوه بیانییانه‌ى كه له لبنان كارده‌كه‌ن. رۆژنامه‌ى ئیندپێندنتى به‌ریتانى ده‌ڵێ هه‌موو ئه‌م سیناریۆیانه هه‌ن، به‌ڵام هه‌موویان له واقیعه‌وه دوورن، تا ئێسته‌یش بیركردنه‌وه‌ى حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵا له‌م باره‌یه‌وه دیار نییه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێ كه ئه‌و هیچ گره‌نتییه‌ك نادات بۆ ئه‌وه‌ى سنوورى باشوورى لبنان ئارام بێت.