پێگه‌ی "ئیلاف" له زاری پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنیی رۆژنامه‌ی "جامی جەم" ئێرانی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كچێكی ئێرانی كه ناوه‌كه‌ی تا ئێسته ئاشكرا نه‌كراوه، سكاڵای له‌سه‌ر هونه‌رمه‌ندی لبنانی هه‌یفا وه‌هبی تۆمار كردووه كه بووه‌ته كێشه بۆی.
"ئیلاف" زیاتر روونی كردووه‌ته‌وه، هۆی سكاڵای كچه ئێرانییه‌كه له‌سه‌ر هه‌یفا، ئه‌وه‌یه له‌به‌رئه‌وه‌ی هاشێوه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده عه‌ره‌به‌یه، زۆرجار تووشی قسه‌ی نه‌شیاو و ته‌نانه‌ت جارێكیش خه‌ریك بووه بێته رفاندن.
سه‌رچاوه‌كان له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێك له دادگای تاوانی تاران گواستوویانه‌ته‌وه، ئه‌و كچه ئێرانییه كه هاوشێوه‌ی هه‌یفا وه‌هبییه، له سكاڵاكه‌ی گوتوویه‌تی به‌هۆی ئه‌و هونه‌رمه‌نده به‌رده‌وام تووشی كێشه ده‌بم. ئێرانییه‌كان تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن به‌وه‌ی به‌بێ حیجاب ده‌رده‌كه‌وێت، بۆیه قسه‌ی ناشیرینی پێ ده‌ڵێن.
پێگه‌ی "
ئیلاف" وێنه‌یه‌كی ئه‌و كچه ئێرانییه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه دروست به هونه‌رمه‌ند هه‌یفا وه‌هبی ده‌چێت.
هه‌یفا وه‌هبیی گۆرانیبێژ، ئه‌كته‌ر و نمایشكار كه له ساڵی 1976 له شاری به‌یرووتی لبناندا له دایك بووه، له بواری گۆرانی و نواندن و نمایشكاریدا خاوه‌نی زۆرترین خه‌ڵاته كه له ناوه‌ندی هونه‌ریدا به ورووژێنه‌رترین خاتوون ناو ده‌برێت. به‌پێی پێگه‌ی AskMen.com كه زۆرترین بینه‌ری هه‌یه، هه‌یفا به جوانترین هونه‌رمه‌ند ناوی هاتووه، هه‌روه‌ها له‌ناو 99 ژنی كاریگه‌ر له دنیادا، به‌هه‌مانشێوه ناوی هه‌یفا هاتووه. خاوه‌نی ده‌یان گۆرانییه و له چه‌ند درامایه‌كدا به‌شداریی كردووه، هه‌روه‌ها كۆنسێرتی له وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان و له چه‌ندان وڵاتی ئه‌وروپیشدا ساز كردووه.