مەڵبەندێكی یەكێتی لەسەر پۆست كێشەی تێكەوت.. چوار ڕۆژ دەرفەت دەدەن

:: PM:03:36:10/07/2019 ‌
مەڵبەندی گەرمیانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان یاداشتێكی ناڕەزایی ئاراستەی حزبەكەیان دەكەن و تیایدا ناڕەزایی دەردەبڕن بەرانبەر دابەشكردنی پشكی یەكێتی لەناو حكوومەت و چوار ڕۆژ دەرفەت بە حزبەكەیان دەدەن.

ئەمڕۆ چوارشەم 10ی تەمووز، لە یاداشتنامەیەكدا مەڵبەندی گەرمیانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان چەند خاڵێكی ئاراستەی مەكتەبی سیاسی و دەزگاكانی حزبەكەی كردووە و دەڵێن، مەڵبەندی گەرمیان ناڕازییە لەوە ڕاوێژیان پێ‌ نەكراوە لە دابەشكردنی پشكی یەكێتی و یەكێتییەكانی گەرمیان غەدریان لێ‌ كراوە و ئێستە بێ‌ نوێنەر ماوینەتەوە.

مەڵبەندی گەرمیانی یەكێتی دەڵێن، لەسەر ئەو ناڕەزاییەمان تا 14ی ئەم مانگە چاوەڕێی وەڵامی مەكتەبی سیاسیی دەكەین و بەپێچەوانەوە هەڵوێستی ترمان دەبێت. وەك دووپات دەكەنەوە كە لە پشكەكانی حكوومەت پێویستە ڕەچاوی مافەكانیان بكرێ‌ و مەڵبەندەكە سەرپشك بكرێن لە دانانی چەند كەسێك لە پۆستەكان.

لە كۆتاشدا ئاماژە بەوە دەكەن سەرجەم ئەو پلە حزبییانەی بەناوی هاوپەیمانییەوە هاتوونەتەوە مەڵبەندەكەیان ڕەتی دەكەنەوە و بە پەلەیش داوای بەستنی كۆنگرەی یەكێتی دەكەن.


 







وشە - سه‌رخێڵ هاشم