ئەو خۆراكانەی دەركەوتنی زیپكەی گەنجێتی خێراتر دەكەن

:: PM:03:53:11/07/2019 ‌

دەركەوتنی زیپكە لەسەر رووخسار و پێستی مرۆڤ شتێكی بێزاركەرە بەتایبەتی لای گەنجان، كە رزگاربوون لێوەی شتێكی ئاسان نییە، چەند هۆكارێك هەن لەپشت دەركەوتنین لەوانە سیستەمی خۆراك كە رۆڵی سەرەكی هەیە وەك ماڵپەڕی "هێڵس لاین"، باسی دەكات، لەوانەش:

یەكەم/دانەوێڵەی تەواو و شیرینی، ئەو كەسانەی كە زیپكەیان هەیە ئەوانەن كە حەزیان بە خواردنی شیرینی هەیە كە بۆ تەندروستی باش نییە، توێژینەوەكان دەریان خستووە كە ئەو خۆراكانەی دانەوێڵەتی تەواو و كاربۆهیدارتی زۆریان تیادایە ئاستی شەكری خوێن و دەردانی ئەنسۆلین زیاد دەكەن و پێوەندی بەهێزیش لە نێوان ئاستی ئەنسۆلین و زیپكەی گەنجێتی هەیە.

دووەم/ بەرهەمەكانی شیرەمەنی، توێژینەوەكان ئاماژە دەكەن كە پێوەندی لە نێوان بەرهەمەكانی شیرەمەنی و دەركەوتنی زیپكەی گەنجێتی هەیە، بۆ نموونە ئەوانەی زۆر شیر و ئاسكرێم دەخۆن زیاتر تووشی دەبن تا رادەی چوار هێند.

سێیەم/ فاست فوود، ئەو حاڵەتە پێوەستە بە كالۆری و چەوری و كاربۆهیدراتی زۆر، بۆیە هەمبەرگەر و پەتاتە و سۆدا و ماست مەترسی دەركەوتنی زیپكەی گەنجێتی زۆر زیاد دەكەن.

چوارەم/ خواردنی دەوڵەمەند بە ئۆمێگا6، لەوانە رۆنی سۆیا و گەنمەشامی كە بە ئۆمێگا 6 دەوڵەمەندە و لەش بەرەو ورووژانی هەوكردن پاڵ دەنێت و زیپكە دەردەكەوێت. لەوكاتەی خواردنی ئۆمێگا3 هەوكردن كەم دەكاتەوە.

پێنج/ شوكوڵاتە، یەكێكە لە هۆكارەكانی دەركەوتنی زیپكەی گەنجی و دەركەوتووە كە ئەو كوڕانەی رۆژانە 25 گرام شوكولاتەی رەش دەخۆن، زیاتر ئەگەری تووشبوونیان هەیە. 

شەشە/ هاڕڕاوی پڕۆتین، لەوانە پڕۆتینی وەرگیراو لە شیر وەك تەواوكەری خۆراك كە بە ترشە ئەمنییەكانەوە دەواَەمەندە و گەشەی خانەكانی پێست زیاد دەكات و دابەشبوونیان خێراتر دەكات و ئەوەش دەبێتە هۆی دەركەوتنی زیپكە.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل