گۆرانیبێژى لاوى ناودارى كورد هەردی سەلامی له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى ڕێكلامى نوێترین به‌رهه‌مى له یوتیوب بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ى پێ كردووه كه بەمزووانە گۆرانییەکی نوێ بڵاو دەکاتەوە، كورته ڤیدیۆیه‌كه‌یش تا ساتى ئاماده‌كردنى ئه‌م هه‌واڵه 33,940 بینه‌رى هه‌بووه.
گۆرانیبێژ "هەردی سەلامی" لە چەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب بەشێک لە گۆرانییە نوێیەکەی بە ناوی "دڵ فرۆش" بڵاو کردەوە، كه لە ئایندەیەکی نزیکدا تەواوی گۆرانییەکە بڵاو دەکاتەوە و پێشکەش بە هەوادارەکانی دەکات، تێکست و ئاوازی گۆرانیەکە لەلایەن "هەردی سەلامی" خۆیەوە نووسراوە.
هەردی سەلامی، لە ساڵی 1987 لە سلێمانی لەدایكبووە، دەرچووی بەشی شانۆیە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان، سەرەتا وەك دەرهێنەر کاری کردووە و ماوەیەکە دەستی بە گۆرانی گوتن کردووە و چەندان گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپی هەیە.