به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا فیدریكا مۆگرینی جارێكی تر دووپاتی له هه‌ڵوێستی ئه‌وروپا به‌رانبه‌ر دۆسیه‌ی ئێران كرده‌وه و دوا هۆشداری دایه ئێران كه له هه‌ڵوێسته‌كانی په‌شیمان ببێته‌وه و به ته‌واوی پابه‌ندی خاڵه‌كانی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی 2015 بێت.
مۆگرینی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی گوتی، ده‌مانه‌وێ ئێران بێ دواكه‌وتن بگه‌ڕێته‌وه ناو ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی 2015 و هیچ بیانوویه‌كیش بۆ ئه‌مه نه‌دۆزێته‌وه، ئێمه نیگه‌رانین به‌و هه‌نگاوانه‌ی كه ڕوو ده‌ده‌ن، وه‌ك خاڵێكی سه‌ره‌تا بۆ وه‌ستاندنی گرژییه‌كان له ئاستێك، داوا له ئێران ده‌كه‌ین پابه‌ندی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی بێ و په‌شیمان ببێته‌وه له هه‌نگاوه‌كانی بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم به ڕێژه‌ی زیاتر له‌وه‌ی له ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی هاتووه.
زیاتر گوتی، ئه‌وه گرنگترین كاته كه پێویسته ئێران پابه‌ندی ڕێككه‌وتنه‌كه بێ و ڕێ له تێكچوونی زیاتری پێوه‌ندییه‌كان و قوڵكردنه‌وه‌ی زۆرتری گرژییه‌كان بگرێت.
له به‌شێكی قسه‌كانی به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا گوتی، ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی به خراپترین كات تێپه‌ڕ ده‌بێ و به جۆرێك له هه‌ڵوه‌شاوه ناوی برد، به‌ڵام دووپاتی كرده‌وه، كه ئه‌وروپا پابه‌نده به ڕێككه‌وتنه‌كه‌وه و پێویسته وڵاتانیش بۆی بگه‌ڕێنه‌وه، ئه‌گه‌ر كه‌لێنێكیشی هه‌یه، بكه‌وینه‌وه گفتوگۆ و دانوستاندن تا ڕێككه‌وتننامه‌كه ده‌وڵه‌مه‌ندتر بكه‌ین.