ئه‌ندامێكی جڤاتی گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان چه‌ند زانیارییه‌ك بۆ "وشه" له‌سه‌ر په‌كه‌كه ئاشكرا ده‌كات و رای ده‌گه‌یه‌نێت، په‌كه‌كه حزبێكی توندڕه‌وه و له خۆیان بترازێت بڕوایان به هیچ حزبێكی تر نییه، له كاتێكدا خۆی سێ كه‌س به‌ڕێوه‌ی ده‌بات.
خه‌لیل سه‌ركانی كه هاوكات شاره‌زایه له كاری رێكخراوه‌یی، له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا رای ده‌گه‌یه‌نێت كه په‌كه‌كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان گومرگ و سه‌رانه وه‌رده‌گرێت و هیچ بایه‌خێكیش بۆ ده‌سه‌ڵاتی كوردی دانانێت و سووكایه‌تی به كه‌رامه‌تی خه‌ڵك ده‌كات.
سه‌ركانی ئاماژه‌ی به‌وه دا كه په‌كه‌كه زۆرجار له‌سه‌ر سه‌ركرده‌كانی خۆیشی هه‌ڕه‌شه‌یه، بۆ نموونه پێش گرتنی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان رێبه‌ری په‌كه‌كه، ئۆجه‌لان له‌سه‌ر عوسمانی برای بۆچوونی باش نه‌بوو، زۆرجار له‌سه‌ر بیر و بۆچوونه‌كانی هه‌ڕه‌شه‌ی لێ ده‌كرد، كاتی خۆیشی عوسمان ئۆجه‌لان له ترسی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه ریزه‌كانی په‌كه‌كه‌ی جێهێشت، له‌م ماوه‌یه‌شدا باسی له‌وه كرد كه هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر خۆی و خێزانه‌كه‌ی هه‌یه. هه‌ڵبه‌ت كه‌سی تر له‌ناو په‌كه‌كه هه‌ن كه له دامه‌زراندنی ئه‌و حزبه‌وه له‌گه‌ڵیانن، به‌ڵام هێشتا ده‌رفه‌تی ده‌ركه‌وتنیان بۆ نه‌ڕه‌خسێنراوه و كه‌متر له میدیاكان ده‌رده‌كه‌ون.
وه‌ك سه‌ركانی روونی ده‌كاته‌وه، "هه‌موو كورده‌كانی سووریا و ته‌نانه‌ت پژاك و ئه‌وه‌ی له باكوریش چالاكی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، له‌و سێ كه‌سه‌ی ناو په‌كه‌كه‌وه فه‌رمان وه‌رده‌گرن كه له قه‌ندیلن (جه‌میل بایك، دۆران كاڵكان و موراد قه‌ریه‌ڵان)، ته‌نانه‌ت خۆشیان پێیان باش نییه كه‌سی زۆر دیاریان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بنه ئامانج".
پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" جیاواز له‌وه‌ی گومرگ و وه‌رگرتنی سه‌رانه له هاووڵاتییان یه‌كێكه له داهاته‌كانی، له وڵاتانی ئه‌وروپاوه داهاتێكی باشی ده‌ست ده‌كه‌وێت، به‌تایبه‌ت له‌و كوردانه‌ی له‌وێن، له‌ڕێی ئاپۆچێتی و ناسیۆنالیستییه‌وه ئابوونه‌یه‌كی باش له‌و كوردانه وه‌رده‌گرن، جگه له‌وه‌ش په‌كه‌كه پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ی هه‌یه كه سه‌رچاوه‌ی گه‌وره‌ی داهاتن له وڵاتانی ئه‌وروپا و خه‌رجیی حزبه‌كه دابین ده‌كه‌ن.
به‌گوته‌ی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی گۆڕان، "په‌كه‌كه له سووریاش داهاتێكی باشی هه‌یه، كاتی خۆی كه ئۆجه‌لانیش نه‌گیرابوو، له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی سووریا پێوه‌ندی باش بوو، چونكه له بنه‌ڕه‌تدا ئۆجه‌لان شیعه‌ی عه‌له‌وییه، بۆیه داهاتی په‌كه‌كه زۆره و سه‌رچاوه‌كانی جیاوازن".
په‌كه‌كه له رووی میدیاییه‌وه حزبێكه ده‌وڵه‌مه‌نده و تا ئێسته زۆرترین میدیای بینراو و خوێنراو و بیستراوی هه‌یه، بۆیه سه‌ركانی پێی وایه به هه‌ردوو حزبی پارتی و یه‌كێتی له باشووری كوردستان به هێنده‌ی په‌كه‌كه كه‌ناڵی میدیاییان نییه. راگه‌یاندن به بودجه‌ی زه‌به‌لاح به‌ڕێوه ده‌برێت كه ئه‌وان چه‌ندان كه‌ناڵی ئاسمانییان هه‌یه، ئه‌مه‌ش گوزارشته له‌وه‌ی په‌كه‌كه داهاتی باشه.
"راسته په‌كه‌كه ئێسته‌یش زۆربه‌ی فه‌رمانه‌كانی له ئۆجه‌لانه‌وه وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام له هه‌موو بڕیارێكدا پشتی پێ نابه‌ستن. ئه‌و پیاوه ئێسته له گرتووخانه‌یه و له‌ژێر ده‌ستی دوژمنه‌كانیاندایه، بۆیه زۆر كار به په‌یامه‌كانی ناكه‌ن و زیاتر وه‌ك ره‌مزێكی حزبه‌كه‌یان ماوه‌ته‌وه" سه‌ركانی وای گوت.
پارتی كرێكارانی كوردستان له باشووری كوردستان حزبێكه زۆر قبووڵكراو نییه، به بۆچوونی سه‌ركانی "هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌و حزبه خه‌باتی هه‌موو حزبه‌كانی تر زه‌ڕبی سفر ده‌كاته‌وه، له كاتێكدا ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه به‌ری ره‌نجی خه‌باتی چه‌ندان ساڵی گه‌لی كورده كه به خوێنی هه‌زاران شه‌هید و سه‌ركرده و كادر و وێرانكردنی سه‌تان گوند و ناوچه به‌رهه‌م هاتووه، به‌ڵام ئێسته په‌كه‌كه بڕوای به‌م حزبانه نییه و هه‌موویان ره‌ت ده‌كاته‌وه و هه‌ر خۆی پێ راسته، بڕۆ قسه‌یان له‌گه‌ڵ بكه، هه‌موو سه‌ركرده‌كانی كورد به خۆفرۆش و ده‌ستكه‌لای بێگانه و داگیركه‌ر ده‌زانن".
ئه‌و زانیارییه‌كی تر ده‌خاته‌ڕوو و ده‌ڵێت، "په‌كه‌كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان گومرگ و سه‌رانه وه‌رده‌گرێت، هیچ بایه‌خێك بۆ ده‌سه‌ڵاتی كوردی دانانێت و سووكایه‌تی به كه‌رامه‌تی خه‌ڵك ده‌كات، راسته خه‌باتی په‌كه‌كه شتێكی ره‌وایه، به‌ڵام ده‌بێ ره‌چاوی بارودۆخی ئه‌م هه‌رێمه و دۆخی سیاسیی باشووری كوردستان بكات.
خه‌لیل سه‌ركانی له كۆتادا گوتی، "په‌كه‌كه جه‌ندرمه‌یه‌ك ده‌كوژێت، له‌ولاوه فڕۆكه‌ی جه‌نگی لایه‌ك له گونده‌كان وێران ده‌كات و به هه‌زاران دۆنم زه‌وی و پاوان و باخ و ره‌زی هاووڵاتییان ده‌سووتێنێت و خه‌ڵكی بێ‌تاوان شه‌هید ده‌كات، ئه‌مه‌ش زیانێكی زۆر له ئابووری و ژینگه‌ی ئه‌م وڵاته ده‌دات".
*
په‌كه‌كه ته‌نیا خۆی قبووڵه و حزبه‌كانی تر زه‌ڕبی سفر ده‌كات.
وشه/ سلێمانی- هه‌ستیار عه‌بدوڵا