زۆركات قژ به‌شێوه‌یه‌كى ناته‌ندروست و وشك ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌مه‌ش بۆ چه‌ند هۆكارێكى تایبه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه و زۆر كات وشكى و ناته‌ندروستى قژ پێوه‌سته به حاڵه‌ته ته‌ندروستییه‌كانه‌وه، بۆیه پێویسته ئه‌و هۆكارانه بزانرێت كه زیان به قژ ده‌گه‌یه‌نێت. ئه‌مانه‌ش هه‌ندێكن له‌و
هۆكارانه‌ى ده‌بنه هۆى زیانگه‌یاندن به قژ و كار له ته‌ندروستى قژ ده‌كه‌ن.
یه‌كه‌م: به‌دهه‌رسى، ئه‌گه‌ر تێبینى بكه‌یت وشكى و نه‌مانى بریقه‌ى قژ و هێواش گه‌شه‌كردن پێوه‌سته به پێكهاته‌ى خۆراكییه‌وه. چونكه قژ وه‌ك هه‌ر ئه‌ندامێكى تر‌ى له‌ش پێویستى به پێكهاته‌ى خۆراكى گرنگ هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى گه‌شه بكات و ته‌ندروستى ده‌ربكه‌وێت. ئه‌گه‌ر خۆراكى رۆژانه‌ت زیاتر خۆراكى ده‌ره‌وه بێت یان دروستكراو بێت، ئه‌وه زیانێكى زیاتر به قژ ده‌گه‌یه‌نێت. قژ پێویستى به پرۆتینه كاتێك پرۆتین نه‌خورێت له رێى خۆراكى گیانله‌به‌رییه‌وه ئه‌وه زیانێكى زۆر به قژ و ته‌ندروستى له‌ش ده‌گات.
دووه‌م: كه‌می ئاسن، به‌پێى ئه‌و توێژینه‌وانه‌ى كه كراوه له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌رینى قژ ده‌ركه‌وتووه كه كه‌مى ئاسن كاریگه‌رى هه‌یه له‌سه‌ر زیانه‌كانى قژ. چونكه رێژه‌ى خڕۆكه‌ى سوورى خوێن له له‌شدا كه‌م ده‌بێته‌وه له‌ش وزه به‌كار ده‌هێنێت بۆ كاره گرنگه‌كانى له‌ش نه‌ك به‌هێزبوونى قژ و گه‌شه‌كردنى. بۆیه زۆركات ئه‌و كه‌سانه‌ى كه تووشى كه‌مخوێنى ده‌بن راده‌سپێرێن كه به‌هێزكه‌رى ئاسن به‌كار بهێنن، ئاسن به‌رێژه‌یه‌كى زۆر له گۆشتى سوور و سپێناغدا هه‌یه.
سێیه‌م: نه‌مانى سوورى مانگانه، یه‌كێك له گرفته‌كانى قژ ئه‌وه‌یه كه له نه‌مانى سوورى مانگانه نزیك ده‌بیته‌وه. كاتێك ئاستى ئیسترۆجین نزم ده‌بێته‌وه و قژ تووشى هه‌ڵوه‌رین ده‌بێت. ره‌نگه ئه‌م هه‌ڵوه‌رینه تا دوو بۆ سێ ساڵ پێش نه‌مانى سوڕى مانگانه به‌رده‌وام بێت. ئه‌گه‌ر هه‌ستت به رووتانه‌وه‌ى قژت كرد یان بێهێزى، ئه‌وه پێویسته سه‌ردانى پزیشك بكرێت بۆ وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رى پێویست.
چواره‌م: فشارى ده‌روونى، ئه‌گه‌ر هه‌ڵوه‌رینى قژت خراپتر بوو، ئه‌وه ره‌نگه نیشانه‌یه‌ك بێت بۆ هه‌بوونى په‌ستانى ده‌روونى. یان ره‌نگه به‌هۆى سپیبوونى قژه‌وه بێت یان گۆڕینى ئه‌و هۆرمۆنانه‌ى كه كار له فشارى ده‌روونى ده‌كه‌ن، به‌م شێوه‌یه ئه‌و ره‌نگه ره‌شه‌ى له قژدا هه‌یه كاڵ ده‌بێته‌وه، بۆیه باشتر وایه فشارى ده‌روونى له‌م كاته‌دا كه‌م بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى زیانێكى كه‌متر به قژ بگات.
پێنجه‌م: شێوازى نوستن، هه‌موومان پێویستمان به نوستنه له شه‌ودا، چونكه بیر و هۆش و له‌ش گه‌نج ده‌كاته‌وه. به‌ڵام زۆركات كه‌مخه‌وى كاریگه‌رى له‌سه‌ر قژ دروست ده‌كات ئه‌گه‌ر له حه‌وت تا هه‌شت سه‌عات كه‌متر بوو، ئه‌وه كار له هۆرمۆنه‌كانى له‌ش ده‌كات و زیان به ته‌ندروستى و گه‌شه‌كردنى قژ ده‌گه‌یه‌نێت.
شه‌شه‌م: وشكبوونه‌وه، كاتێك قژ گه‌شه‌ى ده‌وه‌ستێت یان تووشى وشكبوونه‌وه ده‌بێت، بێگومان له ئه‌نجامى وشكبوونه‌وه‌ى له شه‌و روو ده‌دات. چونكه له‌ش له %70 له ئاو پێكدێت ئه‌گه‌ر له‌و بڕه كه‌متر بێت له له‌شدا، ئه‌وه له‌ش تووشى وشكبوونه‌وه ده‌بێت. زۆر خواردنه‌وه و خواردن له‌ش تووشى ووشكبوونه‌وه ده‌كه‌ن وه‌ك خواردنه‌وه گازییه‌كان و كحوول. ته‌نیا پێویسته ئاو بخورێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له‌ش و قژ به‌شێوه‌یه‌كى ته‌ندروست بمێنێته‌وه و رێ له هه‌ڵوه‌رین بگرێت.