ته‌ندروستى ورده‌كارى ڕووداوه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى ده‌ربه‌ندیخان بڵاو ده‌كاته‌وه
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى ده‌ربه‌ندیخان ورده‌كارى رووداوه‌كه‌ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ بڵاو ده‌كاته‌وه و ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، ئۆتۆمبێلێك كه‌وته ناو ئاوی ده‌ریاچه‌ی ده‌ربه‌ندیخانه‌وه و به‌و هۆیه‌شه‌وه دووكه‌س خنكان.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م كه هاوكاته له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م ڕۆژى جه‌ژنى قوربان ئۆتۆمبێلێك به دوو سه‌رنشینه‌وه كه‌وته ده‌ریاچه‌ى ده‌ربه‌ندیخان و دوو كه‌س خنكان، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی ده‌ربه‌ندیخان، ناسنامه‌ی هه‌ردوو كه‌سه‌كه‌ی ئاشكرا كرد و ڕای گه‌یاندووه، ئه‌و دوو كه‌سه دایك و كوڕن و دانیشتووی شاری سلێمانین، به ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان سه‌نی، كه‌وتونه‌ته ده‌ریاچه‌ی ده‌ربه‌ندیخانه‌وه و هه‌ردوكیان گیانیان له‌ده‌ست داوه.
وه‌ك ته‌ندروستى راى گه‌یاندووه، كوڕه‌كه شۆفێر بووه و ناوی"گۆران عبدلواحید"ه، تەمەنی لە نێوان ٢٥ بۆ ٣٠ ساڵە، هه‌روه‌ها دایكیشی، ناوی"مریەم ڕەشید"ه، تەمەنی لە نێوان ٦٠ بۆ ٦٥ ساڵە.
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم