سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ئاشكرای دەكات، ئەمڕۆ دوا مۆڵەتە بۆ مامۆستایان تا ناسنامەی ئەندامێتییان نوێ بكەنەوە و دواتر مافی بە ئەندامبوونیان نامێنێت.
ئەمڕۆ یەكشەم 18ـی ئاب، ئەحمەد گەرمیانی سەرۆكی یەكێـتی مامۆستایانی كوردستان لە ئاگەدارییەكی بۆ مامۆستایان هاتووە، ئەو مامۆستایانەی كە ناسنامەی ساڵی 2017 و 2018یان هەیە و تا ئێستە ناسنامەی نوێیان نییە كە بۆ ساڵی 2019 – 2020 وەرنەگرتووە لە سنووری لقەكەكان سەردانمان بكەن.
ڕوونی كردووەتەوە، پێویستە مامۆستایانی لقەكانی هەولێر و دهۆك و كەركووك و هەڵەبجە و ڕاپەڕین و سۆران و ئاكرێ و مووسڵ و خانەقین سەردانی بكەن.
باسی لەوەش كردووە، سەردانی ئەو مامۆستایانە بۆ بارەگای یەكێتی مامۆستایانی كوردستان دەبێت و ئەمڕۆ یەكشەم 18ـی ئاب سەردانی بكەن، چونكە دوا مۆڵەتە و لەدوای ئەو كاتە مافی ئەندامبوونیان نامێنێت.
ئەوە لە كاتێكدایە پێشتر یەكێتی مامۆستایان بە مەبەستی كۆنگرە چەندان جار داوای لە مامۆستایان كردووە ئەندامێتییان نوێ بكەنەوە بۆ ئەوەی بەشداری كۆنگرە بكەن.