به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، هۆشدارییه‌كی سه‌باره‌ت به هاتنی گه‌رمایه‌كی به‌تین له هه‌رێم دا، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت كه له سبه‌ینێوه گه‌رمایه‌كی به‌هێز ڕوو له شار و شارۆكه‌كان ده‌كات.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسیی هه‌رێم ده‌ڵێ، سبەی دووشەم پلەکانی گەرما بەرز ده‌بنه‌وه، ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ش تا ڕۆژی چوارشه‌م به‌رده‌وام ده‌بێت.
ڕوون كراوه‌ته‌وه، ڕێژەی بەرزبوونەوەکە بە دوو تا چوار پلەی سیلیزی دەبێت، لە ماوەی ئەم بەرزبوونەوەیە بەرزترین پلەی گەرما لە ڕۆژی چوارشەم دەبێت ،ڕۆژی پێنجشەم کاریگەری ئەم بەرزبوونەوەیە لە پلەکانی گەرما کۆتایی پێ دێت.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراوی سەنتەری پارێزگاکان و هەندێ شارۆكه:
هەولێر: 44 پلە
سلێمانی: 42 پلە
دهۆک: 42 پلە
کرکووک: 47 پلە
هەڵەبجە: 44 پلە
خانەقین: 48 پلە
زاخۆ: 44 پلە
چەمچەماڵ: 45 پلە