قائمقامیه‌تی چه‌مچه‌ماڵ ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، به‌كارهێنانی زه‌رفی نایلۆن له لایه‌ن نانه‌واخانه و سه‌مونخانه‌كانه‌وه قه‌ده‌غه كراوه و داوایش له هاووڵاتیاین ده‌كرێت له هه‌ر شوێنێك سه‌رپێچی بینرا پێوه‌ندی به لیژنه‌كانه‌وه بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 23ی ئاب، ڕه‌مه‌ك ڕه‌مه‌زان قائمقامی شارۆكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئاگاداری سه‌رجه‌م سه‌مونخانه و نانه‌واخانه‌كانمان كردووه‌ته‌وه له سنووره‌كه كه به‌كارهێنانی زه‌رفی نایلۆن ڕێگه‌پێدراو نییه و چیتر نابێت به‌كاربهێنرێت ئه‌وه‌یش له پێناو ته‌ندروستی هاووڵاتییانه.
زیاتر گوتى، سه‌مونخانه و نانه‌واخانه‌كان له به‌رانبه‌ر زه‌رفی نایلۆن پێویسته زه‌رفی كاغه‌ز به‌كاربهێنن، بڕیاره‌كه‌یش له سۆنگه‌ی هه‌ستكردن به به‌رپرسیاریه‌تییه به‌رانبه‌ر به ته‌ندروستی هاووڵاتییان.
ڕوونیشى كرده‌وه، داوا له هاووڵاتییانی سنووره‌كه ده‌كه‌ین له هه‌ر شوێنێك بینیان سه‌رپێچی هه‌یه و ئه‌و زه‌رفه به‌كارناهێنرێت پێوه‌ندی به لیژنه‌كانی قائمقامیه‌ت بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی لێپرسینه‌وه بكه‌ین.
بڕیاری به‌كارهێنانی زه‌رفی كاغه‌ز له بڕی زه‌رفی نایلۆن له كاتێكدایه قائمقامیه‌تی سلێمانی پێش جه‌ژن بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی زه‌رفی نایلۆنی بۆ نانه‌واو سه‌مونخانه‌كان ده‌ركرد.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی