ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى ئامارى گه‌نده‌ڵى له عێراق به ئه‌نجوومه‌نى باڵاى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى داوه و ئاشكراى كردووه، هه‌شت هه‌زار و 824 دۆسیه‌ى گه‌نده‌ڵى له دادگاكانى عێراقدا هه‌ن.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 24ى ئاب نووسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكراى كردووه، ئه‌نجوومه‌نى باڵاى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى به‌سه‌رۆكایه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كۆبوونه‌وه‌ى ژه‌ماره 17ى كردووه.
له به‌شێكى تر‌ى
به‌یاننامه‌كه هاتووه، ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى ئامارێكى له‌باره‌ى گه‌نده‌ڵى به ئه‌نجوومه‌نى باڵاى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى داوه و تێیدا هاتووه له سه‌رانسه‌رى عێراق هه‌شت هه‌زار و 824 دۆسیه‌ى گه‌نده‌ڵى هه‌ن و ته‌نیا پێنج هه‌زار و847 دۆسیه‌ى له‌لایه‌ن دادگا تایبه‌ته‌كانه‌وه ته‌واو كراون.
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق داواى له وه‌زاره‌تى نه‌وت كردووه له ماوه‌یه‌كى دیاكراودا كار بكات بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و رێنوێنییانه جێبه‌جێ بكات كه له‌باره‌ى فرۆشتنى نه‌وت به قاچاخ له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌ته‌وه ده‌ركراون.
پێشتر په‌رله‌مانتارانى عێراق ره‌خنه‌یان له‌سه‌ر ئه‌نجوومه‌نى باڵاى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى هه‌بوو له‌وه‌ى كاره‌كانیان سسته و میكانیزمى كاركردنیان دیار نییه.