هاووڵاتییه‌ك بۆ كردنه‌وه‌ی دووكانێكی فۆتۆكۆپی 15 فه‌رمانگه‌ی پێ كراوه
له سلێمانی ده‌رهێنانی مۆڵه‌تی دووكان و پیشه‌وه‌ری قورس ده‌كرێت و هاووڵاتییه‌ك ئاماژه به‌وه ده‌كات كه بۆ ده‌رهێنانی مۆڵه‌تی كردنه‌وه‌ی دووكانێك، 15 فه‌رمانگه‌یان پێ كردووه و هێشتا له قۆناغی سفردایه. سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانیش بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه پێشنیازی كردنه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌یه‌كی تایبه‌ت به مۆڵه‌تیان كردووه.
ئاكۆ جه‌میل مه‌جید ده‌رچووی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی سلێمانی به‌شی راگه‌یاندن، دوای ئه‌وه‌ی ساڵی 2012/2013 خوێندن ته‌واو ده‌كات له دوو شوێنی ناحكوومی داده‌مه‌زرێت، به‌ڵام دواتر واز له كاره‌كه‌ی دێنێت و پیشه‌یه‌كی نوێ هه‌ڵده‌بژێرێت. ئاكۆ بۆ "وشه" ده‌ڵێت، "ئه‌مساڵ دووكانێكی وێنه‌گری و فۆتۆكۆپیم دانا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كاتێك ویستم مامه‌ڵه‌ی دووكانه‌كه بكه‌م، به جۆرێك بێزاریان كردم ویستم واز له كاره‌كه بێنم."
ئه‌و رێڕه‌وی پرۆسه‌كه ده‌خاته ڕوو به‌وه‌ی له سه‌ره‌تادا چووه‌ته نووسینگه‌ی چوارباخ له چوارچرا و له‌وێ داوای پشتگیریی ئاسایشیان لێ كردووه، كاتێكیش چووه‌ته بنكه‌ی ئاسایشی چوارچرا داوای مۆڵه‌تیان لێ كردووه، دواتر چووه‌ته وه‌زاره‌تی رۆشنبیری له‌وێشه‌وه داوای مۆڵه‌تی وێنه‌گرانیان كردووه، دواتر وێنه‌گران داوایان كرد سه‌ره‌تا بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ خولی وێنه‌گرتن ببینێت و پاشان ناردیان بۆ فه‌رمانگه‌ی باج، له‌وێش پێویستی كرد ناوی خۆی تۆمار بكات تا ساڵانه پاره بدات.
ئاكۆ جه‌میل پاشان ده‌چێته دادنووسی سلێمانی (كاتب عدل) له‌وێش پێویسته به‌ڵێننامه‌یه‌ك پڕ بكاته‌وه و بیسه‌لمێنێت هیچ كارێكی تری نییه و ته‌نیا پێوه‌ست ده‌بێ به‌م دووكانه‌وه، پاشان چووه‌ته ژووری بازرگانی سلێمانی بڕی 100 هه‌زار دیناریان لێ وه‌رگرتووه، ئه‌مه جگه له چه‌ندان رسووماتی تر به‌بڕی سێ هه‌زار دینار بۆ هه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌ك، پاشان سێ جاری تر گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ وێنه‌گران و له‌وێشه‌وه كه‌سێك له وێنه‌گران له‌گه‌ڵی دێت بۆ دووكانه‌كه تا پشكنینی شوێنه‌كه‌ی بكات، دوای ئه‌وه‌ی په‌سه‌ندی 4ده‌كات، وه‌ڵامه‌كه‌ی ده‌نێرێت بۆ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و دواتر گه‌ڕانه‌وه بۆ نووسینگه‌ی خانوو تا گرێبه‌ست له نێوان ئه‌و و خاوه‌ن دووكاندا بكرێت، به‌ڵام نووسینگه‌كه داوای پشتگیریی موختار و كۆدی ئاسایشی هاووڵاتییه‌كه و خاوه‌ن دووكان و كۆدی باڵه‌خانه و ژماره‌ی دووكانیان كرد، دوای هێنانی ئه‌م پێداویستییانه، نووسینگه گرێبه‌ستی بۆ كرد بۆ ئاسایشی چوارچرا، ئه‌وانیش لیژنه‌یه‌كیان نارد بۆ كه‌شفی دووكانه‌كه.
له به‌رانبه‌ردا ئاكۆ عه‌لی جێگری سه‌رۆكی شاره‌وانیی سلێمانی، به"وشه"ی راگه‌یاند، له كاتی ده‌رهێنانی مۆڵه‌ت بۆ دووكان و ناوچه بازرگانییه‌كان، ئه‌وه‌نده‌ی پێوه‌ندیداره به شاره‌وانییه‌وه، ئه‌وه‌یه كه لیژنه‌یه‌ك ده‌نێرێت و پشكنین ده‌كات تا بزانێ ئه‌و دووكانه له‌سه‌ر به‌شی زێده‌ڕۆیی كراوه یان نا، ئه‌وه‌یتری ئیشی شاره‌وانی نییه و بۆ تازه‌كردنه‌وه‌ش نایه‌ته‌وه لایان.
ئه‌وه‌یشی گوت "ئێمه به‌شی مۆڵه‌تپێدان نین، ته‌نیا له دروستكردندا مۆڵه‌ت ده‌ده‌ین، بۆ نموونه كه‌سێك باڵه‌خانه‌یه‌ك دروست ده‌كات، ده‌یكات به هه‌رچییه‌ك ئه‌وه مۆڵه‌ته‌كه‌ی لای شاره‌وانی ده‌بێت تا ته‌واو ده‌بێت".
هاوكات به‌رزان حه‌مید سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوخۆ له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، به"وشه"ی راگه‌یاند، یه‌كێك له بێزارییه‌كانی هاووڵاتییان بوونی رۆتینی ئیداری فه‌رمانگه‌كانه، بۆیه له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمدا پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه كرایه‌وه كه نابێ رۆتینی ئیداری له فه‌رمانگه‌كان بمێنێت.
حه‌مید ئه‌وه‌یشی زیاد كرد، "ئه‌گه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌ك به‌ناوی فه‌رمانگه‌ی مۆڵه‌ت بكرێته‌وه و نوێنه‌ری سه‌رجه‌م لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانی تێدا بێت، ئه‌وكات ئه‌و رۆتینه نامێنێت".
به‌شێكی زۆری گله‌ییه‌كان له قایمقامیه‌تی سلێمانییه، به‌و پێیه‌ی لایه‌نی پێوه‌ندیداره به پرسی ده‌رهێنانی مۆڵه‌ت.
گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی، به"وشه"ی راگه‌یاند، "ده‌رهێنانی مۆڵه‌ت له بابه‌تێكه‌وه بۆ بابه‌تێكی تر و له بوارێكه‌وه بۆ بوارێكی تر ده‌گۆڕێت، هه‌ر كه‌س دێت بۆ لای ئێمه بۆ ده‌رهێنانی مۆڵه‌ت، بزانین ئیشه‌كه‌ی چ بوارێكه، ده‌ینێرینه ئه‌و فه‌رمانگه‌یه تا پشتگیریی بێنێت كه لارییان له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی نییه، ئه‌وكات ئێمه‌یش مۆڵه‌ته‌كه‌ی پێ ده‌ده‌ین."
گۆران قادر روونی كرده‌وه، ئه‌و بابه‌تانه‌ی دێنه لای ئه‌وان مۆڵه‌تی ئارایشتگه، سه‌رتاشخانه، چێشتخانه، كافتریا و تا دوایی، ئه‌مانه مۆڵه‌ته‌كانیان ده‌درێت، به‌ڵام هه‌ر بواره و ده‌بێت بۆ پشتگیری بڕواته فه‌رمانگه‌ی نزیك له مۆڵه‌ته‌كه‌ی، تا پشتگیری ئه‌و فه‌رمانگه پێوه‌ندیداره‌یان بۆ بهێنێت و بتوانن مۆڵه‌ته‌كه‌ی پێ بده‌ن.
"له‌وانه‌یه ئه‌و فه‌رمانگه‌یه‌ی داوای پشتگیرییه‌كه‌ی لێ ده‌كرێ بۆ مۆڵه‌ته‌كه، یه‌كێك له فه‌رمانبه‌ره‌كانی كه‌مته‌رخه‌م بێت، ئه‌ویش ببێته هۆی دواكه‌وتنی ده‌رهێنانی مۆڵه‌ته‌كه" قادر وای گوت.
له‌باره‌ی مۆڵه‌تی ئه‌و دووكان و سه‌نته‌رانه‌ی ئۆتۆمبێل له به‌نزینه‌وه ده‌گۆڕن بۆ غازی سروشتی كه تا ئێسته مۆڵه‌تی كاركردنیان پێ نه‌دراوه، گۆران قادر گوتی، "ئه‌و بابه‌ته ئیشی باشی تێدا كراوه، به‌ڵام ده‌رهێنانی مۆڵه‌تی ئه‌و ئیشانه پێویستی به ره‌زامه‌ندی چه‌ند فه‌رمانگه‌یه‌ك هه‌یه، له‌وانه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان و ئاسایش و به‌رگری شارستانی و چه‌ند فه‌رمانگه‌یه‌كی تر كه ده‌بێ پشتگیری بكه‌ن و په‌سه‌ندی بكه‌ن، بۆیه زۆرجار گرفته‌كه و دواكه‌وتنی مۆڵه‌ته‌كه له فه‌رمانگه پێوه‌ندیداره‌كاندایه نه‌ك لای ئێمه".
لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی پێشنیازی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌یه‌ك به‌ناوی فه‌رمانگه‌ی مۆڵه‌ت بكرێته‌وه، دواتر نوێنه‌ری سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌ی تایبه‌تمه‌نده‌كانی تێدا بێت و ئه‌و فه‌رمانگه‌یه كاری پێدانی مۆڵه‌ت بێت، ئه‌وكات كاری هاووڵاتییان و پیشه‌گه‌رانیش زووتر رایی ده‌كرێت.
به‌گوته‌ی سه‌رۆكی لیژنه‌كه "ئه‌گه‌ر ئه‌و پێشنیازه سه‌ر بگرێت، كاتێكی زۆر بۆ هاووڵاتیی ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌بێ ببێته پرسێكی گرنگ و كاری رژدی بۆ بكرێت".
پێویسته بگوترێ زۆرجار به‌رپرسانی حزبی و حكوومیش راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ ده‌ستیان له‌وه‌دا هه‌یه كه گرفت بۆ پیشه‌وه‌ران دروست بكه‌ن، ئه‌مه‌ش له‌و پێناوه‌ی پشكیان له‌و كارانه‌دا هه‌بێت و ببنه شه‌ریكی به‌شیان.
*ده‌رهێنانی مۆڵه‌تی دووكان و پیشه‌وه‌ری قورس كراوه
وشه/به‌دواداچوونی هه‌ستیار عه‌بدوڵا