شاژنى به‌ریتانیاى له لاى سكۆت مۆریسۆنى سه‌رۆك وه‌زیران ئوسترالیا گله‌یى ئه‌وه‌ى كردووه له كاتى سه‌ردانه‌كه‌ى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بۆ كۆشكى شاهانه‌ى به‌ریتانیا، ههلیكۆپتهرهكانى تره‌مپ باخچه‌كه‌ى ئه‌وه‌یان تێكداوه.
ماڵپه‌ڕى
ئارتى رووسى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 25ى ئاب باسى له گله‌یى و تووڕه‌یى ئه‌لیزابێسى دووه‌مى شاژنى به‌ریتانیا كردووه.
شاژنى به‌ریتانیا به سكۆت مۆریسۆنى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئوسترالیاى گوتووه كاتێك دۆناڵد تره‌مپ له مانگى حوزه‌یرانى رابردوو سه‌ردانى كۆشكى شاهانه‌ى كردووه، رۆژانه دوو جار ههلیكۆپتهرهكانى تره‌مپ له باخچه‌ى كۆشكه‌كه نیشتوونه‌ته‌وه. ئه‌مه‌یش وایكردووه چیمه‌ن و دارودره‌ختى باخچه‌كه تێك بچن.
سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك له مۆریسۆن به رۆژنامه‌ى سه‌نده‌ى تایمزى به‌ریتانى راگه‌یاندووه، شاژن ئه‌لیزابێس به مۆریسۆنى گوتووه سه‌یرى ئه‌و چیمهنهم بكه چۆن له‌ناو چووه.
مانگى حوزه‌یرانى رابردوو دۆناڵد تره‌مپ و هاوسه‌ره‌كه‌ى به سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌یشتنه كۆشكى بێكنگهامى شاهانه له به‌ریتانیا و له‌لایه‌ن شاژنى به‌ریتانیا ئه‌لیزابێسى دووه‌م میواندارییان كرا.
ئه‌لیزابێسى دووه‌م له ساڵى 1926 له دایك بووه، له ساڵى 1952وه شاژنى به‌ریتانیایه.