دوای زیاتر له 16 ساڵ به‌سه‌ر ڕووخانی سه‌دام حوسێن و ڕژێمه‌كه‌ی، تا ئێسته جه‌نگی عێراق به‌رده‌وامی هه‌یه و ئێسته‌یش جه‌نگه‌كه له جه‌نگی سه‌دام و گرووپه تیرۆریستییه‌كانه‌وه، گۆڕاوه بۆ جه‌نگی به وه‌كاله‌تی ئێران و ئه‌مه‌ریكا له عێراق، ئه‌مه‌یش به ته‌واوی ئه‌مه‌ریكییه‌كانی نیگه‌ران كردووه، چونكه جه‌نگه‌كه زۆر درێژخایه‌نه و داهاتوویشی دیار نییه، بۆیه زۆرجار سه‌ركۆنه‌ی توندی بڕیاری هێرشكردنه سه‌ر عێراق له‌لایه‌ن جۆرج بۆشه‌وه ده‌درێ، ئێسته‌یش جه‌نگه‌كه بووه‌ته جه‌نگی ئێران دژی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و ته‌نیا ناوه‌كه‌ی گۆڕاوه.
ئه‌مه‌ریكا به بڕیاری هێرشكردنه سه‌ر عێراق و ئه‌فغانستان خۆی تووشی دوو زه‌لكاری سیاسی و سه‌ربازی و ته‌ناهی كردووه، كه تا ئێسته‌یش دوای نزیكه‌ی دوو ده‌یه ناتوانێ له‌و دوو ناوچه‌یه به ئارامی ده‌ربچێ، به‌ڵكوو لێكه‌وته‌كانی ئه‌و دوو هێرشه تا ئێسته‌یش ماون و درێژه‌یشیان ده‌بێت.
له ئه‌فغانستان ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی به دانوستاندن كردووه له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی تاڵیبان، ئه‌مه له‌سه‌رده‌می حكوومه‌تی تره‌مپه‌وه ده‌ستی پێ كرد و ده‌یانه‌وێ به گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن كۆتایی به زیانه‌كان بهێنن و بوه‌ستن له پاره‌داركردنی به‌رده‌وامی حكوومه‌تی ئه‌فغانستان، بێ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامێكی ئه‌رێنیش ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن و تاڵیبان ڕیشه‌كێش بكه‌ن، ڕه‌نگه ئه‌مه چاره‌سه‌رێكی گونجاو و سیاسی و دیپلۆماسی ژیرانه بێ تا واشنتن له زه‌لكاوی یه‌كه‌م ده‌ربچێت، به‌ڵام ئاخۆ له عێراق چی ده‌كات؟
دۆخی عێراق به هیچ شێوه‌یه‌ك هاوشێوه‌ی ئه‌فغانستان نییه و میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی به ته‌واوی سه‌ر به ئێرانن، هێزێكی ڕه‌سمین و حكوومه‌ت پاره‌داریان ده‌كه‌ت و چه‌كی قورسیان به‌ده‌سته‌وه‌یه و وه‌ك چه‌كدارانی تاڵیبان نین كه خۆیان له شاخه‌كان بشارنه‌وه و ناوه ناوه كرده‌یه‌ك ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵكوو ئه‌وان هێزی فه‌رمین و ده‌سه‌ڵاتی ته‌واویان له به‌غدا هه‌یه و به‌ش و پشكی خۆیشیان له حكوومه‌ت تا ئاستی وه‌زیری سیادی هه‌یه و له په‌رله‌مانیش دووه‌م گه‌وره‌ترین فراكسیۆنن.
بۆیه ئێسته عێراق له‌به‌رده‌م سێ بژاره‌دایه تا له داهاتوو بێنه دی، یه‌كه‌میان عێراقی عێراقییه‌كان واته نه ژێرده‌ست و نه له ژێر هه‌ژموونی هیچ لایه‌ك، دووه‌میان عێراقی ئێران و سێیه‌میشیان عێراقی ئه‌مه‌ریكایه. ململانێكان له‌سه‌ر ئه‌و سێ ناسنامه نوێیه‌ن كه له داهاتوو سنووری جیوگرافی عێراق یه‌كێك له‌و سێ بژاره‌یه‌ی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت.
ئه‌وه‌ی ئێسته له واقیع ده‌بینرێ و ڕۆژانه گوێبیستی پێشڤه‌چوونه‌كان ده‌بین و ڕووداوه‌كان ده‌خوێنینه‌وه، عێراقی ئێسته له هه‌موو كات زیاتر به‌ره‌و عێراقێكی ئێرانی ده‌چێت، كه سیسته‌می ویلایه‌تی فیقهی سه‌ره‌تاكانی جێگیربوونی ده‌ركه‌وتووه و هێزێكی هاوشێوه‌ی سوپای پاسدارانیش له عێراق بوونی هه‌یه، كه پرۆسه‌ی به ئێرانیكردنی عێراق به‌هێز و چه‌كی قورسه‌وه ده‌پارێزن و ڕووبه‌ڕووی هه‌ر لایه‌كیش ده‌بنه‌وه كه كێشه و كۆسپ بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه دروست بكات.
دزه‌كردنی ئێران و میلیشیاكانی سه‌ر به‌خۆی له عێراق بۆ نێو دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی مه‌ترسیدار و سه‌رۆك وه‌زیرانیش هه‌رچه‌نده فه‌رمانیشی ده‌ركردووه، كه‌چی هێز و هه‌ژموونی ئێران هێنده باڵایه له عێراق كه ته‌نانه‌ت بڕیاره‌كانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانیش له‌لایه‌ن گرووپه میلیشیاكانه‌وه ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه، ئه‌مه نموونه‌یه‌كی روونه بۆ سه‌لماندنی پێگه‌ی ئێران له عێراق.
تاران دوای هاتنی داعش ده‌ستی به هێرش بۆ سه‌ر عێراق كرد و ده‌رفه‌ته‌كه‌ی به وردی قۆسته‌وه بۆ سه‌پاندنی هه‌ژموونی سه‌ربازی و هێز به‌سه‌ر عێراق، دوای ئه‌وه‌ی پێش ئه‌و كاته ته‌نیا له رووی سیاسی و ئابوورییه‌وه كاریگه‌ری فره‌وانی له‌سه‌ر عێراق هه‌بوو، حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا سیاسه‌تی ڕوونی بۆ عێراق نییه، بۆیه ته‌نانه‌ت كورده‌كانیش كه به نزیكترین و متمانه‌پێكراوترین هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكا ناوده‌برێن، له 2017 به‌هۆی ڕیفراندۆمه‌وه، ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی هه‌بوو له سزادانیان و هه‌ر هیچ نه‌بێ بێده‌نگی هه‌ڵبژاردن له‌وه‌ی ئێرانییه‌كان هێرشیان بكه‌نه‌سه‌ر.
دواتریش كه هه‌ڵبژاردن له عێراق ئه‌نجام درا، موقته‌دا سه‌در و هادی عامری بوون به براوه‌ی یه‌كه‌م، ئه‌مه‌یش به سه‌ركه‌وتنی ڕه‌های ئێران له عێراق هه‌ژمار كرا و به ته‌واوی ره‌وتی ئه‌مه‌ریكا پاشه‌كشه‌یان كرد، ئێسته له‌به‌رده‌م ئه‌مه‌ریكا هیچ ڕێیه‌كی تر نه‌ماوه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێ كه له عێراق به توندی و به هێزه‌وه ڕووبه‌ڕووی ئێران ببێته‌وه، چونكه ئه‌و میلیشیانه‌ی له جه‌نگی عێراق و ئێران دژی خاكی خۆیان ده‌جه‌نگان و له ڕیزی سوپای ئێرانبوون، خه‌ریكه به ته‌واوی عێراق كۆنتڕۆڵ ده‌كه‌ن و پێشكه‌شی ئایه‌توڵاكانی تاران و قومی ده‌كه‌ن.
رزگاركردنی عێراق له ژێر هه‌ژموونی ئێران، واته ڕزگاری سووریا و لبنانیش له ژێر هه‌ژموونی هێزه بریكاره‌كانی ئێران، چونكه عێراق له‌لایه‌ن تارانه‌وه كراوه‌ته میحوه‌ری سه‌ره‌كی و ناوه‌ندی ترانزێتی ناردنی چه‌ك و كۆمه‌ك بۆ میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران و خاڵی ده‌ست پێكردنی پلان و پرۆژه داگیركارییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران.
خه‌یروڵا خه‌یروڵا نووسه‌ری لبنانی له ڕۆژنامه‌ی "
العرب"ی له‌نده‌نی بڵاوی كردووه‌ته‌وه.