به‌یانى دوێنێ یه‌كشه‌م هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و توركیا له رۆژئاوا سووریا، ئۆپراسیۆنێكى دوو سه‌عاتییان ئه‌نجامدا ئه‌مه‌یش وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك بوو بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى له مانگى رابردوو ئه‌نجامیان داوه، به‌ڵام دواى ئۆپراسیۆنه‌كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان راى گه‌یاند، به‌م ئۆپراسیۆنانه رازى نییه و چاودێرانى سیاسى توركیش ده‌ڵێن بوونى توركیا له رۆژهه‌ڵاتى فورات له به‌رژوه‌ندى ئه‌مه‌ریكایه.
دوێنێ سه‌عات ده‌ى به‌یانى به كاتى رۆژئاواى كوردستان، چه‌ند ئۆتۆمبێلێكى سه‌ربازى توركىا چوونه ریزى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌وه ئۆپراسیۆنێكى چاودێرى له ناوچه‌كه ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌مه‌یش وه‌ك یه‌كه‌م هه‌نگاوى جێبه‌جێكردنى ئه‌و رێككه‌وتنه بوو كه له حه‌وتى ئابى رابردوو له نێوان ئه‌نكه‌ره و واشنتن ئه‌نجام درابوو.
هاوكات له‌گه‌ڵ هێزه گه‌ڕۆكه‌كه چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كى توركیا له ئاسمانى رۆژئاواى كوردستان دەسووڕانەوە، هه‌رچه‌نده بڕیار بوو ئۆپۆراسیۆنهكه دوو سه‌عات بخایه‌نێ، كه‌چى به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى له ئاژانسى ئه‌نادۆڵ بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئۆپراسیۆنه‌كه سێ سه‌عاتى خایاندووه.
هاوپه‌یمانى نێوده‌ڵه‌تى له‌شه‌ڕى دژ به داعش له به‌یاننامه‌یه‌ك باس له ئۆپراسیۆنه‌كه ده‌كات و ئامانجى ئۆپراسیۆنه‌كه ئاشكرا ده‌كات. مایلز كاجینز گوته‌بێژ به ناوى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له به‌یاننامه‌كه ده‌ڵێ، هێزه‌كانى توركیا به شێوه‌یه‌كى راسته‌وخۆ بینیان كه یه‌په‌گه بنكه‌كانى خۆى له‌ناوچه‌كه كشاندووه‌ته‌وه.
ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌ى دوێنێ ئه‌نجام درا له ناوچه‌ى گرێسپى رۆژئاواى كوردستان بوو، هاوكات وه‌زاره‌تى به‌رگرى توركیایش له به‌یاننامه‌یه‌ك دووپاتى كردووه‌ته‌وه، ئه‌م جۆره ئۆپراسیۆنه له رۆژانى داهاتوویش به‌رده‌وام ده‌بێت به ئامانجى جێبه‌جێكردنى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى كه بۆ دانانى ناوچه‌ى ئارام كراوه.
كه‌چى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا به‌توند ره‌خنه‌ى له‌و ئۆپراسیۆنه گرت و دووپاتى كرده‌وه، توركیا له‌م جۆره مامه‌ڵه‌یه‌ى ئه‌مه‌ریكا بۆ دانانى ناوچه‌ى ئارام رازى نابێت. چونكه ئه‌و شێوازه جۆرێكه له دانانى ناوچه‌یه‌كى ئارام بۆ هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات، كه توركیا به تیرۆریستیان ده‌زانێ به‌هۆى ئه‌وه‌ى په‌یه‌ده هێزى سه‌ره‌كییه له هێزه‌كان.
به گوته‌ى چاودێرانى سیاسى كێشه‌ى سه‌ره‌كى توركیا ئه‌وه‌یه كه‌وتووه‌ته نێوان دوو زلهێزى گرنگ ئه‌وانیش رووسیا و ئه‌مه‌ریكان، توركیا كه هه‌وڵ ده‌دات له گۆڕه‌پانى سووریا بمێنێته‌وه، ده‌یه‌وێ هاوسه‌نگى له پێوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو هێزه رابگرێت.
فه‌هیم تاشتكین چاودێرى سیاسى تورك له دیمانه‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ى ئه‌و هه‌واڵه‌ى توركیا ده‌ڵێ، توركیا له بارودۆخێك نییه بتوانێ پشت له رووسیا یان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بكات و ئه‌مه‌یش به شێوه‌یه‌كى روون له سیاسه‌تى دووفاقى گۆڕه‌پانى سووریا ده‌بینین.
ئه‌و چاودێره‌ی توركیا له قسه‌كانى ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، هه‌ر یه‌كه له رووسیا و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ده‌یانه‌وێ توركیا به‌كاربهێنن، بۆ ئه‌مه‌یش پلانى تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه. سه‌ره‌تا باسى پلانى رووسیا ده‌كات و ده‌ڵێ رووسیا نه‌خشه‌رێگه‌ى خۆى په‌یڕه‌و ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى تر توركیا بخاته‌وه هێڵى ته‌ریبى رژێمى سووریا، له‌م كاته‌دا توركیا ده‌زانێ به‌هۆى رووسیاوه له گۆڕه‌پانى سووریا ماوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناتوانێ له چوارچێوه‌ى پلانى ئه‌مه‌ریكا ده‌ربچێت.
سه‌باره‌ت به پلانى ئه‌مه‌ریكا بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ توركیا به‌ر له هه‌موو شتێك فه‌هیم تاشتكین ده‌ڵێ، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا لای خۆیه‌وه پێى وایه ئاماده‌یى توركیا له رۆژئاواى فورات له به‌رژوه‌ندى ئه‌وە، ئه‌مه‌یش له‌چه‌ند روویه‌كه‌وه له‌وانه بوونى سه‌ربازى توركیا گرێى ئیدلب دواده‌خات، چونكه چاره‌سه‌ربوونى گرێى ئیدلب به واتاى ئه‌وه دێت كاتى ئه‌و ناوچانه هاتووه كه كه‌وتوونه‌ته ژێر هه‌ژموونى ئه‌مه‌ریكا له رۆژهه‌ڵاتى فورات. به‌ڵام ئه‌گه‌ر كێشه‌ى ئیدلب چاره‌سه‌ر نه‌كرێ ئه‌وا رژێمى سووریا ناتوانێ خۆى كۆبكاته‌وه.
فه‌هیم دووپاتی دەکاتەوە، مانه‌وه‌ى سووریایه‌ك به لاوازى خواستی ئه‌مه‌ریكایە، بۆیه پێوه‌ندى توركیا و رووسیا هه‌ر چه‌نده له سه‌ره‌تادا وه‌ك كێشه‌یه‌ك بۆ ئه‌مه‌ریكا ده‌رده‌كه‌وێ بەڵام له راستیدا ئه‌مه‌یش له به‌رژوه‌ندى ئه‌مه‌ریكایه.
چاودێرانى سیاسى پێیانوایه توركیا به پله‌ى یه‌كه‌م ئامانجى ئه‌وه‌یه له گۆڕه‌پانى سووریا بمێنێته‌وه، سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ئهردۆدغان هه‌ڕه‌شه ده‌كات ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنى له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا جێبه‌جێ نه‌كرێت پلانى خۆى جێبه‌جێ ده‌كات، فه‌هیم تاشتكین ده‌ڵێ، "ئه‌مه شتێكى نوێ نییه" به‌ڵكو په‌یامى ئه‌وان ئه‌وه‌یه "با جارێ له گۆڕه‌پانه‌كه بمێنینه‌وه، دواتر هه‌لى ترمان بۆ ده‌رخسێ یانیش واقیعى خۆمان ده‌سه‌پێنین". له كۆتایى قسه‌كانیشى ئاماژە دەدات "به‌ڵام لێره‌دا هه‌ڵوێستى ئه‌مه‌ریكا یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت و حكوومه‌تى ئه‌مه‌ریكایش رێ نادات له سووریا، توركیا له‌مه‌ى ئێسته هه‌یه زیاتر بكات".