توركیا.. تەقینەوەیەك لەنێوان دیاربەكر و مووش قوربانی لێ دەكەوێتەوە

پۆلیسی توركیا
:: PM:08:30:12/09/2019 ‌

ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێنراو بە پاسێكی گواستنەوەی كرێكاران لەسەر رێگەی نێوان دیاربەكر و مووش لە باشووری رۆژهەڵاتی توركیا، ژمارەیەك قوربانی لێ كەوتەوە.

وەك میدیاكانی توركیا گواستیانەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەم لە كاتی تێپەڕبوونی بە رێگەی نێوان دیاربەكر و مووش، بۆمبێكی چێنراو بە پاسێكی گواستنەوەی كرێكاران تەقیوەتەوە و بەو هۆیەوە كوژراو و بریندار هەیە.

بەپێی زانیارییەكان كە میدیاكانی توركیا هۆكاری تەقینەوەكەیان داوەتە پاڵ پارتی كرێكارانی كوردستان و وەك چالاكییەكی ئەوان پێشانی دەدەن، ئەمڕۆ بۆمبێكی چێنراو لەلایەن پەكەكە لەكاتی تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێلێكی مەدەنی لە گوندی "ئاغاج قورور"، سەر بە شارۆكەی كوب سەر بە ویلایەتی دیار بەكر، تەقیوەتەوە.

زیاتر دەڵێن، ئۆتۆمبێلەكە كرێكارانی دارستانی گواستووەتەوە و بەهۆی تەقینەوەكەشەوە كوژراو بریندار هەیە و دوای رووداوەكەش ئەمبولانس بەرەو شوێنەكە رۆیشتوون. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل