10ی ئه‌م مانگه دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له تویته‌ری خۆی به فه‌رمی دوورخستنه‌وه‌ی جۆن بۆڵتنی له پۆستی ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا ڕاگه‌یاند و دووپاتی كرده‌وه، كه چیتر پێویستی به خزمه‌ته‌كانی نییه له كۆشكی سپی، ئه‌مه‌یش كاردانه‌وه‌یه‌كی میدیایی گه‌وره‌ی دروست كرد و هه‌ر چۆنێك بێ، تره‌مپ بڕیاره‌كه‌ی دا و ئه‌مه بوو به ڕابردوو، به‌ڵام به نه‌مانی جۆن بۆڵتن له كۆشكی سپی چ گۆڕانكارییه‌ك له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا و تره‌مپ دروست ده‌بێ، ئێسته ئه‌مه پرسیاری هه‌مووانه.
له ژێر ناونیشانی، نه‌مانی جۆن بۆڵتن چ گۆڕانكارییه‌ك له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی تره‌مپ دروست ده‌كات، گۆڤاری ناشناڵ ئنتێرستی ئه‌مه‌ریكی ڕاپۆرتێكی هه‌ردوو نووسه‌ر هنته‌ر دیرینسیس و ماسیۆ بی بڵاوكردووه‌ته‌وه و به وردی تیشك ده‌خاته سه‌ر چاره‌نووسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دوای نه‌مانی جۆن بۆڵتن له پۆستی ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵات.
له ڕاپۆرته‌كه هاتووه، ئه‌و بڕیاره به په‌له‌ی تره‌مپ له كاتێكدا بوو، كه هه‌ریه‌ك له جۆن بۆڵتن و مایك پۆمپیۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه و ستیڤن منوشینی وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا خه‌ریكی ڕێكخستنی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی بوون، بۆ ئه‌وه‌ی لقی سووریای ڕێكخراوی قاعیده بخه‌نه لیستی تیرۆری وڵاته‌كه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و پێشهاته‌وه، كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه به ته‌واوی په‌راوێزخرا.
نیكۆلاس هیراس توێژه‌ر له ناوه‌ندی ته‌ناهی ئه‌مه‌ریكای نوێ له‌وباره‌وه ڕای گه‌یاند، كه پرسی شه‌ڕی تیرۆر هیچ پێوه‌ندی به دوورخستنه‌وه‌ی بۆڵتن له كۆشكی سپی نییه، چونكه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هیچ گۆڕانێك له ڕوانینی به‌رانبه‌ر شه‌ڕی تیرۆر دروست نه‌بووه، به‌ڵكوو له‌سه‌ر ئه‌و پرۆسه‌یه به چڕی به‌رده‌وامه.
تا ئێسته هۆكاری دوورخستنه‌وه‌كه‌ی به ته‌واوی ڕوون نییه، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی كاتێك پرسیار له مایك پۆمپیۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه كرا، له وه‌ڵامدا گوتی، سه‌رۆك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌موو كارمه‌نده‌كان بگۆڕێت و كه‌سانی تریان له شوێنیان دابنێ، وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتریش ڕووی داوه، هاوكات ستیڤن منوشین گوتی، بۆچوونی سه‌رۆك تره‌مپ و بۆچووی بۆڵتن له‌باره‌ی عێراق به ته‌واوی جودایه و له ماوه‌ی 17 مانگی ڕابردوو كه بۆڵتن له پۆستی ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا بوو، پێوه‌ندییه‌كی جۆرێك له گرژی له نێوان هه‌ردوولا بوونی هه‌بووه، تا دواجار ئه‌و گرژییه گه‌یشتووه‌ته لووتكه و تره‌مپ فه‌رمانی دوورخستنه‌وه‌ی داوه.
دانی سگۆرسن كه پێشتر له سوپای ئه‌مه‌ریكا له شه‌ڕی عێراق و ئه‌فغانستان كاری كردووه، كارێكی سه‌یره تره‌مپ ڕاوێژكاره ته‌ناهییه‌كه‌ی سزا ده‌دا، كه یه‌كێكه له گه‌وره جه‌نه‌راله‌كان و پیاوه ناوداره‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌و سێ جه‌نه‌راڵی له‌سه‌ر یه‌ك له‌و پۆسته دوورخسته‌وه، كه هه‌ریه‌كیان ساڵانێك خزمه‌تی مه‌زنیان پێشكه‌شی ئه‌مه‌ریكا كردووه.
هاوكات برێت مه‌كگۆرك نوێنه‌ری پێشووی تره‌مپ له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی سێ سه‌عات دوای دوورخستنه‌وه‌ی بۆڵتن گوتی، هیچ مه‌سه‌له‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و ئاسایشی ئه‌مه‌ریكا له پشت دوورخستنه‌وه‌ی بۆڵتن نییه، به‌ڵكوو پێوه‌سته به ویست و خواست و بیركردنه‌وه‌ی كه‌سی سه‌رۆكه‌وه.
به بڕوای شاره‌زایان بێ جۆن بۆڵتن شه‌ڕ دیپلۆماسییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ كۆریای باكور و ڤه‌نزوێلا و ئێران كارێكی قورس ده‌بێ، چونكه ئه‌و ئه‌زموونێكی زۆری له‌وبواره هه‌یه و زۆر به وردیش شاره‌زای ئه‌و وڵاتانه و چۆنیه‌تیی سیاسه‌تكردنه له‌گه‌ڵیان، كین سیلڤرشتاین بۆ گۆڤاری هاربرز دووپاتی كردووه‌ته‌وه، كه به بێ بۆڵتن دوورخستنه‌وه‌ی مادۆرۆ له حوكمی ڤه‌نزوێلا كارێكی مه‌حاڵ ده‌بێت، ئه‌گه‌ر تره‌مپ كه‌سێكی هاوشێوه‌ی بۆڵتن پارێزگار و توند له پۆسته‌كه دانه‌نێ، ئه‌وا پێشبینی ده‌كرێ هه‌موو ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی واشنتن له‌ماوه‌ی ڕابردوو دژی كۆریای باكور و ئێران و ڤه‌نزوێلا گرتوویه‌تییه به‌ر، خاو ببنه‌وه و پرۆسه‌ی فشار و گۆڕینی بیركردنه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه بگاته‌وه خاڵی سفر.
هاوكات دانیهك دیڤیز توێژه‌ر له ناوه‌ندی دیفیسن بریۆریتیز ده‌ڵێ، بۆڵتن له پشت شكستی دانوستاندنه‌كانی هانوی ڤێتنام بوو له نێوان تره‌مپ و كیم جۆنگ ئۆن، هه‌موو ڕاپۆرت و زانیارییه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه جۆن بۆڵتن هۆكاری سه‌ره‌كی شكستی دانوستاندنه‌كان بووه و له‌گه‌ڵ به‌هێزتركردن و قورسكردنی سزاكان بووه.
به‌وهۆیه‌وه‌یش ئێسته باس له‌وه ده‌كرێ ستیڤن بیگنی نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری كۆریای باكور له شوێنی بۆڵتن دابنرێ، به‌ڵام دانیه‌ل دیڤیز ده‌ڵێ، كه‌سێكی ژیر و دانای وه‌ك بیگن له كۆشكی سپی جێی نابێته‌وه و له‌گه‌ڵ تره‌مپ ناگونجێ، بۆیه باشتره پۆستی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكای پێ بدرێت، نه‌ك ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی.
سه‌رچاوه‌كان هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، هه‌ر كه‌سێك بێ بۆ شوێنی بۆڵتن، پێشبینی ده‌كرێ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گۆڕانكاری گه‌وره‌ی لێ دروست ببێ، چونكه تره‌مپ ده‌یه‌وێ له‌گه‌ڵ ئێران دابنیشێ و له‌گه‌ڵ ڤهنزوێلایش گه‌رمی له هه‌ڕه‌شه و گوشاره‌كان نه‌ماوه، هاوكات له‌گه‌ڵ كۆریای باكوریش بڕیاره له كۆتایی ئه‌م مانگه دانوستاندنه‌كان ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه.