له دوای دیاریكردنی ڕێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه به ده‌نگی
زۆرینه یه‌كلاكرایه‌وه، جڤاتی نیشتمانی ئه‌ندامانی نوێی خانه‌ی راپه‌ڕاندنی دیاری
كرد.
هه‌ر یه‌كه لە جه‌لال جه‌وهه‌ر و عه‌دنان عوسمان و برزۆ مه‌جید و ده‌رباز
محه‌مه‌د دیاری كران وه‌ك ئه‌ندامانی خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزووتنه‌وه‌كه كه هه‌ر
یه‌كه له‌وانه كارێكی ناوخۆیی پێ سپێردراوه بۆ سه‌رپه‌رشتیكردن كه خۆی له
سكرتێری فراكسیۆنه‌كان و كاروباری خه‌ڵك و سكرتێری جڤاتی نیشتیمانی و سكرتێری ژوره‌كان.
ئاسۆ ڕه‌حیم و شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا دووباره هه‌ڵبژاردنیان بۆ كرایه‌وه
به‌هۆی یه‌كسانی ده‌نگه‌كانیان, نه‌سره‌دین مه‌حمود، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به "وشه"ی راگه‌یاند، دوای دوباره كردنه‌وه‌ی ده‌نگدان
بۆ ئه‌و دوو كاندیده شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا به 22 ده‌نگ به‌رامبه‌ر به 20 ده‌نگی
ئاسۆ ڕه‌حیم بووه ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌راندن.
زیاتر روونی دەکاتەوە، ئه‌و ئه‌ندامه نوێیانه‌ی هه‌ڵبژێردراون له
سبه‌ینێوه ده‌ستبه‌كار ده‌بن و شوێنی خانه‌ی راپه‌راندنی پێشتر ده‌گرنه‌وه و ده‌ست
ده‌كه‌ن به كاره‌كانیان.
پێشتر به ده‌نگی ٢٨ ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی به‌رامبه‌ر به ١٢ ده‌نگ،
عومه‌ر سه‌ید عه‌لی توانی بەسەر شۆڕش حاجی سەر بکەوێت و لە پۆستی رێکخەری گشتی
بزووتنەوەی گۆڕاندا بمێنێتەوە.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی