دەرچووانی پزیشکی ددان داوای دامەزراندن دەکەن

:: PM:02:48:15/09/2019 ‌
دەرچووانی پزیشكی ددان خۆپیشاندانێكیان ئەنجام دا و داوای دامەزراندن دەكەن، ئیبراهیم سەڵاح نوێنەری خۆپێشاندەران رای گەیاند، داوای مافی خۆمان دەكەین و دەمانەوێ دامانبمەزرێنن.

ئەمڕۆ یەكشەم 15ی ئەیلوول، دەرچووانی پزیشكی ددان لەبەردەم ئەنجوومەنی وەزیران خۆپێشاندانیان ئەنجام دا، ئیبراهیم سەڵاح نوێنەری خۆپێشاندەران بۆ "وشە" گوتی، ئێمە وەك كۆلیژی پزیشكی ددان لە هەولێر وسلێمانی و دهۆك لەبەردەم ئەنجوومەنی وەزیران داوای مافی خۆمان دەكەین، دەمانەوێ دامانمەزرێنن.

زیاتر روونی دەکاتەوە، بۆ بەردەوامیبوون لە خوێندنی خۆمان پێویستە مەشقكاری و ڕاهێنان و نیشتەجێ بوون، بۆ ئەوەی لە كەرتی تایبەت كار بكەین و ببینە خاوەن نۆرینگەی خۆمان دەبێت دامانبمەزرێنن.
"ژمارەی ئێمە لە پزیشكی ددان كە دانەمەزراوەین سەرووی هەزار پزیشكە، بۆ شەشەم جارە خۆپێشاندان ئەنجام دەدەین داوای دامەزراندن دەكەین، ئەنجوومەنی وەزیران بەڵێنیان دا بەداوادچوون بكەن بۆ ئەوەی شوێنك هەبێت بۆ ئێمە." نوێنەری خۆپێشاندەران وای گوت.

لەدوای ئەوەی هەرێمی كوردستان تووشی تەنگژەی دارایی بوو، دامەزراندن لە هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی كاتی راگیڕاوە، ماوە ماوە لە سەرجەم بەشەكانی زانكۆ خۆپێشاندان و گردبوونەوە ئەنجام دەدەن.




وشە - زریان تەها