تابلۆكانی هەڵەبجە دەفرۆشرێن

:: AM:09:52:16/09/2019 ‌
بڕیارە ئەمڕۆ لە زیادكردنێكی ئاشكرادا تابلۆكانی ئۆتۆمبێل بۆ پارێزگای هەڵەبجە، بفرۆشرێن و لە ژمارە یەك تا ژمارە نۆ دەخرێنە زیادكردنەكە.

ئەمڕۆ دووشەم 16ـی ئەیلوول، بڕیارە لە زیادكردنێكی ئاشكرادا تابلۆكانی پارێزگای هەڵەبجە لە ژمارە یەك تا ژمارە نۆ بفرۆشرێت.

پێشتر ئاشكرا كرابوو، نرخی ژمارە یەكی تابلۆی هەڵەبجە یەك ملیار دینارە و ژمارە دوو تا نۆ، نرخەكەی 600 ملیۆن دینارە، ژمارە 10 بۆ 99 بە 300 ملیۆن دینارە، هەروەها ژمارە 100 بۆ 999ش بە 200 ملیۆن دینارە.

زیاتر ڕوون كراوەتەوە، ژمارە 1000یش بە 180 ملیۆن دینارە، هەروەها ژمارە 1988 كە ئاماژەیە بەساڵی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە، بە 600 ملیۆن دینارە.

ئاشكرا كراوە، لەو پارەیە 20%ی بۆ هاتوچۆی هەڵەبجە تەرخان دەكرێت، بۆ نموونە دابینكردنی تابلۆ و هێماكانی هاتوچۆ و خەرجكردنی بۆ باڵەخانەی هاتوچۆی هەڵەبجە، هەروەها بڕیارە لە سەرەتای مانگی حەوتدا دەست بە زیادكردنە ئاشكراكە بۆ فرۆشتنی تابلۆكان بكرێت.

هەڵەبجە لە ساڵی 2014 بڕیاری بە پارێزگابوونی بۆ دەرچوو و بەرپرسانی عێراقیش لە سەرەتای ئەمساڵ بڕیاریان دا ڕێ بە بەرپرسانی هاتوچۆی ئەو شارە بدەن تابلۆی ئۆتۆمبێل بەناوی ئەو پارێزگایە چاپ بكەن.



وشە - رامیار جەواد