سیسته‌می كار و كۆمه‌ڵایه‌تی و ژیانی سوید به ئاسانترین سیسته‌م له‌سه‌ر گۆی زه‌وی و له ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌می وڵاتان دێ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هاوسه‌نگییه‌كی ته‌واوی له نێوان كار و ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست كردووه، بانكی ئێچ ئێس بی سی به‌ریتانی ڕاپرسییه‌كی له‌وباره‌وه ئه‌نجام دا، بۆ ئه‌وه‌ی له‌وه بگات كه چۆن سوید به‌سه‌ر هاوكێشه قورسه‌كه سه‌ركه‌وت و توانیویه‌تی هاوسه‌نگی له نێوان كار و ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌سته‌به‌ر بكات.
له ماوه‌ی سه‌ده‌ی بیسته‌م سوید ده‌ستی كرد به دانانی بنه‌ماكانی سیاسه‌تی خۆشگوزه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی و خۆشترین جۆری ژیان له جیهان، گرنگترین خاڵه‌كانیش كه بۆ خه‌ڵكی ده‌سته‌به‌ر كرد، بریتی بوو له خوێندنی به‌خۆڕایی و به‌خێوكردنی منداڵ له دایه‌نگه‌كان به خۆڕایی و دڵنیایی و ده‌سته‌به‌ری ته‌ندروستی كرده خۆڕایی، هاوكات مووچه‌ی بۆ بڕێكی زۆر زیاتر به‌رز كرده‌وه و به‌خێوكردنی كه‌سانی به ته‌مه‌ن كه‌وته سه‌ر حكوومه‌ت، هه‌موو ئه‌و سیسته‌مه‌یش خۆی له سه‌پاندنی باج به‌شێوه‌یه‌كی نه‌رم و لۆژیكیانه جێبه‌جێ كرا و له خه‌ڵكی وه‌رده‌گیردرێ.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی باج له خه‌ڵك وه‌رده‌گیرێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و هه‌موو ئاسانكارییه خه‌ڵكی سوید له ژیانێكی ئه‌وپه‌ڕی خۆشگوزه‌ران ده‌ژین، ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌هێزیان هه‌یه و سیسته‌می كاركردنیان ده‌رفه‌تی زۆری ڕه‌خساندووه بۆ مۆڵه‌تكردن به‌هۆی نه‌خۆشی و دایكایه‌تی و فێربوون و خوێندن، به‌ڵام ئه‌مه‌یش له ڕێی كێبه‌ركێی ته‌ندروستانه ڕێكخراوه و به گوێره‌ی پێویستی سێكته‌ره جیا جیاكان خه‌ڵك وه‌رده‌گیرێن.
سوید یه‌كێكه له وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌وروپا، به‌ڵام زۆرترین ڕێژه‌ی ده‌ستی كاری تێدایه و زۆرترین ده‌رفه‌تی كاریشی بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی ڕه‌خساندووه، به تایبه‌ت له بواری ته‌كنه‌لۆجیا و داهێنان ژینگه‌یه‌كی زۆر گونجاوی ده‌سته‌به‌ر كردووه، پێچه‌وانه‌ی وڵاتانی تری دنیا توانیویه‌تی كه‌موكوڕی و كه‌لێنی ده‌ستی كار پڕ بكاته‌وه.
هۆكاری ئه‌و پێشكه‌وتنه به‌رچاوه، بۆ گه‌شه‌ی هاوته‌ریبی هه‌ردوو كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه له ڕێی توێژینه‌وه و په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌پێدانی دوو لایه‌نه گه‌یشته به‌رزترین ئاست، پێچه‌وانه‌ی وڵاتانی تر كه سیسته‌مێكی وشك و توندیان هه‌یه له واده‌ی كاركردن و به‌رپرسیاریه‌تی و تێچووی گشتی، و پابه‌ندبوون به واده‌ی دیدار و چاوپێكه‌وتنه‌كان، به‌ڵام سوید نه‌رمترین سیسته‌می هه‌یه كه له‌سه‌ر بنه‌مای عه‌قلانیه‌ت داڕێژراوه، هاوكات له 2015 به یه‌كێك له‌و وڵاتانه دانرا كه به باشترین شێوه پێشوازی له كۆچبه‌ران ده‌كات و ئابوورییه‌كه‌یشی ساڵ دوای ساڵ ژماره پێوانه‌یییه‌كان ده‌شكێنێت.
به‌هۆی زۆری خزمه‌تی حكوومه‌ت و سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وای وڵات، ناوی سوید گۆڕاوه بۆ نیشتمانی گه‌ل و ده‌وڵه‌تی خۆشگوزه‌رانی، دروستكردنی ئه‌و هاوسه‌نگییه و نه‌رمییه له كار و پێویستی، وایكردووه خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته له دۆخێكی ئارام و دوور له فشار و گرژی بژین، پێچه‌وانه‌ی وڵاتانی تر كه هه‌میشه خه‌ریكی كارن و زۆرجار ناچارن پێویستیه سه‌ره‌كییه‌كانیان فه‌رامۆش بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌كار دوا نه‌كه‌ون. هه‌موو ئه‌مانه‌یش له ئه‌نجامی زۆرترین توێژینه‌وه و سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموونه‌كانی مێژوو و ڕابردوو و بیركردنه‌وه و ڕوانینی خه‌ڵك بووه بۆ چۆنیه‌تیی ژیانكردن له‌و سه‌رده‌مه‌دا.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له زۆربه‌ی وڵاتانی دنیا سه‌عاته‌كانی كاركردن له هه‌فته‌یه‌كدا 48 سه‌عاته، به‌ڵام له سوید بۆ 40 سه‌عات كه‌م كراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش توانراوه له ڕێی په‌ره‌پێدانی ته‌كنه‌لۆجیا و پێشكه‌وتنه‌كان قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه، به‌هۆی سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی فه‌رمانگه‌كان، كه ده‌توانرێ هه‌مان بڕی مامه‌ڵه‌كان له كۆمپانیا و فه‌رمانگه‌كان ته‌واو بكرێن، كه پێشتر له ماوه‌ی 48 سه‌عات به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نران، جیا له‌وه‌یش به‌شێك له سویدییه‌كان هه‌رچه‌نده كۆمپانیا و فه‌رمانگه‌كانیان به‌جێ ده‌هێڵن، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌كان به سیسته‌مێكی ئه‌لیكترۆنی به‌ستراوه‌ته‌وه، له ماڵه‌وه خه‌ریكی ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كان ده‌بن و كاره پێویستییه‌كانیشیان له ماڵ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
به گشتی ده‌وامی كاركردن له سه‌عات 8:30 و بۆ 90 تا سه‌عات پێنجی ئێواره به‌رده‌وامی هه‌یه، ماوه‌ی یه‌ك سه‌عاتیش پشوو و واده‌ی خواردنی ژه‌می نیوه‌ڕۆیه، زۆرجاریش سه‌عاته‌كه كراوه به دوو پشوو كه هه‌ریه‌كه‌یان نیو سه‌عات ده‌بن، یه‌كێكیان دوای سه‌عات 11:30 و ئه‌وه‌ی تریشیان دوای 1:30 ده‌بێت، دوای سه‌عات پێنج زۆرینه‌ی ڕه‌های كارمه‌ندانی فه‌رمانگه‌كانی سوید ده‌گه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌وه و هیچ سه‌عاتێكی زیاده‌ی كاركردن بوونی نییه، به‌ڵكوو به‌هۆی سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی
سویدییه‌كان ده‌توانن له‌و ماوه‌یه‌ی له كارن، زۆرتر له وڵاتانی تر كار ڕایی بكه‌ن، كه‌متریش ماندوو ببن و كاتی زیاتریان له كاركردن پێ بچێت، ئه‌مه‌یش ئه‌و په‌ڕی دڵخۆشییه لای كارمه‌ندان.
جیا له‌وه‌یش ده‌رفه‌تێكی له‌بار بۆ كارمه‌ندان به گوێره‌ی ده‌ستوور ڕه‌خسێنراوه، كه ده‌توانن له ماوه‌ی سه‌عات 10 تا سێی ئێواره ده‌توانن بۆ كاری زۆر پێویست پشوو وه‌ربگرن و بچن مامه‌ڵه و كاره‌كانیان بكه‌ن، ده‌وڵه‌ت 80%ی مووچه‌ی ئه‌و چه‌ند سه‌عاته‌یان پێ ده‌داته‌وه، كه كردوویانه به پشوو بۆ كاری پێویست.