بڕیارە سبەی مووچەی 10 وەزارەت و شوێن دابەش بكرێت و سەرجەم هێزە تەناهییەكان مووچە وەردەگرن.
ئەمڕۆ شەموو 21ـی ئەیلوول، بەگوێرەی ئەو خشتەیەی لە وەزارەتی دارایی و ئابووری دەست "وشە" كەوتووە و تێیدا هاتووە، سبەی یەكشەم مووچەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و وەزارەتی ناوخۆ و خوێندنی باڵا و وەزارەتی ئەوقاف و بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێم و لیوای نەوت و زێرەڤانی و بەرگری و فەریاكەوتن و دەزگای ئاسایش و ئەنجوومەنی ئاسایش دابەش دەكرێت.
بەپێی ڕێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق لە ناوەڕاستی هەر مانگێك، عێراق بڕی 452 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت و بە داهاتی ناوخۆیی و پارەی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە و فرۆشتنی نەوت مووچەی فەرمانبەران دەدرێت.
لە سەرەتای ئەمساڵ پاشەكەوتی مووچە لەسەر فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هەڵگیراوە و پێدانی مووچە ئاسایی بووەتەوە. لە پێنجی سەرەتای هەر مانگێك لە هەرێمی كوردستان مووچە دابەش دەكرێت.